مەلا بەختیار لە دەربەندیخان و گەرمیان چى دەكەى

Wednesday, 01/07/2009, 12:00

1949 بینراوە


بە پێى قسەى كادرێكى مەڵبەندى 25 ڕێكخستنى دەربەندیخان مەلا بەختیار ماوەى 4 ڕۆژە لە دەربەندیخان و ناوچەى گەرمیان خەریكى بانگەشەى هەڵبژاردنە بۆ لیستى ئەسپە شەلەكەو دوبارە بەڵێنى باق و بریقدار بە دانیشتوانى ئەو ناوچەیە دەدات ،بۆ ئەوەى دەنگى زیاتر بۆ لیستەكەى ئاغاى تاڵەبانى و بەرزانى پەیدا بكات ،بەڵام خۆشبەختانە دانیشتوانى ئەو ناوچەیە باش لە بەڵێنە درۆكانى ئەو كابرایە تێگەشتوون،مەلا بەختیار بۆچى هاتى بۆ ئەو دەڤەرە لە كاتێكدا تۆ و ئاغاكانت كەمترین خزمەت گوزارى بە دانیشتوانى ئەو دەڤەرە بە ڕەوا نابینن و داواى دەنگیشیان لێ دەكەن ، بە كاك مەلا دەڵێم چى هەستێكت لا دروست بوو لە كاتێكدا مام ڕۆستەم و هەڤاڵە تێكۆشەرەكانى لیستى گۆڕان هاتنە ناوچەكەو ئەو پێشوازییە گەرمەیان لێ كرا لە لایەن گەنجان و دانیشتوانى سنورەكەوە من لێرەوە كۆڵێك بەزەییم بە جەنابتدا هاتەوە كەوا كەمترین چینى گەنج لە كۆبونەوەكانى تۆدا ئامادە بوون ،تەنها ئەو گەنجانە ئامادە بوون كە نایانەوێ شاهیدى لە سەر گەندەڵییەكانى دەسڵات بدەن و ملكەچى ئەمرى ئاغاكانیانن،بە كاك مەلاو سەركردەكانى لیستەكەى دەڵێم جەماوەرى گەرمیان ئیدى بەڵێنى بریقەدارى ئێوەیان ناوێت بەڵكو دواى گڕى ئەو مۆمە كەوتوون كەوا كوردستانى بەتەواوى ڕوناك كردوەتەوە و چاوەڕێى ئەو گۆڕانە دەكەن كەوا لە سایەى سەركردەكانى لیستى گۆڕان و پشت ئەستور بە ورەى جەماوەرى كوردستان لە ئایندەیەكى نزیكدا دێتە دى.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە