كێ بەرپرسە لەپاراستنى ژیانى دانیشتوانى شارەكەم؟!

Friday, 15/11/2013, 12:00

2008 بینراوە


وەك ژینگەپارێزێك تا ئێستا نەم وانیوە بە پێى پێویست لەسەرجەم كێشە ژینگەییەكاندا هەنگاوبنێم و لەچارەسەركردنیدا ڕۆڵم هەبێت, بۆیە هەست بەشەرمەزاریى دەكەم.
من نازانم چۆن بەرپرسانى پەیوەندیدارى شارەكەم ئەوانیش هەست بەوشەرمەزارییە گەورەیە ناكەن و تك تك ئارەق لەنێوچاوانیان ناچۆڕێت,كاتێك توانای پاراستنى ژیانى دانیشتوانى شارەكەمیان نەبێت.؟.. نازانم چۆن سەرۆكى دەستەى پاراستن و چاككردنى ژینگەى هەرێم خەو دەچێتەچاوانى؟! لەكاتێكدا ئاو و هەوا و خاكى شارەكەم پیس بووبێت ودەیان هاوڵاتی شارەكەم بەدەست نەخۆشى ترسناكەوە دەنالێنن؟!
بەراستى ئەگەر من لەشوێنى ئەو نابەربرسانەبوومایە بەم شێوازەى ئێستایان لەمێژبوو دەستم لەكار دەكێشایەوە، بەڵام ڕەنگە دەست لەكاركیشانەوە بۆیان ئاسان نەبێت چونكە كێ هەیە وەك ئەوان بژى؟ كام قایمقام و سەرۆك شارەوانى و سەرۆكى دەستەیەك هەیە لەجیهاندا لە ئەوان باشتر بژى؟ كام بەربرسى تر هەیە لەجیهاندا لەئەوان نابەربرس تر بژى.
نازانم ئەوان بەرسیارن یان ئەندازیارە بچكۆلەكان، كەیارى بەژیانى دانیشتوانى شارێك دەكەن! ئەوشارەى ژیان تیایدا نیشانەى سەرسورمانى لەسەرە.. پاراستنى ژیانى دانیشتوانى شارەكەم لەئەستۆى ئەو بەناو بەرپرسانەدایە تكایە با واز لەیارىكردن بینن بەژیانمانەوە... پێش داواكارییەك داواى ژیان دەكەین.. بەڵى پاراستنى ژیانمان... پاراستنى ژیانمان لەئەستۆى ئەواندایە.....

ئامارى توشبوان بەنەخۆشى شێرپەنجەلەقەزایى دەربەندیخان" بۆ یەكەمین جارە بڵاو دەكرێتەوە.
کلیکی ئەم لینکەی خوارەوە بکە:
https://www.kurdistanpost.nu/biz/nuseran/Serwer_Qeredaxi/shirpence.pdf

نەخۆشخانەى هیوا لەپارێزگاى سلێمانى لەنوسراوێكدا كەوێنەى دەست تۆڕى ڕێكخراوە ژینگەییەكانى گەرمیان كەوتوە ئامارى توشبون بەنەخۆشى شێرپەنجە لەقەزایى دەربەندیخان دەخاتە ڕوو, كە تا (23/4/2013) لەنەخۆشخانەى هیوا ژمارەى توشبوان بریتیەلە (171)نەخۆش كەبەپێى ئامارەكە (117) نەخۆش نەخۆشى شێرپەنجەى جۆراوجۆرییان هەیە و (54)نەخۆشى (ناشێرپەنجەین) لەكاتێكدا ئەم ئامارە تەنها ئەونەخۆشانە دەخاتە ڕوو كەلەژیاندا ماون, وە ڕێژەى ئەونەخۆشانە نەزانراون كە توشى ئەو نەخۆشیە بوون و ئێستا لەژییاندا نەماون.

سەروەر قەرەداغى
سەرۆكى تۆڕى ڕێكخراوە ژینگەییەكانى گەرمیان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە