ڕوون کردنەوە

Sunday, 24/05/2009, 12:00

18831 بینراوە


رۆژی (20052009) ووتارێک بەناونیشانی؛ خوێنەرە بەرێزەکان تکایە ئەمەش بخوێنەوە؟ لە سایتی کوردستانپۆست لە لەلایەن کەسێک بە ناوی مەلا جەبارنوسراوە:
گوایە کچەکانی بەرێزان کاک کۆسرەت و ‌‌کاک عیماد ئەحمەد لە سەفەری زانستی کۆلیژی دەرمانسازی زانکۆی سلێمانی کە رێکخراوە بەرەو شاری دهۆک و هەموو خوێندکارەکان ئامەدە بوون،
دەفرموێ لە کاتی سەفەرکردنەکەدا کچی هەڤاڵ کۆسرەت پارەی بەخشیوە تە سەر خوێندکاران و هەروەها پارەی دەعوەتی نیوەر‌وشی ئەو ڕۆژەی لە جیاتی خوێندکاران داوە،وە تا ئێوارەی ‌(20052009) هەر لە دهۆک ماون.
ڕێناس کۆسرەت ڕەسول:وەک هەموو خوێندکارانی ئاسایی لە کۆلیژی دەرمانسازی زانکۆی سلێمانی دەوامی خۆی دەکات و لە جل و بەرگ و نان خواردنی ناو زانکۆش هیج جیاوازیەکی لەگەڵ خوێندکارانی تر نیە،وە کچێکە خاوەن کەسایەتیەکی بەرزە هەموو مامۆستایان(خاوەن بڕوانامەکان) و خوێندکارانی کۆلیژەکە بەڕێزەوە مامەلە لەگەڵ دەکەن و سەیری دەکەن ، کە کچی(بەرێز کاک کۆسرەت)ە خاوەنی سێ برای شەهیدە و لە ناو شاخ و بەرگری وئاوارەیی گەورە بووە ، هەرگیز مەقامی باوکی بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکارنەهێناوە،هیچ منەتێکیش بەسەر کەسەوە ناکات و باوکیشی سەرکردەیەکی گەشی ناو بزوتنەوەی رزگاری خوازی گەلی کوردستان و ئیدارەی ‌‌‌حوکومەتی هەرێمی کوردستانەو هەموو خەڵک و گروپ و پارتە سیاسیەکانی گۆڕەپانی کوردستان دەزانن پارسەنگی هەڤال کۆسرەت چەندە بۆ سەرجەم کێشەکان.
شتێکی ئاسایی و نۆرمالە ئەگەر رێناس خان بتوانی هاوکاری و یارمەتی خوێندکاران بدات ، بۆ دەبێت نەنگ بێت بەو کارە ڕەوشت بەرزییەو هاوکاری کردنە ، خۆ خوێندکاران ، کرێکاران، فەرمانبەران، جوتیاران، سیاسی و بازرگانەکانیش دەعواتی یەکترن دەکەن .
ئەوەی جێگەی داخە هەواڵەکە دورە لە ڕاستی ، ئەو سەفەرەی مەلا جەبار باسی دەکات نە بەرنامە بوو لە کۆلیژەکە نە سەفەرەکەش کراوە کە کاک مەلا جەبار باسی دەکات ، بۆ دڵنییا بوون با لە سەرۆکایەتی زانکۆو کۆلێژی دەرمانسازی پرسیار بکەن ئەو رۆژە کۆلێژی ناوبراو هیچ سەیرانێەکیان نەکردووەو لە دەوامی ئاسایی خۆیان بووینە .
ئەگەر کەسانێک هەبن بەو شێوە ئامانجیان ناوزراندن و ریکلام کردن بێت ، ئەو سەرکردانەو رۆلەکانیان لەوانە گەورەترنوو چەند رۆژێکیش ماوە بۆ پروپاگەندە کردن بۆ هەلبژاردن هیچ پێویست بەم ووتار و ووتار نووسین لە ژێر ناوی خوازراوە ناکات.
هەموو گروپو پارتە سیاسییەکان دەزگای راگەیاندن و میدیای ئازاد و میدیای ئەهلی لە کوردستان هەیە، بۆ کاری داهاتوو.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە