کۆبانێ پایتەختی پاراستنی کەرامەتی مرۆڤایەتیە

Friday, 31/10/2014, 12:00

1460 بینراوە






کۆبانێ، ئیتر شوێنێک و جوگرافیایەک نیە تەنها لە کاتی پێویستدا بۆی بگەڕێیت. کۆبانێ، ئیتر ئەو شوێن و جوگرافیایە کە لە هەر چرکەیەکدا گوێ بیستی دەبیت. کۆبانێ ئیتر جێگایەک نیە تەنها بەرگری لەخۆی و تەنها کوردی بونیەکەی بکات. کۆبانێ ئیتر ئەو جێگایە و لەڕێی ئەو کۆ مرۆڤە ،مرۆڤ خوازەی لەوێدا شەو وڕۆژ ،بێ وچان لە بەرگریدان و دژی کۆی هێرشی تاریکستان وەستاونەتەوە. کۆبانێ و بەرخودانە مەزنەکەی،بەرگریە لە مێژووی گشت شارستانیەتی مرۆڤایەتی،ئەو شارستانیەی کە مێژووی ڕابردووی خەبات و ژیانی گشت کۆمەڵگاکانی پێش ئێمە بەیان دەکەن. ببینن،هەرکاتێک دەستی ڕەشی تاریک پەرستانی ئیسلامی سیاسی گەشتبێتە هەرجێگایەک،هەروەک چۆن دەستیان خستۆتە بینەقاقای گشت ئازادیەکان،بەهەمان شێوەش سڵیان نەکردۆتەوە لە داڕوخانی ئەو شارستانیانەی تەعبیریان لە مێژووی ڕابردوو کردۆتەوە. مێژوو شاهێدی ئەو ڕاستیانەن. بۆیە گەر کۆی مرۆڤایەتی سیکولار و ئازادیخواز بەرگری لە کۆبانێ بکات،بەمانای پیاوەتی و فەزڵ فرۆشی نیە،هێندەی بەرگری لە کەرامەت و شارستانیەت و مێژوو دەکات. سەرکەوتنی کۆبانێ سەرکەوتنی گشت شارستانی دیموکراسی مرۆڤایەتیە.
کۆبانێ ڕاستەوخۆ چل ڕۆژە تنۆک تنۆک خوێنی لێ دەتکێ و هێشتا زیندوە. کۆبانێ ئیتر نەوەیەکی هەیە و پەروەردە کردوە،گەر خوێنیشی تێدا نەما، ئەوا خاک و خۆڵەکەی دەبێتە خوێن و دەچێتە مەیدانی بەرگریکردنەوە،دژی کۆی چەتەکانی داعشی خەلافەتی ئیسلامی سیاسیەوە.
شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان هێندە مەزن بوو، هێندە بوو بووە جێگایەک بۆ پاراستنی کەرامەتی گشت مرۆڤایەتی، پاراستنی کەرامەتی گشت ئاین و بێ ئاینێک،ئیتر بۆ بەرەی داعشیەکان و شۆڤێنیزمی قەومی و دینی،کێچ کەوتبوە کەوڵیان،کە چۆن و بە چ ڕێگایەک ئەو قەڵا مەزنە بڕوخێنن. دواجار کۆبانێ بوو بەو بەرخودانە مەزنە کە چۆک بەگشت ئەو بەرەیە دابداو، چاو گۆێی گشت جیهان بۆلای خۆی پەلکێش بکات و بە ملیۆنان مرۆڤ بێن و بەهەرچ ڕێگایەک بۆیان دەکرێت ببن بە پشت وپەنا بۆی.
کۆبانێ ئیتر خۆرەو ڕوناکی دەبەخشێت بەگشت جیهان. کۆبانێ ئیتر پایتەختی کەرامەتی مرۆڤایەتیە،. کۆبانێ ئیتر چقڵی چاوی گشت تاریک پەرستانەسەرکەوتن هەر بۆکۆبانێ و گشت بەرەی ئازادیخواز و یەکسانیخوازە.
مردن بۆ سیستەمی سەرمایەداری قازانج پەرست و خوێن ڕێژ.
مردن بۆ شۆڤێنیزمی دینی و قەومی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە