پارتی بۆکێ کاردەکات ؟ ئایا بۆ دژایەتی کورد دەکات ؟

Sunday, 25/05/2014, 12:00

2371 بینراوە






باقی گوڵ

پارتی کورت کراوەی (پارتی دیموکراتی کوردستانە) دەمەوێت بڵێم با ووشەی کوردستان سەرتان لێ تێکنەدات لەبەر ئەوەی پارتی پارتێکی کوردستانی نییە ، لەبەرچی ؟ ، بابەیەکەوە لەچەند کردارێکی نوێی ئەم پارتە بڕوانین ، با ئاوڕێک لەو هێرشانە بدەینەوە کە لەم چەند ڕۆژەی دوایدا کە پارتی ئەنجامی داوە بەرامبەر بە کورد .
چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بەڕێوبەرایەتی پارتی لە نوسینگەی هەولێریانەوە پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستانی بە نا یاسا و پکک ی بەگێرە شێوێن راگەیاند ، بەڵام پارتی لەهەمانکاتدا چاوپۆشی لە بنکە سەربازێکانی تورک دەکات لە بامەڕنی ، پکک یەک کە ٤٠ ساڵە تێکۆشان دەکات بۆ ئازادی کوردستان و کە خاوەن هەزارەها شەهیدیشە هەروەها پارتی گەریلاکانی هێزی پاراستنی گەل بەوە تۆمەتبار دەکات کە گوایە گێرە شێوێنن ، بێگومان ئەم چەند دێڕە هەموو ئەو تۆمەتباریەی پارتی نییە بەرامبەر بە پکک دەتوانن لەو لینکەی خوارەوە زیاتر بیخوینەوە ، پارتی لە ١٦ ی مایسی ساڵی ١٩٩٧ شانبەشانی سوپای تورک بەسەدان گەریلایان کوشت لەگەڵ چەندین وەڵاتپارێزی باشوری ، پارتی بەو بڵاوکراوەیەی خۆی ئەو کۆمەڵکوژیەی بەرەوا زانیوە ، ئەوەی بەرپرسیارانی پارتی کردویانە تەنها ئەوانەی سەرەوە نییە ، پارتی پەلاماری پەنابەری ڕۆژئاوای کوردستانیشی داوە کە ویستویانە بگەڕینەوە سەر زێدی خۆیان ، وەک ڕۆژی ڕووناک لەلای هەموو کەسێک ئاشکرایە کە پارتی لە ڕۆژئاوای کوردستان خەریکی ئەنجامدانی چالاکی کۆنترا گەریلایا ، لەم ماوەیەدا یەکێک لە سیخوڕەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانی سوریا دانیبەوەدا هێنا کە پارتی لە هەولێر پەروەردەیان کردووە تاکو لە ڕۆژئاوا گێرەشێوێنی بکات گرتنی ئەم سیخوڕە پارتی گۆشەگیر کرد ، ئەمەش لە ئەنجامی کارێکی ئاسایشی رۆژئاواوە ئاشکرا کرا ، ئاسایش کەسێکیان دەستگیر کرد کە دەیویست کارێکی تەقینەوە ئەنجام بدات کە ئەندامێکی پارتی سوریایە ، ئەم مەسەلەیە بەم شێوەیە بووە : بەشیر عبدولمەجید موسا و هاوکارێکی لە ٩ ی مایسی ئەم ساڵ دەیانویست لە تربێسپی تەقینەوە ئەنجام بدەن ، بەڵام بۆمباکەیان بەدەست هاوکارەکەی بەشیر دەتەقێتەوە ، کاتێک بەشیر دەیەوێت هەڵبێت بەڵام لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیر دەکرێت ، لە ئاسایش بەشیر دانبەکارەکەیدا دەهێنێت و دەڵێت (لێرە لەڕۆژئاوا لەلایەن ئیسماعیل شەرەف کە ئەندامی مەرکەزی ئەلپارتییە پێشوازی کراین ، لە شوێنێک کە دەکەوێتە نێوان هەولیر و دهۆکەوە ماوەی ٢ مانگ پەروەردەی سیاسی و سەربازیمان بینی ، ئەم پەروەردەیە لەلایەن مستەفا شەفیق و محەمەد کەریم و کەسێکی تر کە ناوەکەی نایەتەوە یادم دەبرا بەڕێوە ، جگە لەوانیش عبدولحەکیم و بەشار و سەعید عومەر سەردانیان دەکردین ، دوای تەواوکردنی خولی پەروەردەکە سەرو ٢٠٠٠ دۆلاریان داپێمان ، دوایش سەردانی هەریەک لە نێچیر و مەسعود بارزانیمان کرد) .
ئامانجی ئەم کارەیان ئەوەبووە کە لە نێوان پید و یپگ و ئاسایش و عەرەب تێکوەچون دروست بکەن ، بەشیر دەڵێت (فەرمانیان پێکردین کە کۆنفرانسێک بۆ گەنجان ساز بکەین بۆئەوەی کارێک بکەین کە ئاسایشی ڕۆژئاوا هێرشمان بۆ بهێنن ، ئەم مەسەلەیە لە کەنالەکانی روداو و زاگرۆس دەخرایە ڕۆژەڤەوە و دەوترا کە پید مۆڵەتی ئەم کۆنفرانسەی نەداوە ، بەڵام ئەم نیاز و هەوڵەمان سەرکەوتنی بەدەست نەهێنا) ، پارتی دیموکراتی کوردستان لە ١٩ ی مایسی ئەم ساڵ هێرشی کردەسەر دەزگا کوردێکان لە باشوی کوردستان ، یەکێک لەو دەزگایانە باڵەخانەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستانە ، پچدک پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان پارتێکە کە خاوەن چارەسەری دیموکراتیانەیە بۆ کێشەی کورد لە هەرێمەکەدا ، پەلاماری سەر دەزگای چاپەمەنی ئازاد یەکێکە لە هەدەفەکانی پارتەکەی ئەردۆغان و دەوڵەتی تورک ، ئەگەر ڕۆژێک پەلاماری ڕیکخراوێکی ڕێکخستنی ژنان و بیرۆی ڕۆژنامە و دەزگا چاپەمەنی ئازاد بکرایە لە وەلاتێکی تر بەرامبەر بە کورد دەسەلمێنرا کە وەڵاتێکی فاشیست و داگیرکەرە ، بەڵام هەموو ئەو پەلاماریانە لەلایەن پارتییەوە ئەنجام ئەدرێت کە ناوی پیرۆزی کوردستانی بەخۆیەوە لکاندووە ، پارتی دەیەوێت بەم هێرشانە زانستی ئازادیانەی کوردانە کەم بکاتەوە و کەسایەتی داشکاوی خەڵکی پێکبهێنێت ، لەوانەیە هەموو ئەمانە بۆ کۆمەڵە کەسانێک جێی سەرسوڕمان بێت ، بەڵام ئەوانەی هەندێک مێژووی کوردستانی خوێندبێتەوە و شارەزای مێژووی پارتیش بێت جێی سەرسوڕمان نابێت ، چونکە پارتی هەمیشە ڕێککەوتنی ستراتیژی لەگەڵ ئەو هێزانە بووە کە دژی کورد بوونە ، لەهەر پارچەیەکی کوردستان هەر بزووتنەوەیەکی کوردی کە گەشەی کردبێت پارتی لەبەردەمی قیت بۆتۆتەوە و بۆلاوازکردنی ئەوەی لەدەستی هاتبێت کردویەتی .
بۆئەوەی رووی راستەقینەی پارتی بزانین با ئاوڕبدەینەوە لە دروستبوونی :
بابەیەکەوە ئاوڕێک لە ڕابردوی پارتی بدەینەوە ، بەیەکەوە ئاوڕێک لە ئیبراهیم ئەحمەد ئەدەینەوە کە ماوەیەکی دورودرێژ سکرتێری پارتی بووە ، ئیبراهیم ئەحمەد کە شاهیدحاڵی دروستبون و گەورەبونی پارتییە ناوبراو لە ساڵی ١٩٩٧ چاوی بە ڕێبەری پکک عەبدولە ئۆج ئالان دەکەوێت لەو دیمانەیە ئیبراهیم ئەحمەد شتێکی زۆری لەمەڕ پارتی هێناوەتە زمان ، ئەم دیمانەیە لە نیسانی ٢٠١٤ ی گۆڤاری سەرخوابون بڵاوکرایەوە ، ئیبراهیم ئەحمەد شتی سەرنجڕاکێشەر دەهێنێتە زمان و دەڵێت (ئەگەر بەباشی لە قۆناغی دروستبونی پارتی حاڵی نەبین ناتوانین لەم پارتییەی ئەمڕۆ حاڵی ببین) لە ساڵی ١٩٤٦ لە باشوری کوردستان چەندین ڕێکخراوی تر هەبوون ، ئیبراهیم ئەحمەت دەڵێت زۆربەی سەرکردەکانی ئەو ڕێکخراوانە گرێدراوی بەریتانیا بوون ، هەروەها ئیبراهیم ئەحمەد باس لە حزبی هیواش دەکات ، ناوبراو لەبارەی هیواوە دەڵێت کەسانێکی زۆر هەبوون لەناو ئەو حزبە کە کورد پەروەر و کوردستانی بوون ، دێڕێکی ناو سوێندخواردنی حزبی هیوا بەم شێوەیەیە (خیانەت لە کوردستان ناکەم) حزبی هیوا دەیەوێت لە پارچەکانی تری کوردستانیشدا خۆی بە ڕێکخستن بکات ، بەڵام لەو کاتەدا لە ساڵەکانی ١٩٤٤ و ١٩٤٥ بنەماڵەی بارزانی خۆیان قیتدەکەنەوە ، کەسانی وەک ئەمین ڕەواندوزی و عیزەت عەبدولعەزیز و خێروللە دەیانویست بارزانێکان بهێننە ناو بزووتنەوەی نەتەوەییەوە ، لەئاکامدا مەلا مسەتا بارزانی حزبی هیوای هەڵوەشاندەوە و پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقیان لێدروست کرد .
ئەوە شتێکی ئاشکرایە کە ئیبراهیم ئەحمەد کەسی یەکەمی حزبی هیوا بووە بەڵام دەڵێت ئەو بێئاگا بووە لەم گۆڕانکاریانە و دەشڵێت کە سەرسام بووە لەم کارەی مستەفا بارزانی . شتێکی سەیری تر ئەوەیە کە قازی محەمەد وتویەتی مستەفا بارزانی سیخوڕی ئینگلیز بووە ، قازی محەمەد کە سەرۆک کۆماری کوردستان بووە لە مەهاباد لەبارەی مەلا مستەفاوە تێبینی سەرنج ڕاکێشەری هەبووە ، ئەگەر لەمەر هۆکاری کەسایەتیشەوە بوبێت قازی محەمەد مەلا مستەفای بە سیخور تۆمەتبار کردووە ، ئەم تۆمەتەی قازی محەمەد لەو سەردەمەدا لەجێی خۆی بووە ، چونکە دوای ئەم تۆمەتەی قازی محەمەد بەرامبەر بە مەلا مستەفا ڕۆژهەڵاتی کوردستان جێدەهێڵێت هەروەها بەشداری لە بەرگریکردنی کۆمارەکە ناکات و قازی محەمەد جێدەهێڵێت ، ئیبراهیم ئەحمەد بەشداری کۆنگرەی دروستبونی پارتی دەکات ، ئیبراهیم دەیهێنێتە زمان کە چۆن مەلا مستەفا هەوڵیداوە کە ببێت بەسەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق بەم شێوەیە عەشیرەتگەرایی بالدەکێشێت بەسەر ئەو پارتەداو لە ئاکامدا پارتی لە ١١ ی ئابی ١٩٤٦ دادەمەزرێنرێت ، پارتەکەی مەلا مستەفا ئەو کاتانەی کە ئاستی پەیوەندیان لەگەڵ دەسەڵاتی سەدام حوسەین تێکدەچوو بەلای بەریتانیا و تورکیا و ئەمەریکا بایانداوەتەوە ، خوالێخۆش بوو دکتۆر قاسملو لەبیرەوەرییەکانی خۆیدا دەیهێنێتە زمان کە چەندین جار چاوی بە مەلا مستەفا کەوتووە و دڵنیایە لەوەی کە مەلا مستەفا کاری بۆ دەوڵەتی ئیسرائیل کردووە و خزمەتی ئەو هێزە دەرەکیانەی کردووە کە دژ بە بزاڤی کورد بوونە ، هەروەها قاسملو دەڵێت کە مەلا مستەفا جێی دڵنیای نەبووە ، بێگومان دەزانرێت کە قاسملویش وەک چەند سەرکردەیەکی تر لە ئەنجامی پیلانێکدا تیرۆر کرا .
پارتی دکتۆر شڤانیشی کوشت
دەتوانین بەهێنانەوەی چەند نمونەیەکی مێژووی راستی پارتیمان باشتر بۆ ڕونبێتەوە ، بۆنمونە دکتۆر شڤان (سەعید قرمزیتۆپراک) کە زاتێک بوو بۆ ئەوەی خەبات بۆ ئازادی گەلەکەی بکات ، پارتیش دەستی هەیە لە پرۆژەی بەکوشتنی دکتۆر شڤان ، ڕێزدار چایان دێمیرال لە گرتەڤیدیۆیەک کە کارێکی دیکۆمانتارییە لەمەڕ خەبات و شەهادەتی دکتۆر شڤان لە ٤٤ خولەکی گرتە ڤیدیۆیەکە بەدواوە هاوسەنگەرەکانی دکتۆر شڤان بەناوی ڕەشۆ زیلان و ئەوانی تریش شتی سەرنجراکێشەر دەهێننە زمان ، دکتۆر شڤان و هەڤاڵەکانی بۆ ڕەخسانی بواری تێکۆشان بۆ ئازادی گەل روو لە باشوی کوردستان دەکەن ، دکتۆر شڤان و هاوڕێکانی لە ساڵی ١٩٦٩ لە شاری باتمانەوە بەڕێ دەکەون و دەچنە باشوری کوردستانەوە ، کە دەگەن پیاوەکانی پارتی پێشوازیان لێدەکەن ، دوای ئەوەی ٤٠ یان ٥٠ ڕۆژێک دەمیننەوە چاویان بە مەلا مستەفا دەکەوێت ، بەڵام پارتی لەسەرەتادا بە گومانەوە لییان نزیک دەبنەوە ، لەیەکەم دیداریاندا مەلا مستەفا پێیان دەڵێت (خێرە ئیشتان چییە لەم چیاو چۆڵە ؟) دکتۆر شڤان و هاوڕێکانی بە مەلا مستەفا دەڵێن (لەپێناو خزمەتکردن بە گەلەکەمان هاتووین بۆ ئێرە) ، دوایش مەلا مستەفا پێیان دەڵێت (ئێمە لەبارەی پەیوەندییەوە لەگەڵ تورکدا خاوەن مێژویەکین ، هەرگیزاو هەرگیز نەکەن دەست لەکاری پارچەکانی تر وەربدەن نابێت هیچ بکەن) ، پاشان دکتۆر شڤان دەیهێنێتە زمان کە دەیەوێت بچێت بۆ بادینان ، دکتۆر شڤان لە پیاوەکانی مەلا مستەفا دەپرسێت ئایا کەس دەناسن کە خەڵکی باکور بێت یان نا ، ئەوانیش پێی دەڵێن کە کەس ناناسن ، بەڵام ئەمە راست نەبوو چونکە هەر پیاوەکانی مەلا مستەفا بوون خەڵکی باکور بون و دکتۆر شڤانیان لەناودا ، لەناو ئەو گرتە ڤیدیۆیە دیکۆمەنتارییە بەڵگەی گرنگ هەیە لەگەڵ شاهید حاڵێکی زۆر ، بۆنمونە وێنەی مەسعود بارزانی کە شانبەشانی پیاوانی مۆسساد گرتویەتی ، بۆنمونە لوتفی باکسی دەڵێت (کاتێک پەرتوکێکم خوێندەوە لەبارەی مۆسسادەوە ئەوکاتە حاڵی بووم سیخوڕێکی زۆر مۆسسادیان هێنابوو کە بەرگی پێشمەرگەیان پۆشی بوو چواردەوری ئێمەیان تەنی بوو) .
بارزانی ئامادەیە کە بە هەموو شێوەیەک خزمەتی ئەمەریکا بکات
بەڵگەیەکی تری گرنگ کە بەدەستەوەیە کە لە ساڵی ١٩٧١ زاید عوسمان وەک نوێنەری مستەفا بارزانی دیداری لەگەڵ باڵیۆزەکانی ئەمەریکا لە عەممان و ئەنقەرە و جددە و لەندەن و تەهران ئەنجامی داوە ناوبراو دەڵێت (مستەفا بارزانی تەمەنی گەیشتۆتە ٦٨ ساڵییەوە ئەگەر پێش ئازاد کردنی عێراق کۆچ بکات بزووتنەوەی ئازادی کورد بە ڕەدیکال دەبێت و ئەمەش کاریگەری دەکات لەسەر بە ڕەدیکاڵ بوونی کورد لە تورکیا وە ئەمەش مایەی نیگەرانییە ، مستەفا بارزانی ئامادەیە کە هاوکاری پێشکەشی سیاسی ئەمەریکا بکات هەربۆیە ئامادەین بۆ هەموو شتێک راوێژکاری حکومەتی ئەمەریکا بکەین و ئامادەین کە سیاسەتی ئەمەریکا پەیڕەو بکەین و ئامادەشین ئەو هێزانە لەناوبەرین کە لە هەرێمەکەی ئێمە کار دژی بەرژەوەندێکانی ئەمەریکا دەکەن) .
بارزانی خزمەتی بەرژەوەندێکانی تورکیا دەکات با لەسەر بوونی بەڵگەکان هەڵوێستە بکەین ، ئاشکرایە کە بناغەی پەیوەندی نێوان بارزانێکان لەگەڵ تورکیا ئەگەڕیتەوە بۆ ئەو سەردەمە چونکە لەهەمان گرتەڤیدیۆکەدا بەبەڵگەوە هاتووە کە دەڵێن (چونکە بارزانێکان هیچ کاتێک کارێکیان نەکردووە کە کوردی تورکیا هانبدەن بۆ ئەوەی دژی حکومەتی تورکیا سەرهەڵدان بکەن یاخود نەیانویستووە کە دەست لەناو کاروباری تورکیا وەربدەن) ئەمە حاڵی ڕاستەقینەی کاروباری پارتییە ، پارتی لە ساڵی ١٩٩٠ کارئاسانییەکی زۆری کردووە بۆ گەشەکردنی ژیتەم و میتی تورکیا ، ئاشکرایە کە پارتی نوێنەرایەتی سیاسەتی هەرێمی ئەمەریکا دەکات لە ناوچەکەدا ، دوای نەمانی سەدامیش پارتی حکومەتی هەرێم ئەکاتە ژێر ڕکێفی خۆیەوە ، پارتی وەک نوێنەری کورد خۆی نیشانی هێزە دەرەکێکان دەدات ، چیکاتێک دەستکەوتێکی کوردستانی هەبێت سیاسەتی پارتی دژی ئەو دەستکەوتانە دەبێت ، لەم بارەیەوە نمونەیەکی زۆرمان لەبەردەستدایە ، لەوانەیە بتوانرێت بوترێت کە خەباتی پێشمەرگە هەبووە لە ئارادا ، ئەمە ڕاستە بەڵام ئەو پارتییەی ئەو سەردەمە ئەم پارتییەی ئەمڕۆ نییە ، بەراستی کەسانێکی زۆر خەباتیان کردووە لەپێناو ئازادی کوردستاندا ، ڕێکخراوێکی زۆر لە پارتی جیابۆتەوە ، پارتی بوو بە ئۆرگانێکی بازرگانی بنەماڵەی بارزانی ، هیزەکانی وەک ئەمەریکا و بەریتانیا و تورکیاش بونەتە شەریکە بەشی ئەم داهاتەی پارتی ، دەتوانین بڵێین بنەماڵەی بارزانی لەڕێگای پارتییە خاوەنی لە % ٥١ ی هەموو داهاتی ئەم کەمپانیانانەن ، هێزە دەرەکێکانی تر کە خاوەنی لە % ٤٩ ی داهاتی ئەم کەمپانیانانەن بنەماڵەی بارزانی و لایەنگرانی ئەم بنەماڵەشیان بەشێوەیەک بەخۆیانەوە گرێداوە کە دەتوانن دژ بە بزووتنەوەی کوردیش بەکاریان بهێنن ، بەواتایەک ئەمڕۆ بووە بە کەناڵی ترت ٦ ی تورکیا ، بەم شێوەیە پارتی بووە بە نوێنەری هێزە داگیرکەرەکان لە هەرێمەکەدا ، پارتی وەک ئەوە وایا کە دەیەوێت گۆڕانکارییە ئازادی و دیموکراتێکانی تریش بەو سیستەمەوە گرێ بدات ، واتا ئەمڕۆ کەناڵی ترت ٦ چییە بۆ دەوڵەتی تورک ئەمڕۆش پارتی بۆ کورد هەمان شتە ، کەناڵی ترت ٦ ی تورکیا دەستی کردۆتە بیناقاقای خواستە دیمۆکراتێکانی گەلی کورد و لەناو خەباتی ئەوەدایە کە هەر بە زمانی کوردی کورد بوون لەڕاستی خۆی نامۆ بکەن ، ئەم کەناڵە ئەوانە لەخۆی کۆدەکاتەوە کە لە چاو دەوڵەت بە نرخن و زمان درێژی بەرامبەر بە کورد دەکەن ، پارتیش بەهەمان ڕەنگ و شێوەیە ، پارتی هێزی ئازادی و دیموکراتی کوردان دەخاتە ناو سیستەمی خۆیەوە ، دەتوانم بڵێم پارتی دژی کوردانە ، پارتی لەبەرئەوەی هێرشی کردەسەر بنکەی کنک ئەمە ئەوە دەگەهێنێت کە پارتی دژی یەکێتی نەتەوەییە ، لەبەر ئەوەی هێرشی کردە سەر بنکەی دەزگا چاپەمەنێکان کەواتە پارتی دژی ڕاگەیاندنی ئازاد و بیری ئازادە ، پارتی لەبەر ئەوەی هێرشی کردەسەر پچدک واتا دژی دیموکراتییە ، لەبەرئەوەی هێرشی کردەسەر بنکەکانی ژنان پارتی دژی یەکسانی و ئازادی رەگەزە ، لەبەرئەوەی پارتی هێرش دەکاتە سەر ڕۆژئاوای کوردستان کەواتە دژی شۆڕشی راستەقینەی گەلانە ، لەبەرئەوەی پارتی خەندەقی لێدا خاوەن سیاسەتی خەندەقە ، پارتی جگە لە زیان هیچ خێرێکی بۆ کورد نییە دەبێت هەمووکەس ئەمە بزانێت .

http://www.kdp.info/a/d.aspx?l=16&a=64739


و/ ڕێبوار هەمەوەندی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە