دەمامكەكان لابران...؟!

Tuesday, 06/08/2013, 12:00

1099 بینراوە






لە دوای بێدەنگی و لەناواخنا رازی بونی سەرۆك، بۆمان دەركەوت تەنها مەراقی ئەم ماوەیەو نانەوەی پشێوی كێشەكانی لەگەڵ حكومەتی عێراقی بۆ مانەوەی بوو لەسەركورسی سەرۆكایەتی و هیچی تر، ئەمەش وای لێ دێت كە بێتە هۆی قوتدانی دەوڵەت و سەربازگیر كردنی كۆمەڵگاو هەژارتر كردنی تاكەكانی كۆمەڵگا سەرەرای ئەوە سەرۆك بە عەقڵێكی تۆڵەسەندنەوەكارەكانی دەكات، ئەوەی لەدەستی بێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی سیستەم و كاری ئەكادیمی باش دەیكات، ، ئەم مانەوەیە بەناوی درێژكردنەوەو كارێكە بۆ هەڵوەشاندنەوەی سیستەم ووێرانكردنی ئاوەدانیە، سەرۆك تەنانەت پێی وایە داهاتو لە دوامانەوەیە، سەرۆكە فەندەمێنتالیزمەكان بە لۆژیكی دورخستنەوەو ریشەكێشكردنی جیاوازیەكان بیر دەكەنەوە بۆیە بە بەردەوامی كاردەكەن بۆ دروستكردنی سەنگەرەكان و خولقاندنی دوژمنەكان و تەنها تەكنیكەكانیان بۆ دروستكردنی شەرەناوخۆیەكان بەكاردێینن، ئەو سەرۆكانە ستمكاری چەندجارەو گەندەڵی رێكخراوەین و خۆیان دەوڵەمەندی لەرادەبەدەرو هەژاری برسیكەرن، دورگەكانی ئاسایشی و مافیاكانی دارایی و دۆزەخی دەزگاكانی (زانیاری، پاراستن) جەهەنەمین، بەڵام بەردەوام لەدوای ئەو كارانەیانەوە، تیكشكانە سیاسی و جەماوەریەكان بەردەوامن، ئەزمون لە دوای ئەزمون قۆناخ لە دوای قۆناخ سەئەنجام روو راستەقینە دەرەكەوێت و میللەت راستیەكانی بۆ دەردەكەوێت، ئەوەتا لە ئیستادا دەمامكەكەی سەرۆك لابرا و راستی و ناواخنی بۆ خەڵكی دەركەوت كە ئایا شۆرشگیر و بەرگریكەری میللەت بوو یان شەركەرو پیلاندانەری مانەوەی كورسی سەرۆكایەتی.؟


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە