Tuesday, 19/02/2013, 12:00
4616 بینراوە
2 ـ سان مەرینۆ
، Repubblica di San Marino شارۆچكەیەكی بچوكە، پێوانەكەی 61 كم، ژمارەی دانیشتوانی 32000 كەسە، زمانی رەسمی ئیتالیە، هەندێ سەرچاوە دەلێن، دوای ئیمپراتۆری رۆمانەكان، سان مەرینۆ كۆنترین "كۆمار"ە، لە سالی 1600 دەستورێكی نوسراویان هەیە، لە 1815 بەشداری لە "كۆنگرەی ڤیەننا" كرد، لە 1992زا دەبێتە ئەندامی UN، هێدی هێدی دەبێتە ئەندام لە زۆربەی رێكخراوە نێودەولەتیەكان، ئەندامی كۆنسلی ئەوروپاشە، پەیوەندی دیبلۆماسی و بالوێزگۆڕینەوەی دەگەل زۆر ولاتان هەیە. سیستەمی سیاسی كۆماری پەرلەمانیە.3 ـ ڤاتیكان
ـ Lo Stato Citt del vaticano بچوكترین دەولەتی جیهانە (0,44)كم و كەمترین دانیشتوانی هەیە (994 هاولاتی)، گەڕەكێكی بچوكی شاری رۆمایە. سیستەمی سیاسی پاشایەتی موتلەقە، پاپا ـ papa سەرۆكی دەسەلاتی یاسادانان و جێبەجێكردن و قەزاییە. سەرەرای بچوكی ڤاتیكان ئەندامی چاودێری UN و پەیوەندیەكی فراوانی دیبلۆماسی و سەنگ و رۆلێكی بەرچاوی لەسەر ئاستی جیهانی و نێودەولەتی هەیە. زمانی رەسمی ئیتالی و لاتینیە، دراو و پولی تایبەتی خۆی هەیە، كەنالی تەلەفزیۆن و رادیۆی تایبەتی هەیە كە بە زۆربەی زمانەكانی جیهان بەرنامەكانیان پەخشدەكەن.رێكخراوی سوارەی مالتا
Sovrano militare ordine di Malta Sovereing Militari Order of Maltaپەرلەمان لە دوو بەش پێك دێت
1 ـ ئەنجومەنی نوێنەران
Camera dei Deputati، هەر بە ناوی (كامێرا) ناسراوە، ژمارەی ئەندامەكانی 630 لەسەر ئاستی سەرتاسەری هەر 5 ساڵ جارێك هەلدەبژێردرێت، هەموو هاولاتیەكی تەمەن 18 سال مافی دەنگدانی هەیە، ئەندامەكانیش دەبێ تەمەنیان لە 25 سال كەمتر نەبێ.2 ـ ئەنجومەنی پیران
(سێنات ـ Senato) لە 315 ئەندام پێك هاتووە، لەگەل ئەنجومەنی نوێنەران لەیەك كات و سات هەلبژاردنیان بۆ دەكرێت و لە هەمان كات و ساتیش ماوەكەیان تەواو دەبێت. هەلبژاردنی ئەم ئەنجومەنە لەسەر ئاستی هەرێمەكانە، تەنها ئەو هاولاتیانەی تەمەنیان گەیشتۆتە 25 سال مافی دەنگدانیان هەیە، ئەوانەش تەمەنیان بۆتە 40 سال مافی خۆ كاندیكردنیان هەیە.سەرۆك كۆمار:
سەرۆك كۆمار لە لایەن پەرلەمان هەلدەبژێردرێت، هەردوو لقی پەرلەمان (كامێرا و سێنات)، لەگەل 3 نوێنەر بۆ هەر هەرێمێك، تەنها هەرێمی "ڤالدا ئۆستا"، لەبەر بچوكی و كەمی دانیشتوانی 1 نوێنەری هەیە، كۆدەبنەوە. هەموو هاولاتیەكی تەمەن 50 سال بە بێ لەبەرچاوگرتنی پلەو پایەی حیزبی و دەولەتی دەكرێت كاندید بكرێت.ئەرك و دەسەلاتەكانی پەرلەمان:
لە هەموو ولاتانی دیموكراسی مۆدێرن پەرلەمان دوو كارو ئەركی گرنگ و سەرەكی لەسەر شانە، یاسا دەركردن و هەمواركردنەوەی ئەوانەی پێشو دەركراون و متمانە دان و وەرگرتنەوە بە حكومەت یان بە وەزیریك و زیاتریش.كەنالەكانی راگەیاندن
كەنالەكانی TV
لە ئیتالیا 20 كەنالی ئاسمانی دەولەت هەیە، 6 بۆ هەوال و ریپۆرتاژ و مێزگردی سیاسی و كولتوری و هەمەڕەنگ، كە زۆربەی هەرە زۆری بینەران تەماشای دەكەن، 2 كەنالی منالان (1 بۆ 0 تا 6 سال، 1 لە 6 تا 14 سال)، كەنالێك بۆ گێڕانەوەی مێژو و كولتوری، 1 كەنال بۆ قوتابخانە، 1 كەنال بۆ زانست و تەكنەلۆژی، 1 كەنال بە زمانی ئینگلیزی، 2 كەنال بۆ وەرزش، 2 كەنال بۆ پەخشكردنی كارو چالاكیەكانی پەرلەمان، 1 كەنال بۆ هەرێمەكان، كەنالی 3 هەموو رۆژێ 6 جار لە كاتی دەنگ و باس فرێكوێنزیەكەی دەچێتە سەر هەرێمەكان و هەریەكە هەوال و دەنگو باسی هەرێمەكەی خۆی بلاو دەكاتەوە، 1 كەنال بە زمانی عەرەبی.رادیۆ
10 كەنال رادیۆ هەیە و گوێگریشیان زۆرە و دەوری باشیان لە خستنە رووی كەموكوڕی خزمەتگوزاری و مۆسیقای كلاسیك، بەستنی كۆڕو كۆبونەوەی هەمەجۆر، پەخشكردنی دەقی شانۆگەریەكان كە ژمارەیان زۆرە، زانیاری كەش و هەوا، رێگاو بان و تڕافیك و .... هتد هەیە.پێگە ئەلكترۆنیەكان،
هەموو دامەزراوەیەكی دەولەتی و ئیدارە خۆجێیەكان و خزمەتگوزاریە گشتیەكان "پێگە"ی تایبەت بە كارو چالاكی و خزمەتگوزاریەكان هەیە، هاولاتی دەتوانێ هەر زانیاریەكی بیەوێت بەدەستی بهێنێ. ئەگەر بیەوێت بەدواچوون بۆ موعامەلەیەكی تایبەتی خۆی بكات مەوعیدێك وەربگرێت یان پرسیارێ ئاراستە بكات و وەلامەكەشی لە كەمترین ماوە دەدرێتەوە.هەڵبژاردن
184 حیزب و رێكخراو
بۆ هەلبژاردنی ئەمجارە 184 لیست قەبولكراون، لەو پەڕی چەپەوە (4 لیست بە ناوی ماركسی لینینی) تا ئەوپەری راست و نەتەوەپەرست، ئەوانە هیچیان كۆرسیەكیش بەدەست ناهێنن.51 هاوپەیمانی
لەبەر ئەوەی زۆربەی لیستەكان (184) ئەگەری ئەوەیان نیە بچنە پەرلەمان و كورسی بەدەست بهێنن لەبەر ئەوە هەر 2 تا 16 هاوپەیمانیان راگەیاندووە.6 سەرۆك وەزیر
6 لیستی هاوپەیمانی گەورە هەر لە ئێستا ناوی سەرۆك وەزیرانیان ئاشكرا كردوە و وێنەكانیان لەسەر ئاڕمی لیستەكە چاپكراوە. ئەگەر بیبەنەوە دەبێت ناوی كاندیدی لیستەكە بدەنە سەرۆك كۆمار، بۆ ئەوەی بۆ پێكهێنانی كابینە راسپێردرێت.1 ـ هاوپەیمانی چەپی ناوەڕاست
Coalizione di Centro Sinistra2 ـ هاوپەیمانی راستی ناوەڕاست
Coalizione di centro-destra لە لایەن سیلڤیۆ بیرلوسكۆنی Silvio BERLUSCONI رابەرایەتی دەكرێت، لە 15 حیزب و رێكخراو پێكهاتووە، تا ئێستا كاندید بۆ سەرۆكی حكومەت یەكلایی نەكراوەتەوە، بێرلوسكۆنی دەلێ دەمەوێت وەزارەتی ئابوری وەربگرم. لە ئیتالیا بە یاسا قەدەغەیە كە دامەزراوەكانی دەولەت، كارخانەو كۆمپانیا گشتی و كەرتی تایبەت "بەرتیل، شیرینی، كۆمیشن"، بۆ ئیمزاكردنی گرێبەستەكان، بدەنە كەسانی سەر بە دەولەت و كەرتی تایبەت لە ولاتانی "جیهانی سێیەم" كەچی بێرلوسكۆنی رۆژی 14/2/2013 لە كاتی مێزگردی هەلبژاردن بە كارێكی رەواو باشی لە قەلەمدا، ووتی ئەم دیاردەیە لە هەموو ولاتان هەیە، ئەگەر "بەرتیل" نەدەین ناتوانین هیچ گرێبەست و تەندەرێك ببەینەوە. ئەم هەلوێستە نوێیە ناڕەزایەكی گەورەی بەدوا داهات.3 ـ هاوپەیمانی ناوەڕاست
Coalizione di centro لە 4 حیزب پێك هاتوە، ماریۆ مۆنتی Mario MONTI سەرۆكایەتی دەكات، بۆ هەلبژاردنی سێنات بەناوی لیستی "لەگەل مۆنتی بۆ ئیتالیا Con MONTI per lItalia". ماریۆ مۆنتی رەخنەی زۆری لێگیراوە لەبەر ئەوەی سەرۆكی كابینەیەكی تەكنۆكراتە نەدەبوایە بچێتە ململانێ سیاسی، بە تایبەتی لەبەر ئەوەی دەمێكە بۆتە "سێناتۆری ژیان"، ئەگەری زۆر هەیە لە دوای ئەنجامی هەلبژاردن ئەم هاوپەیمانیە لەگەل "هاوپەیمانی چەپی ناوەڕاست" هاوپەیمانیەكی هاوبەش دروست بكەن.4 ـ بزوتنەوەی 5 ئەستێرە
Movimento 5Sstelle رابەری ئەم بزوتنەوەیە هونەرمەندێكی شانۆ و كۆمیدی بەناوبانگی ئیتالیایە، بێپێ گریڵۆ Beppe GRILLO، 30 سالە ناچێتە TV و هەموو رێكخراوەكە لەرێ تۆڕی ئینتەرنێت خۆیان ناونوسكردوە و كاندیدەكانیش بە ئۆن لاین دیاریكراوە. بۆ ئەوەی ناونوسینت لەم بزوتنەوەیە قەبولبكرێت دەبێ "بەلگەیەگی دادگا" بهێنی كە زیندانی نەكرابیت و لە گەندەلی تێوەنەگلابیت. دیاردەیەكی نوێیە نەك هەر لەسەر ئاستی ئیتالیا، 3 مانگ پێش ئێستا لە هەلبژاردنی پەرلەمانی "هەرێمی سیقیلیا Regione Sicilia" كە ژمارەی دانیشتوانی لە 5 ملیۆن .زیاترە، یەكەم فراكسیۆن دەرچوون، مانگانەی ئەندام پەرلەمانەكانی سیقیلیا لە هی رۆما زۆرترە (12 هەزار یوڕۆ)، بڕیاریاندا تەنها 3 هەزار یوڕۆ وەربگرن و ئەویتریش بخەنە سەر كۆنتۆیەك بۆ خزمەتگوزاریەكانی سیقیلیا سەرفبكرێت.5 ـ شۆڕشی مەدەنی
Rivoluzione Civile لە لایەن دادوەرێكی بەناوبانگی دژ بە مافیا رابەری دەكرێت، ئەنتۆنیۆ ئینگرۆیە Antonio INGROIA. لە لایەن 6 پارت و رێكخراوی "چەپ" و كۆمەلگەی مەدەنی پشتیوانی دەكرێت، دروشمی "دەكرێ بیگۆڕین Cambiare si puo Change is possible. ئەم هاوپەیمانیەش لە هاوپەیمانی 1 نزیكە و ئەگەری كاری هاوبەش، لە نێوانیان، هەیە.6 ـ روخانی ئیتالیا راگرن
Fare per fermare il declino لە لایەن رۆژنامەنوسێكی ئابوری، ئۆسكار جەنینی Oscar GANNINI رابەری دەكرێت و لە لایەن زۆر پڕۆفیسۆری ئابوری و دارایی و كۆمەلگەی مەدەنی پشتیوانی دەكرێت.هەڵمەتی هەلبژاردن
هەلمەتی هەلبژاردن 30 رۆژ پێش ئەنجامدانی دەنگدان دەست پێدەكات، هەموو شارەوانیەكی گەورە و بچوك شوێن و كەرەسەی تایبەت دیار و ئامادەدەكەن بۆ ئەوەی هەر لیستێك پۆستەر و دروشمەكانیان تیا هەلواسن.رۆلی رەوەندی كوردستانی لە هەلبژاردنەكان
بە تەخمین 5 هەزار كوردستانی لە ئیتالیا نیشتەجێن، كەمتر لە 20% مافی دەنگدانی هەیە، ئەو بەشە كەمەش هەلی گونجاویان بۆ نەڕەخساوە بەشداری پرۆسەی سیاسی، كۆمەلایەتی و كولتوری، وەكو پێویست، بكەن. لەبەر ئەوە ئاسان نیە كوردێك بەشداری هەلبژاردنی سیاسی و تەنانەت خۆجێیەكانیش بكات. بە پێ زانیاریەكان تەنها جارێك لە سالی 1997 بەندە (د. ج. خۆشناو) لە هەلبژاردنی شارەوانی شاری پیزە Pisa كاندیدی "هاوپەیمانی پێشكەوتوخوازان" بوو و سەركەوتنی بەدەست هێنا.كوردستان و ئیتالیا
ئیتالیەكان، بە بەردەوامی لە سەرەتای هەزارەی دووەم، بە نیازی بلاوكردنەوەی ئایین، بازرگانی و گەڕان "گەڕۆكەكان" سەردانی ناوچە جیا جیاكانی كوردستانیان كردوە، فەزلێكی© 2019- Kurdistanpost