(حەمە قاشتى)وەی خڕ پاشاكەى مەڵبەندى (25) دەربەندیخان

Friday, 21/08/2009, 12:00

1805 بینراوە


پێتان سەیر نەبێت كە دەلێین مامە وەیخر پاشاى لە دەربەندیخان دانابوو بۆ مڵبەندى (25) ، لەوە ئەچێت كەسى بەدەستەوە نەمابوبێ بۆیە حەمە قاشتى دز و نەخوێندەوار و ڕابوردو پیسى بۆ مەڵبەندى دەربەندیخان دانا.

ئەم پیاوە جگە لەوەى كە تەنها درۆی ڕێك ئەخست هیچ ڕەوشتێكى باشى تێدا نەبوو .

ئافەرین مەلا بەختیار بەو هەموو عەقڵ و زانیاریانەتەوە كەمن وەك خۆم وام ئەزانى كەیەكەم پیاوى زیرەكى (ى ن ك)یت لەهەموو بوارەكاندا،بەداخەوە كەزۆرم پێناخۆش بوو وە پێم سەیر بوو!! نەك هەر مامە تۆش بە عەقڵ و درۆكانى ئەم وەیخر پاشایەى مەڵبەندى دەربەندیخان باوەڕت كرد.

ئایا ئەم پرسیارەت لە خۆت نەكرد بڵێیت خەڵكى دەربەندیخان بە خزمەكانى خۆیشیەوە بۆ دور ئەگرن لەم پیاوە؟ نابێت هۆیەكى هەبێ؟.

خەڵكى دەربەندیخان وشیارن و هەر زۆر زوو لەم پیاوە نەخوێندەوارە تێگەیشتن، ئەوە بوو كە لەسەر حەقیقەتى خۆى بۆ ئێوەش دەركەوت.

ئەم پیاوە وەك بڵێت بازەكە نیشتۆتەوە بەسەر شانمەوە و ماوەیەكى كورتە با هەرچى پارە هەیە بید زم قەیناكە دواتر خۆڵ و دۆ بكەن بە سەرماو سوارى كەرەكەم بكەن خۆ كەس لێپرسینەوەم لەگەڵدا ناكات؟.

وەك چۆن پێشتریش لە گەڵ هیچ كەسێكدا لێپرسینەوە نەبووە و نەكراوە . هەر قسەكەى خۆى بوو.
بۆیە دەلێین خەڵكى دەربەندیخان وشیار و ڕۆشنبیر بوون دەنگیان بەلیستى كوردستانى نەدا، لە بەر ئەوەى ڕازى نەبون یەكێك بەر پرسى مەڵبەندى شارەكەى بێت كە هیچ خوێندەواریەكى نەبێت و لەوانەیە ژمارە (1) بە تێڵا بزانێت تەنها ئەوە نەبێت وەك وەیخڕ پاشا حوكمى ئەكرد، بۆیە دەڵێین (ى.ن.ك) خەڵكى ئاواى هەبێت ، بە دڵنیاییەوە لایەنگرانى گۆڕان ڕۆژ بە ڕۆژ لە زیادبوند ا دەبێت ، بەعەكسى قسەكانى حەمە قاشتى وەى خڕ پاشاى نەخوێندەوار ئەوانەى دەنگیان بە لیستى كوردستانى داوە زۆر پەشیمانن و هە ڵبژاردنەكانى داهاتوو ڕاستى ئەمە دەسەلمێنێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە