ئیبراهیم کاکە ئەحە , ئێمە و بارزانی شەرمەزار کرد

Tuesday, 11/10/2011, 12:00

1249 بینراوە






10 رۆژە یەکێک لە قارەمانەکانی خۆپیشاندانەکانی 17 شوبات بەدواوەی خەڵکی کوردستان ، بە تۆمەتی" هاندان بۆ توندوتیژی " لەلایەن لیژنە ی بەناو لێکۆلینەوە لە نارەزایەتیەکانی 17 شوبات بەدواوەی بارزنی خراوەتە زیندانەوە. بێ ئەوەی کاردانەوە مان بەئاستی ڕوداوەکە هەبێت . هۆکاری سەرەکی ئەم مەسەلەیەش
١/ خەمساردانە لەگەل مەسەلەکان دەجوڵێنیەوە ، وە لەبڕی بکەوینە حاڵەتی هێرش بردن ، کەوتینەتە پاشەکشە و پارێزگاریکردن . وە قەدەری خۆمان ، داوەتە دەسەت لایەنەکانی دەرەوەی دەسەلات بەتایبەتی (گۆران ، یەکگرتوو ، کۆمەل) ئەوانیش بە دیدار و گفتۆگۆ هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکان دەدەن . لەکاتێکدا ئەزمونی 20 سالەی پارتی ویەکێتی و روداوەکانی 17 شوبات بەدواوە نیشانی دایەوە . ئەم دەسەلاتە شەڕی مان و نەمان ، بۆ مانەوە ئەو بارودۆخەی هەیەتی دەیکات و هەموو هەنگاویکی کاتکوشتن و فێل و چەواشەی خەلکە .
٢/ پارتی ویەکیتی هەولیان دا ، لەدەنگە دیارو کاریگەریەکان بدەن . بەلام هەستیان کرد کاردانەوەی بەدوا هات . بۆیە ئێستا هەوڵی بە زیندانی و ئازاردانی ، ئەو دەنگ و ڕەنگانەن ، لەمیدیا کان ناودەنگیان کەم دیارە . لەم روانگەوەش زیندانی کردنی ئیبرایمی کاکە ئەحە یەکێک لەو هەولانەیە ، هەر ئەمەشە بۆتە هۆی ئەوەی کەمترین میدیا قسە وباس و هەوالی لەسەر بلاو بکاتەوە .
٣ . داکۆکی کردن لە ئازادی سیاسی و هەر کەسێک خاوەن هەر بیروبۆچونێکی سیاسی بێت ، هەرگیز بەپێی ناو دەنگ و پلەی سیاسی و ڕۆژنامەگەری لێک نادرێتەوە . بەلکو هەر کەس ولایەنێک ، ئەگەر پێشیلی مافەکانی کرا ، ئەرکی هەموو کەسایەتی وناوەندیكی ئازادیخوازە ، داکۆکی لێ بکات . ئەگەرنا دەربرینی نوسین و ئاخافتن بەرامبەر چەمکی ئازادی و مافی مرۆڤ ، لە درۆیەکی زل دەردەچێت . پاساو هێنانەوە بۆ نەهاتنە مەیدان لە کەیسەکانی وەک بەناز ، کەباوکی پاکەنەی کردوە ، یان خۆی لەقوتبایانی پارتی بووە ، لە ناوەرۆکی راستەقینەی پەیامەکە (هەژاری هۆکاری خۆکوشتنمانە) ناگۆڕیت و کەمی ناکاتەوە .
٤ ئەوەندەی پرسیارم لەسەر ئیبراهیمی کاکە ئەحە کردبێت ، پێشمەرگەیەکی کۆن و دەنگێکی راستگۆ و هەروەها بەردەوام لەگەل ئازاری گەلەکەی بووە و ئێستاش بارودۆخی ئابوری باش نیە . لەخۆپیشاندانەکانی شاری هەڵەبجەش ، یەکێک لە دینەمۆ کانی نارەزایەتیەکان بووە . ئەمەش خاڵی سەرەکی زیندانی کردنەکەیتی . بۆیە هەقە بوێرانە داوای لێ بوردن لەئیبراهیمی کاکە ئەحە بکەین . کە 10 رۆژە خەمساردانە لەگەل دۆسیەکەی مامەڵەمان کردوە . ئەگەرنا دەبوایە ئەوەی بۆ ئاسۆس و ڕیبین هەردی و ئەحمەد میرە کرا ، بۆ ئەویش بکرایە . کەلێرەدا مەبەست ئەوەنیە کارکردن بۆ ئەوانە زیادەیی پێ وەکراوە ، بەلکو پرسیارەکە ئەوەیە ناکرێت داکۆکی لەئازادی گول بژێر یان پلەی بۆ دابنرێت . لەکاتێکدا ئێمە لەسەردەمێکدا دەژین قۆناخی هاوسەنگ کردنی هەموو دەنگ و رەنگەکانەو مرۆڤ بەیەک هەڵویست ناودەنگی جیهانی وەردەگرێت . لەم روانگەوە . تادوێنی کێ موحەمەد بوعزیزی ، یان تەوکل کرمان یان مشعان تەمۆ ..... دەناسی . بەڵام بوێری و مەیدانی بونیانی ئەمرۆلەمیدیاکان گەیاندە ئاستی ئۆباما ، لەمێژووشدا ناویان ، بەدەنگ و رەنگێکی نوێ لەپێشکەوتن و داکۆکی لەدیموکراسی ودژایەتی دیکتاتۆرەکان ناسرا . بەلام ئایا ئێمە سەرباری سەرهەلدان و بوێری ئەو هەموو دەنگ و رەنگە گەنجانەی هەمانە ، توانیومانە بەهەمان ئاست ، مافی خۆیان پێ بدەین ؟ ئایا توانیومانە کۆتایی بەو عەقلە ژەنگاویە بهێنین (تێکشکان و چاوی کامیرا) لە دەنگە سیاسیە کلاسیکیەکان بگوازینەوە بۆ سەر ئەو نەوە تازە یەی (راستگۆ و بوێرە) دەیەوێت کۆتایی بەچەواشەی 60 ساڵەی دەنگە کلاسیک و ستۆکە سیاسیەکان بهێنێ ؟
٥/ میدیای گۆران ئەم جارەش ، لەگرنگی دان بە دۆسیەی داکۆکی لەئازادی سیاسی خەلک راستگۆ دەرنەچوو . هەرلەم روانگەوە ئەو راگەیاندنەی بۆ گرتن و ئەشکەنجەدانی چەندین چالاکڤان و ڕۆژنامەنوسی دیار ئەنجامی دا (کارێکی باشی کرد) ئایا بۆچ بۆ ئیبرایمی کاکە ئەحەکان ناکات، لەکاتێکدا ئەو کادیڕیکی بوێری خۆیانە .
٦/ لەکۆتایش دەلێم ئەگەر ئیبراهیمی کاکە ئەحە ئێمەی خەمساردانە بەرامبەر داکۆکی لەئازادی سیاسی نیشان دا. ئەوا چەند بارە ئاسا دەرکەوت کەسەرجەم (ئەوبریارانەی بارزانی لەقازانجی خەڵکە) تەنیا بۆراگەیاندن و چەواشەی خەڵکە کەبەرادەیەک ئەمرۆ بارزانی لەقەیرانی بێ باوەڕی پێکردن بەبریارو گوتەکانی دەژی !؟ ئەگەرنا بەکام مەنتق و مۆرال ، هیوا ئەحمەد ، لەتەنیشت بارەگاکەیتی و ئیبراهیمی کاکە ئەحەش لەزیندانە ؟
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە