لەسەر جێگرى سەرۆكى هەرێم كێشە دەكەوێتە نێوان یەكێتی پارتى

Thursday, 18/02/2010, 12:00

1316 بینراوە


تایبەت بە كوردستانپۆست
سەرچاوەیەكى ئاگادار كە نەیویست ناوى بنووسرێت تایبەت بە سایتى كوردستانپۆستى راگەیاند، كەوا كێشە لە نێوان پارتى و یەكێتی درووست بووە، ئەویش بە هۆى دانانى جێگرى سەرۆكى هەرێم، كە دەبێت یەكێتی بێت، بەڵام پارتى و خودى بارزانى ئەوە قبوڵ ناكەن كۆسرەت رەسوڵ ببێتەوە بە جێگرى سەرۆكى هەرێم، لە بەرابمبەریشدا یەكێتى پێشنیارى نەهێشتنى جێگرى سەرۆكى حكومەتى لە پارتى كردووە، كە دەبێت ئەویش نەمێنێت و تەنها بەرهەم ساڵح بێت، بەم پێی بێت دەبێت ئازاد بەروارى لە پۆستى جێگرى نەمێنێت، بەڵام وەك سەرچاوەكە باسى لێوە كرد ئێستا یەكێتى لەبەر ئەوەى لە بارێكى ناڕێكدایە و جەماوەرى نەماوە ناتوانێت پێ لەسەر ئەو داواكاریەى دابگرێت و پارتیش هەرگیز بەو شێوە رازى نییە، سەرچاوەكە ئەوەشى دركاند كە بۆى هەیە لە دواى ئەم هەڵبژاردنە رێككەوتننامەى ستراتیژى نێوان پارتى و یەكێتى هەڵبوەشێتەوە، ئەویش بەوپێیەى گۆڕان دەنگێكى زۆر دەهێنێت و یەكێتى دەنگێكى كەم بە دەست دەهێنێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە