بەسەرهاتى كچێك: بۆ بەرپرسە داوێنپیسەكان

Sunday, 31/10/2010, 12:00

3006 بینراوە


من كچێكى 25 ساڵانم دوو ساڵە خوێندنم تەواو كردووە، باڵاییەكى بەرز و چاوێكى گەورەم هەیە، من هەست ناكەم جوان بم، بەڵام وه‌ک باسی ده‌که‌ن، کچێکی سه‌رنجڕاکێشم.

ساڵێك بەر لە ئێستا لە سەنتەرێك پیاوێكم ناسى خۆى زۆر بە ئەخلاق و پاك دەزانى، هاتە پێش لێم وتى: من فلان كوڕى فلان بەرپرسى فلان شوێن، خۆشحاڵ دەبم یەكتر بناسین منیش بە ئاسایى وەرمگرت، ژمارەكەمان گۆڕێوە، پاش چەند رۆژێك ، شەوێك نامەیەكى بۆ ناردم نووسیبووى: (تۆ زۆر جوانى، لەو رۆژەوە تۆم بینیوە، خەوم لێ ناكەوێت)، منیش سەرم سووڕما، وەڵامم نەداییەوە، بۆ بەیانى تەلەفۆنى كرد، وتى چۆنى كچە جوانەكە. منیش وتم: سوپاس، هەوڵمدا لەسەر ئەو قسانە لاى بەرم، وتم لەگەڵ ئیش و كار چۆنى؟، وتى: واز لە ئیش بێنە تۆ زۆر جوانى، منیش وتم ئەوە تۆ مەستى، وتى: بۆ؟ وتم: رەنگە شەو مەست بووبیت، بۆیە ئەو قسانە دەكەى ، وتى: بۆ ئەو قسانە ئاسایى نییە، وتم نەخێر ئاسایى نییه‌، ئیتر: وتى بەڵێ بەڵێ مەست بووم، چەند قسەیەكترى كرد و بێدەنگ بوو.
ماوەیەكى زۆرى بەسه‌ر ئەوەدا تێپەڕى رۆژێك لە شوێنێك بووم، زەنگێكم بۆ هات ئەو كوڕە بوو، منیش بە بێزارییەوە وتم: خەریكى داواكارى دامەزراندنم، بەڵام بۆم ناكەن.
ئەویش وتى: بۆچى؟ وەرە من داتدەمەزرێنم، وتم چۆن؟
وتى: ئاسانە.
ئێوارەییەك لە كافتریایەك یەكترمان بینى، زۆر سەیر لێمى دەڕوانى، منیش وتم با بینە سەر بابەتى دامەزراندنەكەم چیم بۆ دەكەى.
وتى: هەر شوێنێكت ئەوێت بە یەك تەلەفۆن بۆت دەكەم.
پێم سەیر بوو.
ماوەیەكى بەسەر تێپەڕى وتم، كوا دامەزراندەكەم، وتى: مەرجم هەیە وتم، مەرجى چى؟

وتى تۆ كچێكى زۆر جوانى، حەزەكەم لەگەڵم بیت، وتم: تۆ باسى چى دەكەى؟
وتى من تۆم زۆر خۆشەوێت، بۆت شێت بووم، هەر دەبێت بۆ خۆم بیت، پێم سەیر بوو ئەو كەسە لە ئاست بەرپرسیارییەتیەكى ئەوا بەرزە كەچى بۆ كچێكى وەك من چۆك دادەدات.
سەیرە كەسێك بەرپرس بێت لەو ئاستە.
بەرێزان ئەو بەرپرسە هاوسەرى خۆشى هەبوو، دواجار پێ وتم، مادام رازى نابیت، هیچت بۆ ناكەم، وتم ئاسایە بەلامەوە، من خەمى ژنەكەییم بو، لە ماڵەوەى دانابوو، بۆ خۆشى بە دواى كچەوە بوو، دەیووت : هاوسەركەم تێرم ناكات، جنس نازانێ.
بە بەردەوامى لە دواى كچ بوو.
ماستاوچى و چەلاو خۆرى پارتین، ئەوانە رووى پارتیان پیس كردووە، ئەوانەى سێكس هەموو شتێكى بیر بردوونەوتەوە.

بەرپرسیاریەتیەكەیان بۆ شتى خراپ بەكاردێنن.
لە داهاتوو ناوى ئەو كەسە ئاشكرا دەكەم، چەندین كەسیتر كە پلەیان هەیە و خەریكى ئەم كارانەن، چاوەڕێ بن چیرۆكى سەیرتر دەبیستن، ناوى ئەو پاشەڵ پیسانەتان بۆ ڕەوانە دەكەم.

کوردستانپۆست: ئه‌م بابه‌ته‌ و گێڕانه‌وه‌که‌ی لاوازبوو، به‌ڵام له‌سه‌ر داوای ئه‌و که‌سه‌ بڵاومان کرده‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وه‌ی نووسیوێتی نه‌یتوانیوه‌ به‌سه‌ر نووسینه‌که‌دا زاڵ بێت و به‌جوانی بیهۆنێته‌وه‌، بۆیه‌ گومانی لێده‌که‌ین، به‌تایبه‌تیی قسه‌کردنی له‌ ته‌له‌فون و یه‌کتر بینییان له‌و شوێنه‌، که‌ به‌لای ئێمه‌وه‌ نده‌بوو بچێت و داوای ئه‌وه‌ و چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ بکات دایبمه‌زرێنێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە