درامای قەرەجەكان لە كەنالأ چوارو رونكردنەوەكە

Wednesday, 11/11/2009, 12:00

2134 بینراوە


لەوەتەی كەناڵێكی كوردی بەناوی كەناڵ چوار لە سەتەلایت دەستی بەپەخش كردووە، یەكێك لەبەرنامەو پرۆگرامە هەرە سەركەوتوەكانی درامایەكە كە باس لە ژیانی قەرەجەكان دەكات. ئەم درامایە بە زمانی عەرەبیو ئیسپانیو.....هتد، لە دەیان كۆمەڵگای جیاواز جیاواز پەخش كراوەو پێشوازی گەرمی لێ كراوە. بەڵام ئەوەی مایەی پێكەنینەو بەراستی نوكتەیە رونكردنەوەكەی كەناڵەكەیە كەلەسەر هەندێ وشەو دیمەنو پەرەگراف پێشكەشیان كردو داوای لێ بوردنیان دەكردو بەڵێنی ئەوەشیاندا كە دەستكاری ئەو درامایە بكەن.. ؟؟؟ بەراستی كارەساتە دەستكاری درامایەك بكەیتو لێی كەموزیاد بكەیتو قسەی بۆ كەم بكەیتو یان زیادی بكەیتو یان بیگۆڕێت. پێم سەیرە چۆن دەكرێ لە خۆتەوە دەستكاری كارێك بكرێو بشێوێندرێو بقرتێنرێ... لەلایەكی ترەوە ئاماژەیەكی هێجگار ترسناك لەو رونكردنەوەیە هەستی پێدەكرێ كە ئیتر ئازادی بڵاوكردنەوەو پەخشو كرانەوەو وەرگرتنی زانیاریو ناسینی دنیاو پێشكەوتن نامێنێتو ئەمڕۆ رونكردنەوەت پێ دەردەكا، دڵنیابە سبەی پێشت دادەخات؟ دەبێ بەرێوەبەرانی كەنالأ چوار بزانن هیچ كەسێك جگە لەخۆیان مافی ئەوەی نیە دەستكاری پڕۆگرامو بەرنامەكانیان بكات؟ ئەوەی كە حەز بە بەرنامەیەك یان درامایەك یان پڕۆگرامێك ناكات، تەنها دەتوانێت كەناڵەكە بگۆڕێتو دەتوانێت سەیری كەناڵێكی قەبرو قیامەت بكات، واتە تۆ ئەگەر لەدرامای قەرەجەكان نارازیت ئەوە سەیری مەكەو تەلەفزیۆنەكە بگۆڕەو سەیری شتێكی تر بكە؟ ئەو هێزەی ئەو رونكردنەوەیەی بەم كەناڵە دەركرد، هێزێكی زۆر تاریكە؟ ترسناكە، دڵنیام ئەو گۆڕانكاریەی ناو كۆڕەك تیڤیش هەر ئەو هێزەی لەپشت بووە؟ ئایا بۆچی دەبێ ئەو هێزە شتە خراپەكانی كەناڵەكانی تر لەبەرچاو نەگرێ و هیچ بنەمایەكی ئەخلاقیو رێزیان نیە بۆ هێزە دیموكراسو پێشكەوتوو خوازو عەلمانیەكانو لە تیڤیەكانیانەوە هێرشی هێجگار ترسناكو قسەی هێجگار ژەهراوی دەكەن، بۆچی مەلایەك لە تیڤی هەرچی بڵێو جنێوو قسەی ناشیرینو هێرش بكاتە سەر هەر لایەك زۆر ئاساییەو بەڵام درامایەكی كەنالأ چوار سروشتی نیە؟ من گوێم لە مەلایەك بوو لە تیڤی جنێوی بە داروبەرد دەداو هەرچی قسەیەكی كە دەیكرد لەگەلأ رەوشتی تەلەفزیۆنو پەخش نەدەهاتەوە كەچی كەسێك داوای رونكردنەوەی لەو كەناڵەو مەلا بەرێزە نەكرد؟ ئەو رونكردنەوەیەی كەنالأ چوار ترسناكەو ترسنۆكی ئەو ئیدارەیە دەردەخات لە ئیش كردن.. ئەوەی حەز بەم درامایە ناكات دەتوانێت یەك تۆز زەحمەت بكێشێتو بیگۆڕێت بۆ كەناڵێكی ترو تەواو.. تكایە دەستكاری كاری هونەری كەس مەكەن، تێكی مەدەن، مەیشێوێن، یان پەخشی مەكەن یان كە پەخشتان كرد دەستكاری مەكەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە