كونسوگەرى ئێــــــــــــــــران ناماقـوڵیت فــــــــــــــــــــــــــەرموو!!!

Tuesday, 26/10/2010, 12:00

1331 بینراوە


ماوەیەكە كونسوڵى سیخوڕى ئێران لەشارى هەولێر بەشێوەى ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ هێرش دەكاتە سەر ڕۆژنامەنووسانى دەرەوەى بازنەى دەسەڵاتى كوردى ئەمەش لەئەنجامى ئەوەیە كەئەم ڕۆژنامەنووسانە توانیویانە ڕووى ڕاستینەقینە و دزێوى ووڵاتەكەى نیشان بدەن ئەمەش بۆتە هۆى ئەوەى جەنابى كونسوڵ لەمیانەى قسەكردنى بۆ ڕاگەیاندنە كوردیەكانى هەرێم بەشێوەیەكى زۆر نائەخلاقى هێرش بكاتە سەر میدیاى ئەهلى تۆمەتى ناڕەوایان دەداتە پاڵ میدیاى ئەهلى تۆمەت و بوختانیان لەبەرد بۆ دابتاشێت دەشێت ئەم كونسوڵە بەم قسەیە دڵى خۆى خۆش بكات بەڵام دەبێت ئێمە لێى بپرسین ئەگەر ئێمە داردەستى ئیسرائیل بین تۆ چۆن دەزانیت ئێمە داردەستى ئیسرائیلین بۆیە دەبێت لەو جەنابە بپرسین كەئاخۆ ئێمەى میدیاى ئەهلى زووتر پەیوەندیمان كرد بەئیسرائیلەوە یان ئێوە ئێمە زووتر بڕیارمان مۆرى خیانەت و بێ شەرەفى لەنێوچاوان بدەین یان ئێوە بێگومان ئێمە هەرگیز كارى لەم شێوەیە ناكەین ئەوە ئێوەن پێشڕەون لەهەموو كارێكى نائەخلاقیدا بۆیە دەشێت بەم قسەیەى كونسوڵ ئەگەر میدیاى ئەهلى بەرەو پێش نەچێت بەرەو دوا ناگەڕێتەوە و قسە پڕوپوچەكانى كونسوڵیش نەك هەر كاریگەریان نیە لەسەر فراوان نەبوون و بەرەو پێش نەچوونى میدیاى ئەهلى بەڵكو بەڵام جێگەى بایەخیش نین و دەمێكە میدیاى ئەهلى ئەم قسە پڕوپوچانەى خستونەتە تەنەكەى خۆڵەوە چاوەڕێ دەكات ئۆتۆمبیلى شارەدار بێت بۆ ئەوەى تەنەكەى خۆڵەكە بخاتە ناویەوە میدیاى ئەهلى و قەڵەمى ئازاد زۆر بوێرە لەم كوردستانەدا دەمێكە گوێچكەى پڕبووە لەم قسانە و هیچ ڕۆژێكیش كونسوڵەكانى ئێران و هاوبیرەكانى نەیانتوانى بەووشەیەكیش ڕاستى قسە ناماقولیەكانى خۆیان بسەلمێنن،من لێرە لەجیاتى میدیاى ئەهلى قسە ناكەم بەڵكو تەنیا چەند یادەوەریەكى مێژوویى میدیاى ئەهلیم دووبارەكردەوە بەڵام ئەوەى جێگەى داخە و نابێت بەمشێوەیە ڕێگە بدرێت كونسوڵ قاچ لەبەڕەى خۆى درێژتر بكات و سوكایەتى بەخوێنى شەهیدانى دەستى زوڵم و ستەمكارانەى سوپا دڕندە سەرشۆڕ و چاو نزمەكەیان بكات و زۆر بێ شەرمانە قەوانى سووتاو لێبداتەوە و دەڵێت و كۆمارى بەناو ئیسلام تۆپبارانى ئەم سنورانەى نەكردووە بەڵام لێرەوە دەڵێین كونسوڵى چاوشۆڕ ئەى ئۆباڵى خوێنى خاتوو (بەسۆز جبار ئاغا) لەئەستۆى كێیە ئەى خوێنى (كاكە محمد)ى تەمەن كۆرپەلەى ناو بێشكە لەئەستۆى كێیە بەڕاستى سەرشۆڕیى و ڕیسواییە بۆ كونسوڵ دەگاتە لووتكە و بەمشێوەیە ڕێگە بەخۆى بدات بەشێوەیەكى زۆر نائەخلاقى و دوور لەهەموو ڕەوشت و بەهاییەكى مرۆیى سوكایەتى بەخوێنى شەهیدان بكات بەڕاستى جێگەى داخ و ئەسەفە كونسوڵ درێژە بەناماقوڵیكردن بدات لەبەرامبەر خوێنى شەهیدان و خۆى بكات بەدەمڕاستى هەرێم لێرەوە ووشیارى دەدەین بەكونسوڵ چیتر ڕێگە بەخۆى نەدات بەمشێوەیە لەبەرامبەر خوێنى شەهیدان و قەڵەمى ئازاد ناماقوڵى بفەرموێت چونكە ئێمە وەكو قەڵەمى زۆر كەسى وەكو تۆ و هاوبیرو فكرى تۆمان سووك و ڕیسواكردووە دەرسێكى وامان پێداون كەلەهیچ قوتابخانە و خوێندنگاو زانكۆیەك نەگوترابێتەوە بەڵكو تەنیا ئێمە دەتوانین ئەم دەرسە بڵێینەوە ئەم دەرسەش تەنیا بۆ كەسانى وەكو تۆیە خۆ ئەگەر كونسوڵ درێژە بدات بەناماقوڵیەكانى ئەوە واى لێدەكەین لەوە پەشیمان بێتەوە كەلەژیانى ئاساییدا هەیە لەبەر ئەوە بەپێویستى دەزانین هەرچى زووتر كونسوڵى كۆمارى بەناو ئیسلامى داواى لێبوردن بكات دان بەڕاستیەكان دابنێت بۆ مێژوو بڵێت ئێمە سنوورەكان تۆپباران كردووە و داواى لێبوردنیش لەمیدیاى ئەهلى دەكەم و بریندار و شەهیدانى دەستى زوڵم و زۆردارى و ناهەقى سوپا دڕندە و سەركوتكەرەكەمان قەرەبوو دەكەمەوە.گەشبینین كە مێژوو سیفەتێكى زۆر جوانى هەیە كەهەمیشە خۆى دووبارە دەكاتەوە ئەگەر زۆر دوور نەڕۆین تەنیا بگەڕێینەوە بۆ ساڵى(2002)سەدام سوپایەكى سەركوتكەر و زۆر بەهێزى هەبوو غروریەتى گەیشتبۆ لووتكە بەڵام خۆشبەختانە لەماوەى چەند چركەیەك ئەم لووتە بەرزە شكاو سەرى زوڵم و زۆردارى بەعس سووك و ڕیسوا بوو بەبڕواى من ئەم ڕۆژگارەش زۆر دوور نیە بۆ ئەوەى كۆمارى بەناو ئیسلامى بەشێوەی ئەم ڕژێمە ڕیسوابێت دواجار دەڵێین كەسەلامەتى گیانى ڕۆژنامەنووسانى ئەهلى لەئەستۆى ئاسایش و بەرپرسانى ئەمنى هەرێمى كوردستاندایە و چونكە زۆر ڕوون دیارە كۆمارى بەناو ئیسلامى ڕابردوویەكى ناشیرین و پیسى هەیە لەتیرۆركردنى چالاكوانانى كورد لەگشت بوارە جیاجیاكان بۆیە دەبێت ڕۆژنامەنووسانیش ووشیاربن لەئەگەرى هەر حالەتێكى نائاسایى ...
چاوەڕوانى بەشى دووەمى ئەم نوسینە بن....

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە