خۆرى پارتى ویەكێتى هەڵاتەوە ،پیرۆزە لەبنەماڵەى سەربەرزى شەهیدان وخانەوادەى پێشمەرگە قارەمانەكان

Monday, 06/12/2010, 12:00

1619 بینراوە


ئەوكاتەى هەموومان كۆكین لەسەر خزمەت كردنى بنەماڵەى شەهیدان وپاداشت كردنى بنەماڵەى پێشمەرگەقارەمانەكان،كەچى نووسەربێ ئیشەكان وماڵپەرەى كوردستان پۆست لەناخەوە ئیرەیی دەبەن بەخزمەتكردنەكانمان،نامانەوێ زۆر لەسەرى بڕۆین وبیكەینە منەت بەسەرتانەوە،چونكە(ئێوە شایەنى باشترینن)وباشترینیش چاوەڕێ بكەن!! خەڵكى بەشەڕەفى كوردستان بنەماڵەى سەربەرزى شەهیدان وخانەوادەى پێشمەرگەقارەمانەكان بەرهەمى چەندین ساڵەى خەبات وقوربانیدانى ئێوە بەفیڕۆنەچووە!ئەوەتا لەسایەیی ئێوە چەندین تێكۆشەرى دواى ڕاپەڕین لەوپەڕى شادیدان وئێوەش لەژێرەوەى سفردابن!!هەرچەندەبێگومانیشین،كەئێوە هیچ كاتێك خەبات وقوربانیتان نەداوە بۆئەوەى لەخۆشیدابن،بەڵام هەرگیزئێمە ماندووبوونى ئێوە لەبیرناكەین و وەفادارین بەرامبەرتان لەتازەترین هەنگاومان بۆخزمەتكردنتان مووژدەى گەڕانەوەى سەروەرونمونەى شۆڕشى تازەى گەلەكەمان و ڕەمزى نەتەوەونووێنەرى سەرجەم چین وتوێژەكان و گەورەتر لەهەرەگەورەكانى كۆمەڵگاو لەهەمووتان پیرۆزتروشایستەتر، گەورەترلەكێشەنەتەوەییەكان!! بڵنترلەسەروەرییەكان!!پیرۆزترلەپیرۆزییەكان!!خانمى شۆخ وپێشەنگى مرۆڤایەتى!!بلیمەتروزاناترلە زانستەسەردەمییەكان شازادە وتێكۆشەروفەیلەسوف زۆربەڕێز خانمى دووەمى عێراق(ئەڤین ئاسۆ)گەڕایەوە سەرشاشەى تەلەفزیۆن،لەوكاتەى ئەومووژدە خۆشەبەئێوەى بێزارلەژیان دەدەین،لەهەمان كاتدا داوا لەسەرجەم خەڵكى بەشەڕەفى كوردستان دەكەین هەریەكێكیان منداڵێك یان زیاتر بكاتە قوربانى لەپێناوبڵند ڕاگرتنى سەركردەمان(ئەڤین ئاسۆ)،جێگایی خۆیەتى لەو بۆنە مێژوویە ئێمەو ئێوە سوپاسى میهرەبانى وسۆزى خاتوونى سەركردەبكەین لەبەرامبەرئەولوتفەى بۆمانى نواند،كەخۆى نەشتر گەرى نەكرد بۆ دەرهێنانى نەرم ونیانى وسۆزو گەورەیی،ئەگەرخوانەخواستە واى ئەمربكردبا ئێمەمانان ئێستا لەژیانێكى زۆرناخۆش دادەبووین وبگرە بەهاوڵاتى پلەدوو هەژماردەكراین،یاخوود بەپاسەوانە تایبەتییەكانى خۆیی دەگووت لەچەشنى منداڵەبەرپرسەكان بەگولە سڵاومان لێبكەن!!لەوكاتەى بەبڵاوبوونەوەى2هەواڵى جەرگ بڕى نەتەوەى، یەكەمیان برینداربوونى خاتووئەڤین ئاسۆ ودووەمیان وەرنەگرتنى پۆستى سەرۆك كۆمار بۆكورد،پێویستە چەند ڕاستیەك بخەینە ڕوو لەسەرەتادا بەبیستنى ئەم هەواڵە خەم وپەژارە میوانى هەموو لایەكمان بوو لەبەرئەوەى بەجێ بەجێ كردنى پیلانى ناحەزان، دووشەڕەفى مێژوویمان لەدەست دەچوو،ئەویش یەكەمیان خانمى یەكەمى عێراق بۆخاتوونى سیاسەتوان وهاوسەرى سەرۆك كۆمارو خێزانى سكرتێرى گشتى وئەندامى مەكتەبى سیاسیی ولێپسراوى مەڵبەندى یەك وسەرۆكى ڕێكخراوى منداڵپارێزانى كوردستان(هێرۆئیبراهیم ئەحمەد)و دووەمیان خانمى دووەمى عێڕاق ونمونەى سەربەرزى ئازادى وخۆری بەیداخى مرۆڤایەتى بەڕێوەبەرى كەناڵى ئاسمانى كۆڕك تیلیكۆم وكەناڵ4خاتوونى زۆربەڕێز(ئەڤین ئاسۆ)،كەئەوەش بەیەكێك لەوزیانەگەورانە دادەندرێت بۆگەلى كورد،كەهەرگیززیانى واگەورەى بەرنەكەوتووە،بەڵام سوپاس بۆخواو هەوڵى بەردەوامى ئێوەى زووڵم لەخۆكردوو بۆجارێكى تریش ئەو دەرفەتە گەورەیەمان بەردەست كەوتەوە،جێگایی خۆیەتى هەمولایەكمان سوپاسى ڕێككەوتننامە ستراتیژیەكەى پارتى ویەكێتى بكەین،كە سەرەكیترین ئامانجى سەرخستنى ئەوجۆرەپڕۆژانەیە و سڕینەوەى ئاسەوارى خەبات وقوربانى دانى شۆڕشگێرانى نەتەوەكەمان وسەروەرییەكانى نەتەوەى كوردە،لەكۆتایدا پێویستە بەهەمووناحەزانى ئەزموونى گەلەكەمان ڕابگەینین ولەخەوەكانیان بەئاگایان بهێنینەوە،ئەگەر بیرتان لەوەدەكردەوە چیتر خۆرى پارتى ویەكێتى هەڵنایەتەوە!!ئەوا بەوەرگرتنى پۆستى سەرۆك كۆمار بۆكوردوبەدیاركەوتنەوەى خۆرى میدیایی كوردى ئەڤین ئاسۆ لەسەرشاشەكانى بەرهەمى شەهیدان بۆئیهانەكردنى ڕۆژنامە و ڕۆژنامەنووسە سەربەخۆكان خەیاڵەكانتان پوچ وبێ سوود بوو،سەركەوتن هەربۆخۆمانە.


[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە