روونكردنەوەیەك لەلایەن "ستیڤان شەمزینانی"یەوە

Saturday, 17/07/2010, 12:00

2203 بینراوە



پاش ئەوەی ئێوارەی رۆژی 12-7-2010 لە ئیمەیڵی هاوڕێی خۆشەویستم كاك "بەهێز حوسێن" پێشكەشكاری بەرنامەی "گەرما و گەرم"ی تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان، نامەیەكم بۆ هاتبوو و داوام لێكرابوو كە ئەو فایلە تایبەتە بكەمەوە كە بۆی ناردووم، منیش ئەو كارەم كرد، ئیدی ئیمەیلی تایبەتی من لەكار كەوت و ماوەی چەند رۆژێكیش لەهەوڵدابووم بۆ دەستكەوتنەوەی ئیمەیلەكەم، بەڵام سەرئەنجام بۆم دەركەوت كە هاك كراوم، پاشان ئەوەشم زانی كە رۆژی پێشتر واتە 11-7-2010 ئیمەیلەكەی كاك "بەهێز حوسێن"یش هاك كراوە و لە رێی ئیمەیلەكەی ئەوەوە دیسان منیش هاك كراوم. بۆیە داوا لەسەرجەم نووسەران و خوێنەران و دۆستان و ئازیزان دەكەم كە چیتر ئەم ئیمەیڵە [email protected] ئیمەیلی من نییە و داوای لێبوردنیش ئەكەم كە ئەگەر هەر كارێكی نەپەسەند بەناوی منەوە بەرامبەر بەهەر كەس لە رێی ئەو ئیمەیڵەی پێشووەوە كرابێت. بۆیە من لێرەوە رایدەگەیەنم كە لەمەو بەپاش بەم ئیمەیڵە تازەیە كار دەكەم و دەتوانن بەم ئادرێسە پەیوەندییمان پێوە بگرن [email protected]
لەگەڵ سڵاو و رێزی دووبارەماندا
ستیڤان شەمزینانی
سەرنووسەری گۆڤاری نێوەند
باشووری كوردستان



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە