چالاكیەكەی(هەڤاڵ ڤیان)مانیفەستۆی ئازادیەو مەشخەڵی بەرپابوونی شۆرشی ژنانە

Friday, 28/01/2011, 12:00

3202 بینراوە


لە پێنجەمین ساڵیادی چالاكیە گیانبازیەكەی شەهیدی سەركردەدا سەری ڕێزونەوازش لەبەردەم ڕۆحی گەورە و هەمیشە زیندوی هەڤاڵ ڤیان و گشت شەهیدانی ڕێگای تێكۆشانی ئازادی ژنان وئاشتی و دیموكراسیەت دادەنەوێنین .
ئاشكرایە كە كوردستان لانكی هەموو شۆرشەكانی مرۆڤایەتی بووە لەم خاكەدا بەهای مرۆڤایەتی و كۆمەڵگابوون پێش كەوتووە بەهەمان شێوە دایكایەتی بۆ گەورەترین خوداوەندوو پێخەمبەر و قارەمان و پێشەنگی مرۆڤایەتی كردووە. بزوتنەوەی ئازادیخوازانەی گەلی كورد بەڕێبەرایەتی ڕێبەری گەلی كورد بەڕێز (عەبدوڵڵا ئۆجەلان) ئەو بزوتنەوەیە كەلەپێناوی زیندوكردنەوەی هەمووبەهامرۆی وئەخلاقیەكان بۆ تەواوی مرۆڤایەتی وگەلی كورد بەپێشەنگایەتی ژنان شۆرشێكی مەزنی پەرپاكردووە. ئەمرۆبۆتە بەهێزترین ناسنامەی ئازادی و بەرخودانی و تێكۆشان .ئەم بزوتنەوەیە لە مێژووی خۆیداڕوبەڕوی زۆرترین گەلەكۆمەی نێودەوڵەتی بۆتەوە. سەختی وبەرفراوانی پلانگێریەكانیش بەندەبە ئاستی قوڵی فەلسەفەو ئایدۆلۆژیاو بەهێزی ئیرادەی گەلەكەیەوە .لەگەڵ هەموو هێرش و پەلامارێكدا كەسانی ڕزگاركەرو پێشەنگی ئافراندووە كە لەوكاتانەی شۆرش ڕوبەروی هێرشی پاكتاوكاری دەبێتەوە دەبنە بەربەست ولە پێناوی وەرگەڕاندنی ئاراستەی خیانەت بەرەو بەرخودانی لە لوتكەدا فیداكاری ئەنجام دەدەن. هەڤاڵ ڤیان یەكێكە لەوكەسایەتیە مێژووی هەڵكەوتوانە كەناوی تەواوی (لەیلاوالی حسێن)ە لە باشوری كوردستان لەشاری سلێمانی لەدایك بووە . بەهۆكاری زیرەكی لەفكرو هەستیاریەكی بێ وێنەلەهەستدا لەتەمنێكی بچوكدا هەموو ئێش وئازارەكانی كۆمەڵگای كوردی بەگشتی و ژنان بەتایبەتی لەناخەوە هەڵدەگرێـت و بەقوڵی لەگەڵیاندا ژیان دەكات و لەگەڵ ناسینی فەلسەفەی ئازادی گەوهەری لە ڕێگەی پارتی كرێكارانی كوردستان وە هەموو ئێشەكان بۆ ئازادی چرۆ دەكەن .وەك كچێكی رەسەنی شۆرشگێر بەڕۆحێكی فیداكارانە ئەركی گرانی پێشەنگایەتی دەخاتە سەرشانی .لەگەڵ پێش كەوتنی پیلانە نەگریس و چەپەڵەكانی هێزی نێودەوڵەتی لەسەر ڕێبەر ئاپۆ بەمەبەستی لەناوبردنی بەڕێزی و سەركوتكردنی ئیرادەی كوردێكی سەربەخۆو ژنێكی ئازاد .ئەم گەلەكۆمەیەی كە سەرمایەداری مۆدێرنیتە سەركێشی بۆ دەكات .یەكەمین زەربەی لەتێكۆشانی ئازادی ژنان دا هەروەك چۆن لەسیتەمەكەی خۆیدا ولەژێرناوی ئازادی ساختەدا پێوانەكانی ئازادی چەواشەدەكات و ژنان دەكاتە كاڵا لەبازارەكانی بەكاریدەهێنێـت بەهەمان ئاراستە كۆیلەكرنی ژنانی كردبووە ناوەندی گەلەكۆمەكەی و ڕێبەر ئاپۆ وەك پرۆمەتۆس سزادەكەنچونكە ئافرێنەری ئازادی وهەڤاڵی ڕاستەقینەی ژنانە .لەگەڵ ئەمانەدا پیلانگێران باشوری كوردستانیان كردە مەڵبەنی پێكهێنانی پلانەكانیان .هەڤاڵ ڤیان لەبەرئەوەی لەنزیكەوە ئەم ڕوداوانەی دەنرخاندوو لەراستی ڕێبەرایەتی و فەلسەفەی ژیان واتادان بەنرخ وبەهای ئازادی باش تێگەیشتبوو . بەتایبەتی گرێدراو بەوراستینەییەوە كەدەڵێت (شۆرشی باشور شۆرشی ژنە )هەڤاڵ ڤیان لەكەسایەتی خۆیدا شۆرشی سەرخست.لە شەوی 1لەسەر 2ی مانگی شوباتی -2006دا بەچالاكیەكی گیانبازانە سزای هەموو هێزی پلانگێرو دەوڵەت و پیاوانی دەسەڵاتدارانی داو وەك شۆرشێكی ویژدانی و ئەخلاقی و زهنی هەموو كەسێكی هەژاندوو بەودەنگە نارەزاییە ژیانێكی بێ مردنی خوڵقاندو ڕێگەی لەبەردەم سەركەوتنی مەزن كردەوە .
ژنانی ئازادیخوازو دایكانی بەڕێز:
لەگەڵ تێپەربوونی پێنچ ساڵ بەسەر چالاكییەكەی هەڤاڵ ڤیاندا دەتواننین زیاتر و ورتر لەراستی چالاكیەكە تێبگەین و لەنزیكەوە هەست پێبكەین .ئەگەرلە كوردستاندا گەلەكۆمە كۆتای پێنەهاتبێت ودەستدرێژییەكانی سەر ژنان وتوندوتیژی بەهەمووجۆرەكانییەوە هەربەردەوام بێَت.بەڵام ئێمە وەك ئەنجومەنی ژنانی ئازاد پێمانوایە لە پێش كەوتنی خەباتی نەتەوەی ژنانی كوردوو بڵندبوونی تێكۆشانی ژنان لەدژی هەموودەستدرێژییەكان وئاراستەكردنی شۆرشی ژنان بەشێوەیەكی گەوهەری سەركەوتن بەسەر فەلسەفەی بێ باوەری و پوچەڵبونەوە و لاوازكردنی هەوڵە پاكتاوكارەكان ، ڕۆڵیكی بەرچاو كاریگەری چالاكیەكی هەڤاڵ ڤیان هەیە و لەگەڵ بەرهەمی رەنجی هەموو شەهیدان و دەستێشخەریەكانی ڕێبەرئاپۆ لەپێناوی چارەسەری بەڕێگەی ئاشتی و دیموكراتی .لەسەربنەمای ئەم راستیانە بانگەوازی لەهەمووژنان دەكەین كە بەچاوێكی زانستیانەوە واتابدەنە چالاكیەكەی هەڤاڵ ڤیان و لەباوەرەداین چەندەواتابدەین هێندەدەتواانین ئەركی ئەم قۆناخە مان باشتر پێك بهێنین چونكە چالاكیەكەی هەڤال َڤیان مانیفەستۆی ئازادی و مەشخەڵی بەرپاكردنی شۆرشی ژنانە كەدەبێتە گەوهەری هەمووشۆڕشەكان .
ڕسوای و شەرمەزاری بۆ هێزی پلانگێران
نابۆ چەواشەكردنی پێوانەكانی ئازادی
ڤیان ژیانمانە
ئازادی بێ قوربانیدان بەدەست نایەت.
ئەنجومەنی ژنانی ئازاد
2-2-2011

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە