2/ بردنه‌وه و ئاشتکردنه‌وه‌ی پۆڵا سه‌عید، دوای ئه‌و دابڕانه دوور و درێژه‌ی له ڕیزه‌کانی یه‌کێتیدا. دواتر درکاندنی هه‌ندێك زانیاری هاکه‌زایی و ئاسایی و ڕۆتین، که هیچ گرنگییه‌کی سیاسیان نییه و له کاری ڕێکخراوه‌ییدا، که ڕۆژانه شتی ئاوا ڕوو ده‌ده‌ن. دواتر به‌ستنه‌وه‌ی پۆڵا و کوردستانپۆست به سه‌رانی گۆڕان و بزووتنه‌وه‌که‌یانه‌وه به‌تایبه‌تی له‌م کاته هه‌ستیاره‌دا، که کاتی هه‌ڵبژاردنه، ئه‌گه‌رچی پێده‌چێت یه‌کێتی ئه‌م سیناریۆیه ئه‌نجام بدات و یه‌كێك له کاره‌کته‌ره‌کانی پۆڵا سه‌عیده، به‌ڵام دڵنیام ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕی و گۆڕانخوازی کورد زۆر له‌و سیناریۆ دروستکراوه که‌ی ئه‌وان به‌هێز تر ده‌بێت.
من وه‌کو ڕاوێژکاری یاسایی کوردستانپۆست و ئه‌ندامێکی ستافه‌که جه‌ماوه‌ری کوردستان، ئاگادار ده‌که‌مه‌وه، که کوردستانپۆست جگه له مینبه‌رێکی ئازادی خه‌ڵکی ڕۆشنبیر و ئۆپۆزیسیۆن، سه‌ر به هیچ حیزب و ڕێکخراو و لایه‌نێك نییه و سایتێکی ئازاد و سه‌ربه‌خۆیه. ئه‌گه‌ر هه‌ر کێشه‌یه‌کی مادیشمان بووبێت، به بێ شه‌رم و ڕاشکاوانه له نووسه‌ر و ڕۆشنبیرانی گه‌له‌که‌مان داوای کۆمه‌ک و یارمه‌تیمان کردووه و په‌نامان بۆ هیچ لایه‌نێکی سیاسیی و حیزبیی و ده‌سه‌ڵات نه‌بردووه.