کێ سوودمه‌نده له‌م بارودۆخه‌ی نێوان به‌غدا و کوردستان؟
Wednesday, 21/11/2012, 12:00
1466 بینراوە
ته‌نها دوو سیناریۆ ئه‌توانرێ پێشنیار بکرێ بۆ ئه‌و بارودۆخه‌ی که زیاتر واده‌رئه‌که‌وێ له نێوان هه‌ردوو شه‌خسی بارزانی و مالکی‌دا بێت، تا له نێوان به‌غداد و کوردستان. پێش باسکردنی سیناریۆکان، با چه‌ند ڕاستییه‌ک باسبکه‌ین و هه‌ڵیانسه‌نگێنین:
١/ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی زیاتر له ٦٥ ساڵه ده‌ستیان به‌سه‌ر (پ‌د‌ک)دا گرتووه و زیاتر له ٢٠ ساڵیشه، له رێگه‌ی (پ‌د‌ک)یه‌وه، ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوه‌تی ناوچه‌کانی هه‌ولێر و بادینانیان که‌وتۆته ده‌س.