مانگرتنی گیراوانی سیاسی كورد لە رۆژئاوای كوردستان چووە رۆژی پازدەهەمینەوە

Thursday, 12/11/2009, 12:00

1632 بینراوە


مانگرتنی گیراوانی دۆزی پەكەكە و پەیەدە لە زیندانەكانی سوریا پێی نایە رۆژی 14هەمینەوە. ئەو مانگرتنە بۆ بەرپەرچدانەوەی مامەڵەی خراپ و رێ و شوێنی توند كە بەریوەبەرانی زیندان لە دژی گیراوان دەیگرنە بەر، لە 30 مانگی ڕابردووە دەستی پێكردووە. مانگرتنەكەیان ئەوە چواردە ڕۆژە دەستی پێكردووەو تا ئەو كاتەی ئیدارەی زیندانەكە وەڵامی داوكانی مانگران دەداتەوە، مانگرتن بەردەوام دەبێ. مانگران داوا دەكەن كە رێیان بدرێ كە كەسوكاریان سەردانیان بكەن، دۆخی زیندانەكەیان باش بكرێ، گۆشەگیریان لە سەر هەڵگیرێ، ڕێی پەیوەندیان لە گەڵ یەك و لە گەڵ دەرەوە پێبدرێ، ڕادیۆ و تەلەفزیۆنیان بۆ دابین بكرێ، دادگاییەكی دادوەرانە بكرێنەوە باری نائاسایی هەڵگیرێ، سزای دادگا تایبەتیەكان هەلوەشێتەوە، كە دەرهەق بە هاوڵاتیان، بیرمەندان و خاوەن ویژدانەكان دەدرێ. لە داوای مانگراندا هاتووە كە گیراوانی سیاسی كورد لە زیندانی عەدرا كە ژمارەیان 300 گیراو دەبێ لە لایەن بەریوەبەرانی زیندانەكەوە مامەڵەی زۆر خراپ پەیڕەو دەكرێ لەبەرامبەریان. گیراوان دەلێن تەنیا ژمارەیەكیان دادگایی كراون ئەوانی تر بێ دادگایی لە زیندانەكان توند كراون.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە