ئەم هێرشەی سعودیە جگە لە ئێران زلەیەکیشە بۆ تورکیا

Saturday, 28/03/2015, 12:00

1788 بینراوە


پێشهات و ڕووداوەکان زۆر خێرا ڕوو دەدەن.
سعودیە نایەوێت ئێران دراوسێی بێت بۆیە ئەم هێرشەی ئەنجام دا ،ئەمە کەمتر لە 3 سالە سعودیە دووجار لوتی ئێرانی لە ناوچەکە شکاند جاری یەکەم لە بەحرێن ئێستاش لە یەمەن ،ئەم هێرشانە کۆتایی بە حوسیەکان ناهێنێت جگە لە هۆکارەکانی پشت کۆتایی پێنەهێنانی حوسیەکان لە یەمەن هەر نابێت شەر لەم ناوچەیە بەیەک لادا بشکێتەوە جونکە هاوسەنگی هێز تێکدەچێت .
ئێران ناتوانێت کاردانەوەی راستەوخۆی هەبێت گومانیشم لەوە هەیە بتوانێت شیعەکانی سعودیە بجولێنێت.
سولتان ئەردۆگان لە ماوەی رابردوو دا خۆی بە سەرداری سوونەکان دەزانی بەلام سعودیە بەم کارەی هەرجەند مەترسی لە خۆی دوور دەخاتەوە خۆشی بە سەرداری سوونەکان دەنوێنێت جونکە رێگری لە هەژمونی شیعەگەری دەگرێت لە ناوچەکەدا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە