هەر بازرگانێک رکابەری کۆمپانیای کەلکان بکات، لەلایەن دەزگای دژەتیرۆرەوە سەرنگوم دەکرێت

Tuesday, 23/12/2014, 12:00

2608 بینراوە


پەیامنیری کوردستانپۆست:/ سلێمانی
سەرچاوەیەکی نزیک لە دەزگای دژەتیرۆر بۆ پەیامنێری کوردستانپۆستی ئاشکرا کرد، کە هیوای شیخ جەنگیی برای لاهور تالەبانی و برازای تالەبانی، ئەم کەسە لە بەریتانیا دەژیا، چەند سالیکە گەڕاوەتەوە کوردستان، بنەماڵەی تالەبانی کۆمپانیایەکیان بۆ دروست کردووە بەناوی کۆمپانیای کاڵکان (کلیکی ئێرە بکە).
کەڵکان ناوی ئەو گوندەیە، کە جەلال تالەبانی تیا لە دایکبووە. کۆمپانیای کەلکان زیاتر کاری دروستکردنی ریگا و بانە، ژنی هیوا کە ناوی (لانە)یە بەڕیوەی دەبات. دروستبوونی ئەم کۆمپانیایە بە رەزامەندیی و بڕیاری هیرۆی برایم ئەحمەد بووە، کە هەموو یان زۆربەی زۆری پرۆژە ئابووریەکان و دروستکردنی رێگاوبانی دەڤەری سەوز خراوەتە ئەستۆی ئەم کۆمپانیایە هیوای شێخ جەنگی هەموو پرۆژەیەکی ئابوریی و ریگاو بانەکان دەبێت بۆ ئەو بێت، ئەمیش بەنرخێکی گران لە حکومەت وەریدەگرێت و بەکوالتێکی خراپ دروستیان دەکات. لە هەمووی مەترسیدارتر ئەوەیە، هیج کەسێک بۆی نییە، ئەو تەندەرانە وەربگرێ، هەرکەسێک هەوڵ بدات، هیوا فریای نەکەوێت ئیتر دەکەونە رکابەریکردنی، وەک مافیاکان پلانی بۆ دادەڕێژن، ئەمیش بەم شێوەیەی خوارەوە:

1. لەرێگای دەزگای تیرۆریستییەکەی لاهورەوە دەیگرن و بۆ ماوەیەک شوین بزری دەکەن، دوایی بەپارەیەکی خەیاڵی ئازادی دەکەن. سەرچاوەکە دەڵێت: یەکێک لەو نمونانە بازرگانێکی کورد بوو بە ناوی عەباس لە بەریتانیا گەرابووەوە، هەوڵی دا یەکێک لەو تەندەرانە وەربگرێ، بێئاگا لە  هیوای شیخ جەنگی، کە دەیەوێت بە شەش ملیۆن دۆلار ئەو تەندەرە وەربگرێت، عەباسیش گووتبوی من بە دوو ملیۆن دۆلار وەریدەگرم.

2. دوای چەند رۆژ بە بڕیاری لاهوری شێخ جەنگی، عەباس بە تاوانی تیرۆریست دەگرن، پاش شەش مانگ زیندانیی لێدان و ئەشکەنجەدان، ئەوسا بە پارەیەکی خەیاڵی بەڕەڵای دەکەن، بە مەرجێک جارێکی دیکە، کاری بازرگانی و رکابەری ئەوان لە کڕینی تەندەردا نەکات.

3. هیوای شێخ جەنگی کرێکاری کورد و عەرەبی سوریا لە دەڤەری سەوز بۆ ئەو پرۆژانە بەکرێ دەگرێت، بۆ هەر یەکێک تەنها مانگی ٣٠٠ دۆلاریان پێدەدات.

ئیستا بنەماڵەی تالەبانی کە پێکهاتووە لە نەوەکانی شێخ جەنگی و برایم ئەحمەد و خێزانی تالەبانی خراپتر لە بنەماڵەی بارزانی دەستیان داوەتە تاوان و ئازاردنی هاوڵاتییانی کورد، بە ئاشکرا و بە نهێنی تاوان و ناپاکی ئەنجام دەددەن، وەکو بنەماڵەی بارزانی بوونەتە هێزێکی مافیایی لەرێگای پاڵپشتی ئیتلاعات و میتی تورکی، ئەمانە هیج بەهاو جوانییەکیان بۆ کۆمەڵگای کوردی نەهیشتۆتەوە، هەموو جومگە هەستیارەکانی وڵاتیان داگیرکردوە بە جۆتە تاوان و ناپاکی ئەنجام دەدەن و بۆ یەکتری سپی دەکەنەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە