مامۆستایەکى عەرەب لەدیبەگە سوکایەتی بە ناوی کوردستان دەکات

Saturday, 13/10/2012, 12:00

1348 بینراوە


دوای ئەوەی مامۆستایەکی ئافرەت لە شارەدێی دیبەگە بەناوی (الا غائب) سوکایەتی بەناوی کوردستان دەکات و لەلایەن ئیدارەی ناوچەکە داوا دەکرێت و سزاکەی تەنھا ئەوەندە دەبێت کە دەگوازرێتەوە بۆ قوتابخانەیەکی ٢٠٠ مەتر لە تەنیشت قوتابخانەکەی خۆی، ئەمەش نیگەرانی لەلایەن دانیشتووانی دیبەگە لێدەکەوێتەوە، چونکە لەلایەن سەرپەرشتیارێکی پەروەردەیی پشتگیری لێ دەکرێت.
سەرچاوەیەکیش رایدەگەیەنێت ئەو مامۆستا ئافرەتە بە رەگەز عەرەبە، بۆیە سوکایەتی بە ناوی کوردستان کردووە تاوەکو لەو ناوچەیە بگوازرێتەوە بۆ شاری ھەولێر. 
شایەنى باسە لە كۆى 55 مامۆستاى دامەزراو تەنها 4 مامۆستاى خەلكى قەزاى مەخموور زۆربەى زۆرى فەرمانبەرو مامۆستاكانى مەخموور خەلكى دەرەوەى ناوچەكەن بەتایبەت لەلایەن پەروەردەى هەولێرەوە ژمارەیەكى زۆر مامۆستاى بە رەگەز عەرەب لەسەر میلاكى ئەو پەروەردەیە دادەمەزرێنن، ئەوانیش بەوجۆرە پاداشتى چاكەى حكومەتى هەرێم دەدەنەوە لە جیاتى وانەگوتنەوە سوكایەتى بە ناوى كوردستان دەكەن!
هاوڵاتییه‌ک له‌ دیبه‌گه‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە