شاناز و هاواری کۆمیتە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن مەسرەفی ژن هێنانیشیان گرتوەتە ئەستۆ.

Tuesday, 16/06/2009, 12:00

2333 بینراوە


لە سەرو بەندی هەڵبژاردنەکاندا پارە ڕژانە و خەڵکانێک ورگیان گەورە ئەبێت و خەڵکانێکیش لەڕو لاواز ئەبن ئەمەش ئەو ناعەدالەتییەیە کە خەڵکی ئێستا لە دژی هەستاون و داوای گوڕان ئەکەن بۆ ئەوەی کە چیتر پارەو سەروەت و سامانی خەڵک وا بە هەدەر نەچێت .

لەم ڕۆژانەدا لە مەتعەمێک دانیشتببوم بینیم ڕێبوار هەژار پەیامنێرە نا ڕاستگۆکەی کوردسات و پیوکەی میدیا هاتە ژوورەوە و سێ کەسی لەگەڵا بوو بۆ ئەوە هاتبوو کە مەتعەمەکە بگرێت بە کرێ بۆ ژن مارە بڕین زۆر لە خۆ باییانە قسەی ئەکرد و لافی بە پارەی پوورە شانازیەوەی لێ ئەدا پوورە شانازیشی بە پارەی میلەتەوە لاف و گەزاف لێ ئەدات . وا دیار بوو ڕێک نەکەوتن بەڵام لە سەر پارە نەبوو لە سەر ئەوە بوو کە چەند کەسانێکی بینی کە باواڕ بە پوورە شانازی ناکەن لە بەر ئەوە مەتعەمەکەی ڕەفز کرد ، دوای ئەوەی کە ڕۆێشت چەند کەسێکی لێ بوو هەموویان دایان لە قاقای پێکەنین باسی ئەوەیان بۆ کردم کە ئەم کوڕە چۆن تەخشانو پەخشان بە پارەی کوڕە فەقیرەوە ئەکا. بەڵام ئەوەی کە منی زۆر دڵ تەنگ کرد ئەویە کە ناوی ڕۆژنامەو ڕۆژنامە نووسیشیان پیس کرد و قەڵەمیان خستوەتە خزمەتی پارەوە .

ئەم کوڕە لە بەرامبەر ئەوەی کە ژنی بۆ ئەهێنن وەک تەزبیح هەڵی ئەسووڕێنن و درۆی پێ ئەکەن لە کەناڵە فاشیلەکانی خۆیانەوە .

بەڵام خەڵکانی ووشیار هەن کە بە هیچ شێوەیەک ناچنە ژێر باری گەندەڵیەوە و خۆیان لە بەرامبەر پارەدا بچووک ناکەنەوە وە بە تایبەتی لە بەریتانیا کە جێگای بەرەنگاری گەندەڵی و دژی دەسەڵاتی بنەماڵەکانە .

 - بەریتانیا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە