28 گوندى (مەنتكایەتى) بایكۆتى هەلبژاردن دەكەن وناچنە سەر سندوقەكانى دەنگدان :؟

Wednesday, 15/07/2009, 12:00

1979 بینراوە


سەرەرایى ئەوەى سنورى دێدەوان و گوندەكانى مەنتكایەتى بەشى شێریان بەركەوتوە لە خەبات وتێكۆشانى كوردایەتى لەشۆرشەكان بەتایبەتى شۆرشى نوێ گەلەكەمان ، بۆهۆشدارى هەموو لایەك دانیشتوانى گوندەكانى مەنتكایەتى تەنها لەخزمەت كردنى پێشمەرگە بەشی شێرى بەرنەكەوتوە بەلكو راستەو خۆ چەندین تێكۆشەرى لەرێزەكانى شۆرش فەرماندەو پێشمەرگە بونە ودەیان لاوى لەم پێناوە شەهید كراوە ، نامانەوێ فلاش باكێكى خەبات وماندوبوونى خۆمان بە منەتەوە بە دەسەلات بفرۆشینەوە بەلام دەسەڵات نەیتوانیوە وەك پێویست خزمەتى گوندنشینەكانى ئەم دەڤەرە بكات و ببێتە جێگاى متمانەى بنەمالە ى شەهیدان و ئەوانەى ئەوێ رۆژێ لە پێناو پەیداكردنى ژەمێك نان سەپانى وشوانیان دەكرد زۆر بەدلێكى فراوانەوە دەیكردە دەمى پێشمەرگەوە ، ئەو كات خەبات وتێكۆشانتان بۆرزگارى نیشتمان وبەرنامەرێژى گوندى هاوچەرخ و كۆمەلگاى مۆدێرن بوو كەچى ئێستا پشتان لەئێمەى گوندنشینەكان و ئەوانەى رۆژگارێگ بە دەقە بەتەماى خۆیان نەبون .. بۆیە لێرەوە دەلێن باسەركردەو دەست رۆیشتوەكان بابێن لەنزیكەوە ژیان وگوزەرانمان ببینن وبزانن ئەو خانوانەى لەدواى راپەرینەوە بەخۆمان بەقور دروستمان كرد تاكو ئێستا بۆیەك سەعات ئێوە ومندالەكانتان دەتوانن ودلیان دێنێ كۆترو سەگ ومامزو تولەكانیان تێدا بەخێو بكەن..بۆیە بەكۆى دەنگى دانیشتوانى گوندەكانى مەنتكایەتى بریارمان داوە بەشدارى هەلبژاردن نەكەین و بایكۆت بكەین وئەم رۆژە بكەینە مانگرتنى گشتى دەڤەرى دێدەوان ومەنتكایەتى چونكە بێ بەش كراوین لەسەرە تاترین مافى مرۆ كە رێگاو بانە +بنكەى تەندروستیە +خانوو +كارەبا،....

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە