ژەنەڕاڵی مووچه‌

Thursday, 03/04/2014, 12:00

2124 بینراوە


کەناڵی ئێن.ئاڕ.تی به‌رنامه‌یه‌کی ته‌له‌فیزیۆنی هەیە، له‌سه‌ر جاده‌ خەڵک دەگرن و پرسیار و قسه‌ی لەگەڵدا دەکەن. ژماره‌یه‌ک خەڵکی کاسبکار تێیدا دەرکەوتن، کە زۆر جوان قسەیان دەکرد، ئازاری خۆیان و ئەو میللەتەیەن دەردەبڕی، راستی ئەوەی لە کوردستاندا دەگوزەرێت  ئەوەیان باس دەکرد و هۆکارەکانیان شی دەکردەوە، کە چۆن بەدەست ئەم دەسەڵاتە کوردییەوە، کۆمەڵگا داوەشاوە، نەک وەک نووسەر و رووناکبیرە پیسخۆرەکانی کورد هەروەها شکستی حیزبه‌کان و بێ بڕواییان به‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌کان پیشان ده‌دا. لە پڕ له‌ناو ئه‌مانه‌دا یه‌کێک له‌سه‌ر شاشه‌ ده‌رکه‌وت: جه‌نه‌راڵی پایز بوو. ئه‌م جه‌نه‌راڵه‌ ناوی محەمەد عومەر عوسمانە و شاعیره‌.
ئه‌م جه‌نه‌راڵه‌ دوای بێ ئومێدیی خۆی له‌ ده‌سته‌ڵات و حیزبه‌کان وتی، کە کتێبێکی ده‌رکردوه‌ ژماره‌یه‌ک دکتۆرای له‌سه‌ر هاتووه‌.
من نازانم ئه‌مه‌ راسته‌ یان درۆ، به‌ڵام دەپرسم  ئاخۆ ئه‌و زانکۆیه‌ لە کوێ بێت و چۆن بێت؟ ئه‌م هەموو دوکتۆرایه‌ش چی بێت لە سەر ئەو وەرگیراوە؟ ئه‌و دکتۆرانه‌ش کێ بن دکتۆرایان لەسەر ژەنەڕاڵی پایز وەرگرتبت؟

دیسان جه‌نه‌راڵی پایز وتی کتێبه‌که‌ی بۆ 14 زمان وه‌رگێڕدراوه‌، ئا ئه‌مه‌یان هیچ گومانی تێدا نییه‌، که‌ درۆیه‌کی رووتە، چونکە تا ئێستا هیچ کوردێکی ئه‌م باشووره‌، شتی وای بۆ نەکراوە، ئیستا دەرکەوت، کە ئەم جه‌نه‌راڵی پایزە، نەک ژەنەراڵی هیچ وەرزیک نییە، بەڵکو جه‌نه‌راڵی موچه‌یە. هه‌موو هوشیاریی و تێگه‌شتنی هاته‌ سه‌ر دەستکەوت و پارە، چونکە دیسان وتییەوە به‌م هەموو کتێبه‌وه‌ که‌ هەیەتی و  دوکتۆرای له‌ سه‌ر کراوه‌، بۆ 14 زمانیش وه‌رگێردراوه‌ تا ئێستا موچه‌ی نییه‌. ئاخر جه‌نه‌راڵی موچه‌! مووچە واتە بەرهەمی کار، تۆ تا کارێک نەکەیت، مووچەت لە کوێ پیدەدرێت! تۆ ئەوەتەی هەیت، بەتاڵ و حەتاڵ و تەمبەڵ کەوتوویت، نیوەی گەنجانی سەردەمی خۆتت فیری عەبەسی و بەرەلایی و دەرمانخواردن کرد، مرۆڤ ده‌بێت ئیشی هه‌بێت ئینجا موچه‌ وه‌ردەگرێت. تۆ ئه‌گه‌ر ئیشت هه‌بێت دیارە موچه‌شت ده‌بێت.

ئه‌م شاعیره‌ی، که‌ ئیستا له‌ پارکی ئازادی په‌یکه‌ری بۆ کراوه‌. هیوامان وایه‌ ئه‌میش له‌ ته‌نیشت گۆڕی شاعیری گه‌وره‌وه‌ به‌ خاک بسپێردرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە