ئازاری پیشمەرگەیەک بۆ ئەو سەرۆکەی دەلێت من پیشمەرگەم!

Thursday, 24/07/2014, 12:00

1796 بینراوە





زۆر وتراوە " ھەزار قسە ناکاتە یەک کردەو ئیش"، ئەو کەسەی لەنیو ئازاردایە لە تاڵیەکانی ئازار تیدەگات ئەی سەرۆک.

وەک ھەمیشە کاتیک بەرژوەندی ئەو کەسانە دەکەویتە مەترسی کە ھەمیشە لە ھای لایفدا ژیان بەسەر دەبەن، ناوی پیشمەرگە دەبیتە بنیشتە خۆرە, کاتیکیش لە ھەلبژاردنەکان نزیک دەبینەوە دیسانەوە شۆرش نویدەکریتەوەو سەردەمانی شاخ بە ئیستا دەفرۆشرین.

ئیستاھەزاران پیشمەرگە بە فرمیسکەوە، ناخی سووتاوەو لە دووری ئیفتارەکانی نیو ماڵ لەبەرەی پیشەوەی جەنگدان, ھەزاران پیشمەرگە مال و مندالیان جیھیشتووە و دیناریک لە مالیاندا نیە ئەی سەرۆک, سەرۆک تەنیا سەعاتیکی خۆت تەرخان بکەو برۆ شەقامە میللیەکان, برۆ بەلام تکایە بە سادەیی برۆ نەک بەسەد سەیارەی جام رەشەوە، بەسادەیی برۆ مالە ھەژارەکان ئەو مالانەی کە سەلاجەکانیان خالیە, بی پارە، ئەو ماڵانانەی کە لەدووری خاوەن مال و سۆزی باوکدا لە چۆلایی دەچن, برۆ سەریک بدەو ئینجا دەزانی کی پیشمەرگەیەو حالیان چۆنە، سەرۆک ھەر لە شەقامە ھەژارەکانەوە لە گیرفانی خاڵی دایک خاوەن پینج مندال و باوکی لە ئینزار و سەنگەر ئینجا ھەر لەوێ بەراورد لەنیوان کورەکانی خۆت و پیشمەرگەکان بکە، ئەی سەرۆک ئیدی وەرە چیتر لە بەرزییەوە مەروانە، سەرۆک خودا ھەموومان دەبینیت، خودا ئاگای لە ئاخ و نالەو ئازاری ھەزاران پیشمەرگەیە کە دەستیان بۆ ئاسمان بەرز دەکەنەوە، دوای رزق و رۆزی نانێ دەکەن، داوای سووکبوونی قەرزەکانیان دەکەن.

ئەی سەرۆک ھەر ئەو ماوەیە پیشمەرگەیەک (کاک. احمد) لەبەرەی پیشەوە لە نیو خۆل وتۆزاوی بیاباندا کەوتە بۆسەو قاچی لەدەستدا، ئیستا ھەر ئەو پیشمەرگەیە لەئازار و ئەسەف تەنیا ئێسکی پروسکی ماوە، نیگای ئەو پیشمەرگەیە دەیان کەس دینیتە گریان، ئەی سەرۆک تۆ لەکوێی برۆ سەریک بدەو لە ناخی ئەو پیشمەرگەیەو ھەزارانی وەک ئەو تیبگە، ئەی سەرۆک گەر یەکێک لەو بەرپرسانەی نیوە کە لە نیوە شەودا پیکی سوور بەبا دەکەن، یان ئەوانەی قومار لەسەر بلۆکی دۆلار دەکەن و سەرزەمینی شۆرش و پیشمەرگەیان ھەموو حەپەلۆش کردووە بریندار بیت یان نەخۆش بکەویت، لە چ نەخۆشکانەیەک چارەسەری بۆ دەکەن؟ بۆ کوێی دەبەن؟ یان بەرێی دەکەن و سەدان جام رەشی بەدوا دەخەن.

سەرۆک بەسە ئیدی دوور ببینە، لە مال و نێو کۆشکەکان وەرە دەرەوە، وەک جاران چۆن پیشمەرگە ھەمیش لەدەر بوو، نانی دەخستە ناو گیرفانی، تۆش وەرە ، چاک بزانە ئەو سیبەرانەی تۆ لەژیری دەمینیەوە بناغەی داروخانە, ئەی سەرۆک زۆرمان بینین لە کۆشکەکاندا لە بەرزترین کوالیتی ژیانیان دەبردە سەر بەلام ئیستا لەکوێن، بۆیە سەرۆک تا گڕی ناخ و ئازاری پیشمەرگەو ھەژارەکان کۆشکەکانی گڕ نەداوە وەرەو ئیدی بەس.

[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە