ئۆجه‌لان له‌ زیندانه‌وه‌: چارەسەری بێتە كایەوە پێویستە دەستووری 1921 بەبنەما بگیرێت

Tuesday, 26/05/2009, 12:00

26541 بینراوە


لەرادیۆ گوێم لێبوو ئەو رووداوەی ئەروه چییە؟ رەوشی ئەسەندەرە چییە؟ بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فورات چییە؟ هەر دووكیان هەڤاڵی كچ بوون.؟ توركیا ـ ئێران ئۆپەراسیۆنی هاوبەش دەكەن وا نییە؟ لەگەڵ پەژاك بوو؟ كوژراوی لایەنی بەرامبەر هەیە؟ ئۆپەراسیۆنەكەی بینگۆل چی بەسەر هات؟ لەرادیۆ گویم لێبوو، باسی بەگیرهێنان، گەمارۆدان دەكرێت، چی بوو؟ چەند رۆژە دەگوترێت گەمارۆدان، دەورمان گرتن بەڵام هیچ دەرنەكەوت، پێدەچێت كوژراو نەبێت، رەوش چییە؟
گفتۆگۆی راگەیاندنەكان شتێكی ئاساییە. ئەم جۆرە گفتوگۆیانە روودەدەن. ئەمە گرنگە، كاری ئەرگەنەكۆنە. ئەم بابەتە بەوردی باس دەكەم. ئۆپەراسیۆنەكانی ئەم دواییە بەئامانجی پاكتاوكردنن؟ ئەمانە بەشێكی نێو دەوڵەت دەیكەن، كاری ئەرگەنەكۆنە. من ناڵێم ئەمانە دەوڵەتی فەرمی دەیكات، بەڵام بەشێكی كاریگەری نێودەوڵەتن. ئاكەپە هەنگاوی دیموكراتی نەنێت تەنگاو دەكرێت. لەلایەن ئەمانەوە تەنگاو دەكرێت. شتێك ئەمانە لەنیشتمان تێگەیشتتبن سیاسەت و گەندەڵییە. شتێك ئەمانە لە دەسەڵات و دەوڵەت تێگەیشتوون ئیمكانی دەوڵەت بۆ خۆیان و دۆستەكانیان پێشكەشبكەن. هی ئەمانە ئابووری و پاوانكردن و تاڵانكردنە.
محمەد عەلی شاهین وەزیری داد پێش ئەوەی لەئەركەكەی دوور بكەوێتەوە بۆ ئەمانەی گوتبوو؛ "ئەم زیهنییەتە زیهنییەتی كۆمیتا ـ دەزگای تایبەتی كوشتن ـ ئیتحادوتەرقییە. ئەمانە دەزانێت، ئەوانە باش دەناسێت، ئەم گوتنانە لە بەلاش ناڵێت. زیهنییەتی ئیتحادوتەرەقی هێشتا هێزی خۆی دەپارێزێت. ئەگەر ئەرگەنەكۆن بەشێكیان لەزیندانیش بن ئەو زیهنییەتە هێشتا لەسەركارە. ئەرگەنەكۆنگەراكان هێشتا بەهێزن. ئەمانە رابردوویەكی سەد ساڵەیان هەیە. ئەم كۆمیتا ئیتحادوتەرەقییانە لەم سەردەمەدا هەموو شتێك دەكەن. رووداوی گوندی بیلگە، رووداوی ئامەد، كاری ئەرگەنەكۆنی بەردەوامی كۆمیتا(ئیتحادوتەرەقی)یە. بەسەدان و هەزاران چالاكی لەو شێوەیەیان ئەنجام داوە. ئیتحادوتەرەقی یەكەم كاریان لەساڵی 1908 (دكتۆر نازمی)یان كوشت. دواتر لەسەر ناوی مەشروتییەت موداخەلەی سوڵتان عەبدولحەمیدیان كرد. هێرشیان كردەسەر باب ئەلعالی. ئەگەر سوڵتان عەبدولحەمید و مستەفاكەمال بەراورد بكەین، سوڵتان عەبدولحەمید پادشایەك بوو. گوتت پادشا واتە قسەی یاسایە، واتە ئەو كەسەیە كە هەموو دەسەڵاتەكانی لەدەستدایە. سوڵتان عەبدولحەمیدیان لەدەرەوەی بازنە هێشتەوە. دووریان خستەوە. دواتر سوڵتان عەبدولحەمید چی بەسەرهات، چیكرد كەس نازانێت؟!
ئەو زیهنییەتەی سوڵتان عەبدولحەمیدی لەدەرەوەی بازنە هێشتەوە مستەفاكەمالیشی لەدەرەوەی بازنە هێشتەوە، ئەوانەی ئەمەیان كرد، ئینگلیز و هاوكارەكانی ئینگلیز بوون. لەو روانگەیەوە عەبدولحەمید و لەگەڵ مستەفاكەمال لەیەك دەچوێنم. لەراستیدا مێژوونووسەكان دەتوانن مستەفاكەمال و عەبدولحەمید بەراورد بكەن. یالچین كوچوك دەتوانێت ئەمە بنووسێت و لێكۆڵینەوەی بكات. موداخەلەی مستەفاكەمالیشیان كرد و گەمارۆیان دا. دواتر مستەفاكەمالیش لەگەڵ ئەواندا رێككەوت.
لەم ماوەیەدا سەبارەت بە مستەفاكەمال هەندێكی دیكەش لێكۆڵینەوەم كرد و قاڵبۆمەوە، جێگەی مستەفاكەمال كوێ بێت، دەتوانین لەكوێ دایبنێنین بیرم دەكردەوە. مستەفاكەمال بەهاوكاری كوردان، دەستی بەم تیكۆشانە كرد. لە ئامادەی كردنی دەستووری بنەڕەتی ساڵی 1921دا كوردانی بەبنەما گرت. كوردان وەكو پەرلەمانتاری كوردستان لەپەرلەماندا جێگەیان گرتبوو. مستەفاكەمال پاش ئەوەی كە كۆماریشی ئاواكرد، لەفكری خۆی لەبارەی كوردانەوە پاشگەز نەبۆوە. سەبارەت بە ئۆتۆنۆمی كوردان لەتشرینی دووەمی 1924دا جارێكی دیكە لەسەر فكری خۆی سووربوو. ئەمە لە بەڵگە فەرمییەكانیشدا هەیە، نایبینن؟ لەم مێژووە بەدواوە مستەفاكەمالیان گەمارۆدا. مستەفاكەمالیش ناچار بوو، لەم فكرەی خۆی پاشگەز بێتەوە. كوردان لەوكاتەدا بەتەواوی لەمستەفاكەمال تێنەدەگەیشتن، دواتر سەرهەڵدانیان كرد.
من هەفتەی رابردووش باسمكرد، مەندەرس نەیدەزانی بۆچی لەسێدارە دەدرێت، كوڕی مەندرەس لەپارتی دیموكرات ئیستفای كردبوو، ئەمە خاڵێكی گرنگە. وەها دەڵێت؛ جیندۆروك، نوێنەری حقوقی (سلێمان دەمیرەل)ە. جیندۆروك سەرۆكی حقوقی، دەمیرەل سەرۆكی فعلی بوو. مەندەرس بۆچی ئیستفا دەكات؟ چونكە ئەمانە لە كوشتنی باوكیدا رۆلێان هەبوو. ئەمانە ئەو كاتە لەگەڵ ئەوەی لەگەڵ مەندەرس بوون بەڵام بۆ لەسێدارە دانەكەی پاسیف ماوەن. كوڕی مەندەرس دەمیرەل، جندوروك و ئەوان بەرپرسیاری كوشتنی ناڕاستەوخۆی باوكیان دەزانێت. وەكو كەسایەتی لەگەڵ ئەوانەی لەسێدارەدران جموجۆڵیان كردبوو. رووداوەكانی وەكو رووداوی 6-7 ی ئەیلول ـ قەتلۆعامی ئەرمەنی ـ قەتلوعامی قوبرس و نەفی كردنی رۆمەكان كاری گلادیۆیە. لەئەمریكادا لۆبی رۆم زۆر بەهێزە. لەو كاتەدا مەندەرس بەرپرسیاری رووداوی 6-7 ئەیلول، قەتلۆعامی قوبرس دەبینن و ئەرگەنەكۆنگەراكان لەسێدارەیان دا. بەگوێرەی من كوڕەكەی كوشتنی باوكی باش تەحلیل كردووە. خێزانی تورگوت ئۆزال، كوڕەكەی دەڵێت: باوكمیان كوشت. كێ ئەمەی كرد ناڵێت! بۆ ئەوەش گوتنەكانی ئەوان زۆر گرنگن، بەڵام خێزانەكەی ئەمە ناڵێت، رۆشنبیرە دیموكراتەكان دەیڵێن!! براكەی بوو بە وەزیر، ئەمە دەڵێت، كوڕەكەی ئەمە دەڵێت بەڵام هیچ نەیانتوانی رایبگەیەنن كێ ئەمەی كرد، دەڵێت با پەرلەمان لێكۆڵینەوە بكات!! بەرپرسیارێتی دەخەنە ئەستۆی پەرلەمان!!
لەم سەردەمەدا جیابوونەوەیەك دێتە كایەوە. جەهەپە و مەهەپە باڵی سڤیلی ئەرگەنەكۆنن. دەڵێن بایكال بووە بە پارێزەری ئەرگەنەكۆن. من هەر لەكۆنەوە بەچاوی گومانەوە دەمڕوانییە بایكال. لەم سەردەمەدا جیابوونەوەش دێتە كایەوە. (مەهەپە)ەش بەتەواوی لەنێو ئەرگەنەكۆندایە. بایكاڵ و باخچەلی زۆر باش رۆڵی خۆیان دەگێڕن لەهەر لایەك خۆیان ئاواكردووە. لەنێو سەرباز، سڤیلدا لەهەر شوێنێك هەن. لەزۆر گۆڕەپاندا خۆیان بە رێكخستن كردووە. ئەگەر ئەمانە لێبكۆلێرێتەوە شتی زۆرگەورە دەكەوێتە روو. كوژرانی گالینا ئەو روسە پەرلەمانتارە لەگەل فروهەری سەرۆكی پارتی میللەتی ئێران ئەمانە بۆ ئەو شوێنانەی كە من دەرۆشتم ئاسانكاریان دەكرد. لە 20ی تشرینی دووەم كوژران. رووداوی ئەم كوشتنانە (غەفور) ناوێك، بەواستەی كەسێكەوە راپۆرت دەداتە (مستەفا ئوێزبەك). مستەفا ئوێزبەك سەرۆكی سەندیكایەكە. سەرۆكی سەندیكایە كاری بەمشتانەوە چییە؟ لەراستیدا ئەمە سەندیكا نییە، لەژێر ناوی سەندیكا رێكخستن دەكات. ئەرگەنەكۆن یاسای ناوەوەی وڵات و دەرەوەی وڵات ناناسێت. ئەم راپۆرتە لەساڵی 1998 دا چۆن من بێكاریگەر بكەن 26 كەسیان رەوانەی ئیتالیا كردووە باس دەكات. باسی دەستڕۆیشتنی و كاریگەریان دەكات، كەچی ئەم كوشتنانە، ئەم رووداوانە تەنها پرۆگرامی مانگێكە. ئەگەر لێكۆڵینەوە بكرێت. تۆڕی رووداوی زۆر گەورە دەردەكەوێتە روو. سەندیكای دیكەش لەنێو ئەم ئیشەدا هەن. تورك ـ ئیش قاچێكی قووڵی ئەمە پێكدێنێت. هەتا هەڵبژاردنەكانی قوبرسیش موداخەلە دەكەن.
ئەرگەنەكۆن تەڵەیەكی گەورەیە. خۆدەرخستن لەم تەڵەیە رێگایەكی ئاسان نییە، كێ لەگەلیان بێت و دەرچێت دەیكوژن، لە رۆژنامەكاندا هاتووە، ژنی یازیجی ئۆغلۆ دەڵێت: پێش ئەوەی تەلەفۆنی یازیجی ئۆغلۆ رادەستی من بكەن حافزەكەیان سڕی بۆوە. ژنەكەی ئەمە دەڵێت!!
قەتڵۆعامی گوندی بیلگە كەس بەتەواوی نایزانێت، منیش بەتەواوی نایزانم بۆچی كردیان؟ بۆچی راگەیاندنەكان نەیانتوانی هۆكاری قەتلۆعامی گوندی بلگە ئاشكرا بكەن؟ ئەو كەسانەی لەسەر ناوی ئێمە كاری راگەیاندنی دەكەن نەیانتوانی بچێنە سەر ئەم رووداوە، بۆچی نەچوون، چونكە بەدواداچوونی رێبازیان نەكرد. ئەگەر دڵسۆزیان لەگەڵ رێبازدا هەبووایە راستییەكانیان دەردەخستەڕوو. ئەم قەتلۆعامەیان كرد و دواتر كردیانە ماڵی ئێمە. ئەگەر ئەو موختارە پێش ئەوەی بمرێت قسەی نەكردبایە لەوانەیە راستی رووداوەكە دەرنەكەوتایە. بیانخستایە ئەستۆی ئێمەوە. لەم بابەتەدا پێویستە هەركەسێك دیقەت بكات. وەكو دەزانرێت رووداوەكەی ئامادیش هەوڵیاندا بیخەنە ئەستۆی ئێمە.
لەم ئۆپەراسیۆنەی ئەرگەنەكۆندا ئەو ئەرگەنەكۆنانەی دەستگیركراون تەنها بەشێكی وەكو لە وشترێكدا گوێكەشی نابن ، ناتوانرێت بگوترێت بەئەندازەی موویەكی وشترێكیش دەبێت. بەشێكی گەورەی ئەرگەنەكۆن هێشتا لەدەرەوەیە. ئاكەپە پاش ئەوەی بۆ ئەردۆغان پیلانی سیوقاست ـ ئیغتیال ـ یان كرد، خیرا بۆ ئەرگەنەكۆن دەستیان بەدووگمەدا نا.
ئەرگەنەكۆن دەخوازێت لەپێش چارەسەری ببێتە بەربەست. بۆ بەربەستكردنی چارەسەری دەیەوێت شتی نوێ بكات. لەبەرئەوەش لەدژی سەرۆككۆمار عەبدوڵڵاگول دۆزدەكاتەوە. ئەو حاكمەی ئەم دۆزەی كردۆتەوە حاكمیش نییە. ئەگەر پەیوەندییەكانی لێكۆڵینەوە بكرێت ئەوا دەردەكەوێتە روو ئەم دۆزە كاری ئەرگەنەكۆنە. كردنەوەی دۆز لەدژی سەرۆككۆمار بەتەواوی كەپازەلیكێكە. لە راستیدا عەبدوڵڵا گول لەو دۆزە ترلیۆنییەدا تاوانی نییە، هیچ پەیوەندییەكی بەو پارەیەوە نییە. ئەگەر لەدژی سەرۆككۆمار دۆز بكەنەوە ، واتە دەتوانن هەمووشتێك بكەن. لەم سەردەمەدا سەرۆككۆمار و ئاكەپە ناچارن هەنگاوی دیموكراتی بنێنن. ئەگەر سەرۆككۆمار باس لەمە دەكات، كەواتە لەبەلاش نییە. ئەگەر هەنگاو نەنرێت ئەویش تەسفییە دەكرێت. یان عەبدوڵڵاگول هەنگاو دەنێت و هێزیان كەم دەكاتەوە یان ئەوان عەبدوڵڵا گول لەدەرەوەی بازنە دەهێڵنەوە. عەبدوڵڵا گول زۆر داماو دیارە بەڵكو دەزانێت و وەهای لەخۆی كردووە!
چارەسەری بێتە كایەوە پێویستە دەستووری بنەڕەتی ساڵی 1921 بەبنەما بگیرێت. من لەمە زیاتر بەڵگەی دیكە ناناسم. ئەمە بەڵگەیەكی مێژووییە. لەسەر ئەمە زیاتر خۆم قووڵ دەكەمەوە. یاسای بنەڕەتی ساڵی 1921 یاسای جوداخوازی نەبوو، یەكێتی بوو. سنووری میساقی میللی دەگرتووە. جیابوونەوە نەبوو. پەرلەمانتاری كوردستان هەبوو، بۆ كوردان ئۆتۆنۆمیان هەبوو. دەستووری بنەڕەتی ساڵی 1921 لەچوارچێوەی دیموكراتیدا دەستوورێكی بنەڕەتییە، بەڵگەی رزگاری نەتەوەیی كورد و توركە. ئەم دەستوورە بۆ كورد و توركیش دەستوورێكی هاوبەشە. لەنێویدا ئۆتۆنۆمی بۆ كوردان هەبوو. موسڵ ـ كەركوكیش لەخۆ دەگرت، كوردانی سووریا و ئێراقیشی لەخۆوە دەگرت، هەتا توركمانەكانیشی لەخۆوە دەگرت. من ناڵێم ئەمڕۆ ئەم هەریمانەش بخرێتە سەری، بەڵام پێویستە دیالۆگ هەبێت و بۆ كوردانی ئەوێش چارەسەرییەك بخرێتە رۆژەڤەوە.
بۆ ئەوەی ئاشتی نەیەتەكایەوە بەردەوام بەربەست دروست دەكەن. كردنەوەی دۆز لەدژی عەبدوڵڵا گول ناچاركردنی پەرلەمانتارەكانی دەتەپە بۆ ئیفادە وەرگرتنیان، قەتلۆعامی گوندی بیلگە، رووداوی ئامەد، ئەمانە هەموو هەوڵدانی ئەرگەنەكۆنە بۆ بەربەستكردنی چارەسەری. ئەمانە فشاری ئەرگەنەكۆنە و زیاتر توندتریشی دەكەن.
لە رۆژنامەكانی ئەمڕۆدا لەرادیۆ گوێم لەناوەڕۆكی رۆژنامەی (ڤاتان) گرت. دەڵێت، هۆكاری ژێرەوەی لێدوانەكەی سەرۆككۆمار عەبدوڵڵا گول ئەو راپۆرتەیە كە راوێژكاری میت (ئەمرە تانەر) پێشكەشی سەرۆككۆماری كرد. ئەو دۆزەی لەدژی عەبدوڵڵا گول لەپاش ئەوەی ئەمرە تانەر سەبارەت بەكوردان راپۆرتێكی پێشكەش بە سەرۆككۆمار كرد كرایەوە.
لەهەر شوێنێك بەوشێوەیە بەربەست دەردەخەن. لەنێو سوپاشدا هەركەسێك وەكو یەك بیرناكاتەوە. لەهەندێك شوێندا پێكدادانی زۆر چڕ هەیە. لەهەندێك شوێنیش پێكدادان نییە، یان زۆر كەمە. ئەمەش ئەوە نیشان دەدات، لە یەكە هەرێمییەكانی ئەوێدا ئینسیاتیف ـ موبادەرە ـ ی خۆیان بەكار دەهێنن، پێدەچێت لەناوەندی سوپاشەوە، ئەم ئۆپەراسیۆنانە ئەنجامبدرێت. بەڵام وەكو دەزانرێت لەنێو سوپاشدا بۆچوونی جیاواز هەیە. حلمی ئۆێز كوێك دەڵێت وێرای ئەوەی چوار كودەتا خۆی سەپاندووە بەڵام بەربەست كران. ئەنجامدانی كودەتای پەسەند نەكردووە.
لەهەر گۆڕەپانێكدا ئەمە وەهایە. موداخەلەی هەڵبژاردنیشیان كرد. موداخەلەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی (ئاگری وخەلفەتی)شیان كرد. من نامەوێت ئەمانە موداخەلەی هەر شوێنێك بكەن، بەڵام لەهەر لایەك بەهێز بن ئینسیاتیفی خۆیان بەكار دەهێنن، موداخەلە دەكەن.
پێدەچێت ئاكەپەش لەم سەردەمەدا هەندێك هەنگاو بنێت. بە مرۆڤی دیموكراتی وەكو بولەنت ئارینچ هەنگاوەكان خێراتر دەبن، چونكە ئەوانیش لەنێو خۆیاندا بەچڕی گفتوگۆ دەكەن، ئەرگەنەكۆن لەنێوئاكەپەشدا بە پێوانەیەكی گرنگ هەن. لەنێو ئەمانەدا فكری رێككەوتن نایەتە كایەوە. لەم سەردەمەدا لەیەكدی جیادەبنەوە. (بولەنت ئارینچ)یش دەڵێت؛ "ئێمە دیموكراتێكی موحافزە كارین"، من لەتوركیادا بلۆكی دیموكراتی بۆ سێ بەش جیا دەكەمەوە.
یەكەم: دیموكراتی موحافزەكارە، لەنێو ئاكەپەدا هەندێك نوێنەرایەتی دەكەن.
دووەم: دیموكراتی لیبەڕاڵە، دەوروبەری رۆژنامەی تارەف و زۆر رۆشنبیری تریش.
سێیەم: دیموكراتی رادیكال؛ من خۆم و دەتەپەش بەو شێوەیە هەڵدەسەنگێنم. هەروەها لەم بلۆكەدا دەتوانرێت گروپی چەپی دیموكراتیش هەڵسەنگێنرێت، هەروەها چەپی دیموكراتی رادیكالیش. ماوەیەكە باس دەكەم مسۆگەر پێویستە چەپی ئەرگەنەكۆن لەگەل چەپی دیموكراتی رادیكاڵدا لەیەكدی جیابكرێتەوە. پێشتر گوتبووم كۆنفرانسی لێگەڕینەكان بكەن. لەم كۆنفرانسانەدا بە قوڵایی گفتوگۆ دەكرێت. رێكخستنی چەتر ـ سەیوان ـ با تەواو بكرێت. با بەشداری كردن بۆ نێو ریزەكانی رێكخستنی سەیوان بەردەوامبكات. ئاشكرایە كاتێك ئاشتی و دیموكراسی بەرقەرار دەبێت كە دیموكراتی موحافزەكار، لیبراڵ و رادیكاڵ لەیەكدی كۆببنەوە و حەرەكەت بكەن. ئەم سیانە پێكەوە بلۆكی دیموكراسی پێشدەخەن. ئەگینا لەبەرامبەر ئەرگەنەكۆن سەرناكەون چانسی سەركەوتن نادۆزنەوە. كام بلۆك قازانج دەكات؟ ئەمە كارەكان دیاری دەكات. لێرەدا بانگەوازی بۆ ئاكەپە دەكەم. چی دەكات با بەئاشكرا لە پێش گەل بیكات. با پێشنیارەكانی چارەسەری خۆی بخاتەڕوو.
من لێرەدا بانگەوازی لەسەرۆك وەزیرانیش دەكەم. ئەگەر ناخوازێت وەكو مەندەرس و ئۆزال بێت با دەرگای سیاسەتی دیموكراتی بكاتەوە. ئەمە زۆرگرنگە. بۆ نموونە دەتوانن لەم بابەتەدا ئیتالیا بەنموونە وەربگرن. لەم بابەتەدا ئیتالیا هەندێك سەركەوت بەڵام تەواو نەبوو، ئەوانە هێشتا بەرلۆسكۆنگەراییان هەیە. بەڵام ئیسپانیا گەیشتۆتە دیموكراسی خۆی، هێشتاش پێشدەكەوێت. زاپاتیرۆ لەكردنەوەی دەرگای سیاسەتی دیموكراتییدا سەركەوت.
زۆر ئۆپەراسیۆن دەكرێت. بەررگری رەوا زۆر گرنگە. مێروولەیەكیش تاخۆی بپارێزێت فرتە فرت دەكات. ئەمە بۆ هەركەس بۆ هەموو گروپەكان هەمان شتە. تەنها بۆ گەریلا ناڵێم. گوڵێكیش بۆ پاراستنی خۆی درك لەدەوروبەری خۆی دروست دەكات. من لە بەرگرینامەكانی رابردوویش گوتبووم. بۆچوونەكانم لەبارەی بەررگری رەواوە لێرەدا لەدەتەپەوە تا قەندیل با كەس بەهەڵە لێی تێ نەگات. راست تێبگات . من كە دەڵێم بەررگری رەوا. من نالێم خۆیان نەپارێزن، هەتا دەتوانن پاراستنی خۆیان چل قات زیاتر بكەن. من كە باسی ئاشتی و دیالۆگ دەكەم، باسی بەررگری رەوا دەكەم ناڵێم با تەدبیری خۆیان وەرنەگرن. پێویستە بەوشێوەیە هەڵنەسنگێنرێت. دەزانرێت كە پێشتر لەم بابەتەدا ئەو شتەی كە گووتوومە بەهەڵەتێگەیشتوون. كە گوترا با گەریلا دەركەوێتە دەرەوەی سنوور بەسەدان هەڤاڵمان شەهید بوون. بەڵام من نەمگووت باتەدبیری خۆیان وەرنەگرن. دەتوانن خەباتی لۆجستی و ئایدیۆلۆژی بكەن، تەدبیری خۆیان وەربگرن. شوێنی خۆیان باش و پتەو بكەن. بەهەمان شێوە كە باسی بەرگری رەوا دەكرێت نابێت گوتنەكانم وەها هەڵسەنگێنرێت كە تەدبیری خۆیان وەرنەگرن. بۆ نموونە رەوشێكی بێ چالاكی دێتە ئاراوە. نەگوترێت ئیتر سەرباز هێرشمان ناكاتەسەر و بادەركەوین. لەوكاتەدا سەرباز شوێنەكەتان دەستنیشان دەكات، ئۆپەراسیۆنی پاكتاوكردن دەكات. بۆمباردومانی ئەوێ دەكات. سەرتان دێنێتە خوارەوە. ئاگاتان لەهیچ نییە لەناكاو چل فرۆكە بۆمباردومان دەكات و پاكتاوتان دەكات. پێویستە ئەم شتانە دیقەت بكرێت.
بەررگری رەوا هەركەس دەیكات. من پاراستنی گەوهەریم بۆ ئەوە پێشخست. بۆ هەر گروپ، هەر كەسێك و ژنان، بەتایبەتی ژنان خۆیان بپارێزن. باسی پێویستییەكانم كردوون. هەمان شت بۆ دەتەپەش راستە. هەركەس بەزانابوون و ئیرادە پاراستنی خۆی بزانێت. بۆ ژنانیش پێشتر گوتبووم پێویستە پاراستنی خۆیان بزانن. سەیرە، پێویستییەكانی خۆ پاراستنی ئەوانیش من ناچارام بیكەم. هەرگروپ، هەركەس لەهەر شوێنێك بێت خۆی پاراستنی خۆی دەكات. من ناڵێم ئیلا هەركەسێك هەمانشێوە پاراستن بكات. بیرۆی پارێزەڕانی ئامەد با لەهەرێمەكەدا لێكۆڵینەوە لەسەر ئەو هەزاران كوشتنی بكەر نادیارە بكەن، تاوەكو راستییەكان ئاشكرا بێت، كاروخەبات زیاتر بكەن. بۆ نموونە پارێزەرێكی حقوقی لەو هەرێمەدا دەتوانێت بەهەزاران شت دەرخاتەڕوو. لەم بابەتەدا دەتوانێت بەرگرینامەی زۆر گەورە ئامادە بكات. لەم ئۆپەراسیۆنەی دوایی سەر دەتەپەدا هەندێكیشیان دەستگیر كراون. دەزانرێت كە لەنێو ئەم دووسەد گیراوەدا پارێزەریش هەیە. بەرگری لەخۆیان نەكەن ناتوانن پارێزەریش بكەن. چونكە حقوق بنەمای سیاسی هەیە. حقوق پشت بە سیاسەت دەبەستێت، لەپشت حقوقەوە سیاسەت هەیە. تاوەكوحقوق بزانیت پێویستە سیاسەت بزانیت بۆ زانینی سیاسەت، سیاسەت كردن تحلیلی ئایدیۆلۆژی پێویستە.
ئەگەر بەم كارانەوە سەرقاڵ دەبن پێویستە زۆر جددی بن. ئەو بەرگرینامەیەی پێشكەشی دادگام كرد، نموونەی "گوڵ"م هێناوەتەوە. ئەگەر گیایەك و مێروولەیەك خۆیان دەپارێزن هەڵبەتە مرۆڤیش خۆی دەپارێزێت. ئەگەر چیایەك گەمارۆ بدرێت بۆ شكاندنی ئەو گەمارۆیە چ پێویست بێت ئەوە دەكرێت. هەتا زیاتریش دەكرێت. ئەمانە بەجددی وەرنەگیرێت بەسەدان فڕۆكە بۆمبا بەسەرتاندا دەبارێنێت. بەررگری رەوا بێ كەمووكورتی پیادە دەكرێت. بۆ بەرگری رەواش هەركەس تەدبیری خۆی دەگرێت. گروپەكانی شاخ هەموو ئۆتۆنومن. لەو كاتەدا كشانەوە پێویست بێت چ پێویست بێت بۆخۆی بڕیاری خۆی دەدات. تەنانەت قەندیلیش ناتوانێت موداخەلە بكات. نەمن نە قەندیل رێگەیان نیشان نادات.
پارلەمانتارە دەتەپەییەكانیش بەزۆر بۆ ئیفادە وەرگرتن بانگ دەكرێن. ئەمە بێ حقوقییە. لەراستیدا ئەمە گەمارۆیەكە. ئەمە چەند ساڵە دەخوازن زیندانیان كەن. دەیانەوێت گەمارۆیان بدەن، بیان خنكێنن. دەیانەوێت تەسلیمیان بگرن. پێویستە پەرلەمانتارە دەتەپەییەكان ئەمە باش ببینن. پێویستە وشیار بن نەكەونە نێو ئەو گەمەیەوە. ئەگەر بڕۆن بۆ ئیفادە دان، ئەوا دەیانگرن، ئەمەش دەبێتە بێ شەرەفی. دەیانەوێت ئەوانیش وەكو لەیلا زانا و ئەوان دەستگیر بكەن، و بیانخەنە زیندانەوە. پەرلەمانتارە دەتەپەییەكان (حەسانە)یان هەیە. ئەمەش بەكاربهێنن و هەموو جۆرە تەدبیرێك وەربگرن. پەسەند كردنی تەسلیمییەت سوكایەتی و ناڕەسەنییە.
سەرۆككۆمار عەبدوڵڵا گول دەڵێت كێ چی دەكەوێتە ئەستۆی بابیكات. ئەگەر بەگوێرەی ئەوەی سەرۆككۆمار ئەمەی گوتووە كەواتە هەندێك شت دەزانێت. ئەم كارانە وا ساكار نییە. من لێرەدا هەرچەندە گۆڕەپانێكی تەنگم هەیە. بەڵام رێكردن دەزانم. بەڵام ئێوە گۆڕەپانێكی زۆر فراوانتان هەیە. دەرفەت و ئیمكانتان زۆرە بەڵام رێكردن نازانن. من تا ئەمڕۆ رەوشێكی بێ چالاكییم پێشخست. پێشتریش بۆ رەوشی ئەنجام نەدانی چالاكی بانگەوازیم هەبوو. تا كۆتایی ئاب منیش نەخشەیەكی رێگا رادەگەیەنم. من كاتێك دەڵێم بێ چالاكی ناڵێم بەرگری رەوا نەكەن. چەند هەفتە پێش ئێستا گوتم. تاكۆتایی ئاب بۆ چارەسەری و ئاشتی نەخشەیەكی رێگا رادەگەیەنم. بۆ ئەمەش با پارێزەرەكانم بەشێوەیەكی فراوان خۆیان ئامادە بەن. لەهەرێكەسێكەوە بۆچوونم بۆ بهێنن لە كەجەكە و ئەوانەی ئەوروپا داوای بۆچوون بكەن. پێویست بكات بڕۆنە ئەوێش. یەك دوو رەستەش هەبێت بەسە. لەم بابەتەدا بۆچوونی كۆنگرەی كۆمەڵگای دیموكراتی زۆرگرنگە. بۆچوونی خەڵكی ئامەدیش وەربگیرێت. رۆشنبیران، نووسەران بڕۆنە لای هەر لایەنێك. پێیان بڵێن، ئۆجەلان نەخشەیەكی رێگا رادەگەیەنێت ئێوە چی دەڵێن؟ بپرسن ئێوە چاوەڕی چی لێدەكەن. لەوانەیە لەناخیاندا پەیامی گرنگ دەركەوێت. ئەم بۆچوونانەی من بكرێتە نامە و پێشكەش بەتاڵەبانی و بارزانی بكرێت. بۆچوونی ئەوانیش وەربگیرێت. پارێزەرەكانم دەتوانن لەم دوومانگەدا كاری زۆر بەرفراوان بكەن. تا ناوەڕاستی تەمووز بێت یان تا كۆتایی من ئاگادار بكەنەوە، باش دەبێت. من بۆ چارەسەری و ئاشتی نەخشەیەكی رێگا رادەگەێنم. ئەمە بەرای گشتی رابگەێنن، ئەم بۆچوونانەی من بە رۆژنامەی تارەفیش رابگەێنن، كۆبوونەوەی چاپەمەنی بكەن، بۆچوونەكانم رابگەێنن، ئەم بۆچوونانەم پێشكەش بەدەوڵەتیش دەكەم. كاتێك ئەمانە دەكەم دەستووری بنەڕەتی ساڵی 1921وەردەگرم و لەوێوە دەست پێ دەكەم. لەنێو دەوڵەتدا تا ئەمڕۆ كێ لەپێش چارەسەری بەربەستە؟ دەپرسم. تا ئەمڕۆ لەنێو دەوڵەتدا لایەنە پاوانخواز، شۆڤێنیست و فاشیستەكان لەپێش چارەسەری بوونەتە بەربەست. من ئەوانەش كەشف دكەم و بەئاشكرا دەیڵێم، لەو مێژووەوە تا ئەمڕۆ كی لەبەرامبەر چارەسەری ئاستەنگ بێت حساب دەپرسمەوە. ئەمە لێرە بەئاشكرا دەڵێم. پێدەچێت لەپاش ئەوەی ئەو نەخشەیەی رێگا رابگەیەنم، هەندێك هەنگاو بنێن. ئەگەر هەنگاو نەنێن، چارەسەر دیموكراتی پێشنەكەوێت من بەكوردان دەڵێم ئیتر نەبوو. ئەمانە چارەسەریان ناوێت، ئەمانە تا ئەمڕۆ كێشەكەیان چارەسەر نەكرد، لەمەودواش سیاسەتی پاوانخوازی، شۆڤێنیست، فاشیست بەردەوام دەكەن. ئاكەپەش كەشف دەكەم.
بەكوردانیش دەڵێم ئێوە لەبەرامبەر ئەمانە چی دەكەن خۆتان بیكەن، بۆخۆتان بڕیاری خۆتان وەرگرن. من لێرەدا لەم رەوشەدا كەس بەرێوە نابەم. لەمەودواش من بەرپرسیار نییم. چەندە دەتوانن بەرخودانی خۆتان فراوان بكەن نازانم. من لەمە بەرپرسیار نییم، لەبەرئەوە كەس چاوەرێی بڕیار لەمن نەكات. دەزانرێت، پێشتریش خواستیان هەندێك بڕیار من بیدەم. لەسەر من مایەوە. نەخێر، چی دەكەن، چ بڕیارێك دەدەن بۆخۆتان بڕیار بدەن. پێشتر بڕیاری كشانەوەم دا، بەسەدان هەڤاڵمان شەهید بوون. با كەس چاوەڕی شتێكی وەهام لێنەكات. لەقۆناخی بێ چالاكیدا بۆ خۆحەشاردان بەباشترین شێوە چۆنە بۆخۆتان بڕیار بدەن. من لێرەدا كەسایەتییەكی مەعنەویم. یازدە ساڵە بۆ ئاشتی كاردەكەم. زۆر رۆڵم پێوە گرێدەدەن. هێندێكیش گەورەی دەكەنەوە دەڵێن تۆ بوویتە بەرێبەر. نازانن من لێرە لەنێو چ رەوشێكدام؟ من لێرە بەرێوە نابەم. ئەوان با بۆ بەرێوە بردنی كارەكانیان رێبەرێك دیاری بكەن.
ئەمە تا ئاب لەنێو ئەم دوو سێ مانگەدا كۆنگرەی كۆمەڵگای دیموكراتی لەئامەد بەردەوام لەنێو جموجۆڵ دا دەبێت. بەردەوام كۆبووونەوە دەكات، بڕیار دەدات، لێدوان دەدات. بەردەوام كار دەكات. دەكرێت یەك دوو هەفتە ناوبڕیش بدەن، بەڵام لەم ماوەیەدا كۆمیسیۆنەكان دەتوانن كاربكەن. بەڵی بەردەوام لەنێو جمۆجۆلدان. قۆناخێكی مێژوویی تێدەپەڕێنین. هەركەس بەبەرپرسیارێتییەوە هەڵسوكەوت بكات. ئەگەر هەفتەیەك دوو هەفتەش ناوبڕ بدەن، لەم ماوەیەدا بەشێوەی كۆمیسیۆن كارەكان بەردەوام دەكرێت. بۆچوونی خەڵكی ئامەدیش وەردەگرن، كۆنگرەی كۆمەڵگای دیموكراتی پیاو و ژنێك دەتوانن بەرێوەی ببەن. دەچنە ئامەد لەگەڵ لەیلا زاناو خەتیب دیجلەدا قسە دەكەن. لەیلا وخەتیب كۆنگرەی دیموكراسی كۆ دەكەنەوە، دەتوانن كۆی بكەنەوە و كارەكان بەرێوە ببەن، من تكا و منەتیان بۆ ناكەم، ناڵێم ئیلا ئەوانیش بن. بۆچی دەڵێم خەتیب و لەیلا؟ چونكە خەڵك لەوان چاوەڕی بەرپرسیارێـتی دەكات، ئەگەر ئەوان بن خەڵك مۆڕالیان خۆش دەبێت، ئەگەر نایكەن، یان نابێـت ئەوا پیاو و ژنێكی دیكە دەتوانن ئەم كارە بەرێوەببەن.
وەكو هەندێك دەوڵەتگەرایی وشك دەڵێن: "ئەگەر چارەسەرییەك بێتە كایەوە، ئەوا چارەسەرییەكی بێ موخاتەب پێشدەكەوێت". شتێكی وەها نابێت، بەوشێوەیە ئاشتی پێشناكەوێت.
من ناڵێم جەهەپە بەتەواوی لەدژی پرۆسەكەیە، لەنێو جەهەپەشدا لایەنێك هەن دەخوازن ئەم كێشەیە چارەسەر بكرێت، لەم قۆناخەدا لەیەكدی جیا دەبنەوە. لەنێوان لایەنگرانی ئەرگەنەكۆن و لایەنگرانی دیموكراسیدا جیابوونەوەیەك دێـتە كایەوە. لەوانەیە لەناو مەهەپەشدا لایەنگرانی چارەسەری هەبن.
كوردانی ئێراق و سوریاش دەتوانن مۆدێلێكی وەكو پێكهاتەی كەجەكە رێكخستنی دیموكراتی خۆیان پێش بخەن. بانگەوازیم بۆ ئەرمەنی و سوریانییەكانیش هەیە، با ئەوانیش رێكخستنی دیموكراتی خۆیان، كۆمۆنی دیموكراتی خۆیان پێش بخەن. ئەوانەی لە ئێران لەبەر هۆكاری لەسێدارەدان هەڵاتوون، دوور خراونەتەوە، با لەهەرێمی برادۆستدا كەمپێك دروست بكەن. ئەمە پێشتریش دەستنیشانم كردبوو.
كاری "جەمال یلماز" لەزیندانی (بۆڵ)دا بەكارێكی جوانی دەبینم. تەنها وڵامی ئەمە دەدەمەوە دەڵێت: "من ئێستا مۆدیرنیتەی سەرمایەدارییم تەحلیل كرد، مۆدێرنیتەی دیموكراتی ئێستا باش تێگەیشتم زانستی خۆم لەم بابەتەدا تازە پێشخست، ئێستا هەر شتێك باش تێدەگەم" ئەمە زۆر گرنگە ئەو رەستەیە بۆ من بەسە. با لەم بوارەدا كارەكانی بەردەوام بكات. هەروەها لەزیندانی (میدیات) "ئینجی رۆژ" هەمیشە دەنووسێت. سەیرە بە زمانی خوداوەندەكان دەنووسێت. دەڵێت لەسەر ژنە خوداوەندەكان هەڵوەستە دەكەم.
سڵاوم بۆ هەموویان هەیە. هەروەها هەڤاڵانی زیندان دەتوانن لەرێگەی نامەوە بۆچوونەكانیان لەبارەی چارەسەری دیموكراتیانەوە رەوانە بكەن.
رۆژ باش
سڵاو بۆ هەر كەسێك
23-5-2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە