چاكسازى ناو یەكێتى وپارتى خەونى حوشترانەیە!!!

Thursday, 12/02/2009, 12:00

1500 بینراوە


دەسەڵاتى ئەم دوو حیزبە بەدرێژاى زیاتر لە 17 ساڵ فەرمان ڕەوایى نەیان توانى متمانەى گەل بە دەست بهێنن وە بە هۆى چاو بڕینە داهاتى كوردستان ئەوەى خوا پێناخۆش بێت بەیەكیان كرد,من نامەوێت باسى یەكە بە یەكەى گەندەڵیەكانى سەركردایەتى و م.سیاسى هەردوو پارتەكە بكەم چونكە هیچیان لە كۆمەڵانى خەڵكى كوردستان شاراوە نیەلە دزى و بێ ئەخلاقى كە من لێرەدا رووم نایە تەنانەت بەنوسینیش باسى لێوە بكەم,هەر كەسێكیان بگرێت دەریایەك لە دزى و فەسادى ئەخلاقیان كردووە.بەڕاستى ئەمانە تروسكاییەك ئومێدى چاك بوونیان لێناكرێت وەك ئەو نەخۆشە وایە كە شێرپەنجەى(سرگان) هەبێت كە عیلاج و دەرزى كیمیایى بێ ئومێد بوبێت.
ئەوە شتێكى بەڵگە نەویستە گەر كەسێك شتێكى نەبێت ناتوانێت بیبەخشێت وە ئەمە بۆ ئەوەى مام جەلال زۆر دروستە بەڕێزیان تا سەر ئێسك خۆى وبنەماڵكەى تداخولى حكومەتى كوردستان دەكەن وە نمونەیەكى زۆر بەر چاو خانمى یەكەمى عێراق لە سەرۆكى كوردستان زیاتر دەست وەر دەداتە كاروبارەكانى حكومەت,لێرەدا باسى ئەو وەزیرو بەڕێوەبەرە گشتیانە ناكەم كە لەلایەن ناوبراوەوە دانراون.
من نازانم ئەمانە چۆن دەتوانن باسى دیموكراسى و ئازادى بكەن لە كاتێكدا كە زیاتر لە 20ساڵە كورسى دەستەڵاتیان زەوت كردوە وە لە هەمان كاتدا لە ووڵاتێكى وەك ئەمریكا زیاتر لە 4بەرپرسى باڵاى وەك وەزیرى دەرەوە گۆڕا لەوانە:
ماددلین ئۆڵبرایت←كۆڵن پاوڵ←كۆندۆ لیزا رایس← هیلارى كلینتۆن
بڕیارى كۆتایى جێدەهێڵم بۆ خوێنەرى ئازیز بۆ ئەوەى لە بەردەم سندوقەكانى دەنگ داندا گۆرانكارى بكات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە