نابێت هیچ لیستێك پاره‌و دیاری و خه‌لات و كه‌ل و په‌ل به‌سه‌ر هاووڵاتیان دابه‌ش بكات

Thursday, 05.28.2009, 12:00

3973 بینراوە


نابێت هیچ لیستێك پاره‌و دیاری و خه‌لات و كه‌ل و په‌ل به‌سه‌ر هاووڵاتیان دابه‌ش بكات ..حه‌مدیه‌ حوسین ئه‌ندامی کۆمسیۆنی بالای هه‌لبژارده‌نه‌کان

- هه‌ولێر

ئه‌مرۆ كۆمسیۆنی باڵای هه‌لبژاردنه‌كان له‌گه‌ل سه‌رجه‌م قه‌واره‌سیاسیه‌كانی به‌شدار له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان كۆبووه‌وه‌له‌ده‌ستپێكدا حه‌مدیه‌حسین ئه‌ندامی كۆمسیۆنی باڵای هه‌لبژاردنه‌كان رایگه‌یاند دوا به‌دوای په‌سه‌ند كردنی ناوی پاڵێوراوانی كیانه‌سیاسیه‌كان پروپاگه‌نده‌ی هه‌لبژاردنه‌كان ده‌ست پێده‌كات و رێگه‌ناده‌ین هیچ لیستێك هێرش بكاته‌سه‌ر لیستێكی تر و هه‌روه‌ها رێگه‌ناده‌ین فه‌رمانگه‌حكومیه‌كان و هۆله‌كانی زانكۆ و قوتابخانه‌كان و مزگه‌وته‌كان بكرێنه‌بانگه‌شه‌بۆ هه‌ڵبژاردنی لیسته‌كان هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه‌بۆ هیچ لیستێك نابێت به‌ناوی نه‌ته‌وه‌و ئاین و هۆز و تیره‌و گه‌له‌وه‌بانگه‌شه‌بۆ هه‌ڵبژاردن بكات و نابێت هیچ لیستێك پاره‌و دیاری و خه‌لات و كه‌ل و په‌ل به‌سه‌ر هاووڵاتیان دابه‌ش بكات چونكه‌ئه‌مه‌پێچه‌وانه‌ی یاسایه‌و هه‌ر كه‌سێكیش یاسا ببه‌زێنێت كۆمسیۆن به‌توندی سزای ده‌دات ..ناوبراو رایشی گه‌یاند كه‌31 ی ئه‌م مانگه‌تیرو پشكی ژماره‌ی لیسته‌كان له‌به‌رچاوی قه‌واره‌سیاسیه‌كان و میدیا و راگه‌یاندنه‌كاندا ئه‌نجام ده‌درێت .

له‌باره‌ی به‌شداری كردنی هاووڵاتیان بۆ هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان حه‌مدیه‌حسین گوتی شتێكی سه‌یره‌له‌2.5 ملیۆن ده‌نگ ده‌ر تاوه‌كو ئێستا 4 هه‌زار كه‌س به‌مه‌به‌ستی دلنیا بون سه‌ردانی بنكه‌كانی تۆماری ده‌نگ ده‌رانیان كردووه‌بۆیه‌داوای له‌هه‌موو قه‌واره‌سیاسیه‌كان كرد كه‌ئه‌م هه‌فته‌یه‌ته‌رخان بكه‌ن بۆ بانگه‌شه‌ی هاووڵاتیان بۆ به‌شداری كردن له‌هه‌ڵبژاردن به‌بێ دیاری كردنی یان به‌بێ پرو پاگه‌نده‌بۆ لیسته‌كان