وەڵامێک بۆ درۆ و دەلەسە و بوختانەکانی سەلام خەیات

Saturday, 30/05/2009, 12:00

3479 بینراوە


پێش خوێندنەوەی بابەت تەماشای ئەم لینکە بکەن گوایە وەڵامی وتارەکەی منە:
http://kurdishweb.net/INFO/2009/Kurdishweb%2027-05-2009.html
وە بابەتەکەم کەلەکوردستان پۆستی خۆشەویست بڵاوکرایەوە و لەلای کاک جەبار شێخانی زۆری تر
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=de3dec34

لەو سایتەدا وەکو پیشەی هەموو جارت هەڵساویت بەڕێکخستنی کۆمەڵێک درۆی گەورە گەورە و
تێکەڵکردنی خۆت و کوردیس و ئەندامان.
بابە جوانی ئاگادارت کەمەوە کەس لەوانەی تر ناناسم و کێشەم لەگەڵ کەسیان نییە بەڵکو تەنها جەنابت. وەهەرهەموو ئەندامان و چاودێرانەوە کوردەکانی تر نازیان لەسەر سەرم.

جارێ بابنوسینەوە لەیەکەم درۆ دەلەسەوە.
1. هەموو ئەندامانی ماڵپەڕەکە ڕێزی لەسەر سەرم و هەموویان ئینسانی باش و کوردپەروەرن و ئەمە شکی نیە. مەیبەستەوە بەخۆتەوە. ئەگەر دۆڕاو نەبیت خەڵکی تر بەخۆتەوە توش ناکەیت. خۆت چیت و چیت کردوە، ناوت سەلام خەیاتە و ماستاوچیەکی باشی بنەماڵەی .... یت. بالەسەر ئەوە قسەبکەین.
2. ئەو ژمارانەی داتناوە، بۆ کەسێکی گێلی وەکو خۆتی بنوسە. لەئەوروپا هەموو گروپێک لە 5 کەسەوە دەتوانن کۆمەڵەیان هەبێت بۆ نمونە ڕاوچی، پاسەوان، گەڕەک، سەوزەفرۆش. وە ئیجازەکەی لەسوید 198 کرۆنە دڵنیام لەهۆڵەندا ئەوانەش هەمان شتە گەر کەمتر نەبێت. بەڵام جوان لەبەندەکاندا نوسراوە کەئەم کۆمەڵەیە نابێت خاوەنی داهات بێت ئەگەر داهاتی هەبوو دەبێت ئەندامان بن و لەڕێگای وەسڵەوە سەرفیان بکەن. ئەم زانیاریە لەهەر وڵاتێکی سەردانی بەلەدیە بکە و هەموویت بۆ باس دەکەن وەکو کارتیش هەیانە بۆ بەخشینەوە. لەبەر ئەوە مەیکە بەمنەت و کۆمەڵەکە بەناوی ئایتی و وێبەوە نەگیراوە و درۆ دەکەیت و بۆ ئەم مەبەستە پەیوەندی بکەن بەم لینکەوە
http://english.almere.nl/english_content/_pid/kolom1-1/_rp_kolom1-1_elementId/1_16463

بابزانین جەنابت گێلی یان خەڵک بەگێل دەزانیت. هەموو کوردی هەندەران و قەومەکانی تر و کورد تورک بەتایبەتی زۆر لەکۆمەڵە دەکەنەوە و بۆ ئەوەی زەریبە نەدەن بیناکەی دەکەن بەمەتعەم و قومارخانە و چایخانە هەتاکوو ئەوپڕی شتی تر.
تەنها لەم ئوپسالایە 7 دانەی تورکی عەرەبی لێیە، یەکێک بەناوی وەرزشەوان و یەکێک بەناوی جەنگاوەر و زەحیەی حەرب...هەتاکوو شتی نەشیاویش.
1. خاڵی دووەمیان وەکو خۆت شتێکی بەتاڵە و حیچە و کەس باسی کۆمەڵی نەکردووە، قابیلە کۆمەڵەی ئەفڵاتوون بێت یان جەنجەڕ.
‍ 2. هەموو کەس لەکۆڕ و کۆبوونەوە بەدوای خەڵک دەگەڕێت و خاوەن کۆڕ بەدوای خەڵکدا دەینێرێت، بەتایبەت لەئەوروپا بۆ کورد کۆڕەکان هەمووی لەقاعەی بچووک و شوێنی خێرخوازی دەکرێن، جامەیکە بەفشە. جائیتر کۆڕگێر خەڵک هاتنی بۆ گرنگە و لەم ئەوروپا ئەوەی دووجار سەردانی کوردەکان بکات دەچێتە زۆر سیمینار و ئەمانەی باسی دەکەیت بۆ گێژێکی وەکو خۆت باشە. من و زۆری تر لەم ئوپساڵایە کەکۆڕ دەگیرێت برادەران ماڵیان ئاوابێت تەلەفۆن دەکەن و دەچین ئەگەر موقدەر نەبێت. ئەگەر چوین زۆر باشە ئەگەر نا دەبێت ببورن و ئەمە نەمنەتە و نەفشەفشەکەی جەنابتە بیکەی بەسەر خەڵکی داماوەوە وەکو خۆت.
1. لەم قسانەت کەس تێناگات، ئەگەر کوردی دڵسۆز نەتەوەی ئەی باشە بۆ لەهەر کوێ دادەنیشی خەریکی ماستاوی بۆ دەسەڵات. پاشان ئەگەر کێشەی هەڵگرتن و ڕەدوو کەوتنت نییە قابیلە خۆ قەرەج نیت بۆ نەچویتەوە وا 16 ساڵە بەقسەی خۆت؟ ئەگەر چویتەوە بۆ دەیشاریتەوە؟
2.گەمژەیەکی وەکو تۆ کەل و پەلی چیت ناردۆتەوە، ئەگەر درۆ ناکەیت ئەم کەل و پەلانە بۆچین بۆ کوێ چوون. پاشان گێلی لەوەدایە لەم وڵاتانەوە ڕۆژانە و ساڵەنە هەزارەها بۆکس دانراوە لەسەر ڕێگاکان و زۆرجار دێنە بەرماڵ هەرجی ناپێویستە دەیاندەیتێ زۆر جار کۆمپیوتەری کۆن ئەوان باشی دەکەنەوە و جلەکان دەشۆن و دەیبەن بۆ وڵاتان. جا دوو پارچە کەل و پەلت ناردبێت خوا ئەزانێت چی بوونە، داوەشینە بیکەی بەمنەت، پاشان ئەبێت جل و بەرگی لەنگە چیبن تاگێلێکی وەکو تۆ بیکات بەمنەت بەسەر ئەو خەڵکەوە کورد و کوردستانەوە تۆ لەبەرئەوەی کوردیت لە پاکستانەوە هێنراویت بۆ هۆڵەندا و مافی پەنابەری و خزمەتیان کردویت وەکو هەموومان لێرە دەبێت دوو جل و بەرگ چیبن بۆ پاداشتی ئەوەی لەپاکستانەوە بەڕیسوای بتهێنن بۆ بەهشتی هۆڵەندا ئادەی ئەو کاتە بتوتبا من کورد نیم و کیمیای و ئەنفال و چەوسانەوە نییە و خۆت بکردایە بە خەڵکی ئەفریقا یان وەکو ئەو جەزایری و مەغریبیانە لەهۆڵەندا بزانە دیپۆرت دەکرایتەوە یان نا. بزانە چاوت بەوە دەکەوت کەهەیە. بۆ دەبێت ئەو هەموو ناز و نیعەمەتەی هەمانە لەسایەی ناوی کورد و میلەتەوە دەمان دەنێ بۆ دەبێت بیکەن فشە ئەگەر دوو جلە کۆن ناردبێتەوە. خۆ سەرکردە چڵکاوخۆرەکانیشت هەموویان جنسیەی ئەم وڵاتانەیان لەبەردەستە و لەگرمەی شەری ناوخۆدا دەهاتن بۆ تازەکردنەوە پاسپۆرت ئەوەندە پەساپۆرتو مافیان لاگرنگە. خۆ منداڵەکانیان هەمویان لەم وڵاتانە دەلەوڕن وەکو تۆ. خۆ ئەو وڵاتەی تۆ وەکو مشەخۆر لێی پانبویتەوە وە پارەی سۆسیالی لێوەردەگریت و تەنانەت خانووکەشت هی سۆسیالە(ئەگەر ئەمجارە دەم بکەیتەوە بەڵگەی خانوەکانی ئەوەی دابوت بەکابرای کوردستان نێت بڵاودەکەمەوە). پاشان چالاکی لەوکێدایە خەڵک پارەی دابێت پێتان و ماڵی ئاوابێت. وەڵا یەک قاقام بۆی کرد کەخوێندمەوە.
چالاکی ئەندامان:
پارەیان ناردووە بۆ کۆمەڵەکە. ئەمە نوکتەیە یان مەخسەرە؟
3. تۆ گێلیت لوتکەیە، ئەگەر ئەو گۆران ترانسپۆرتە هی تۆ نییە و لەوێ ناوت عەزیز نییە، باشە چیت دەکرد هاتبویت بۆ سوید بۆ کردنەوەی فەرع پێش دووساڵ. هەروەها پارەی ساڵی دۆمەین و هۆتێلەکە ناکاتە 47 دۆلار. نازانم ئەگەر هی خۆت نین. خێرە گۆران ترانسپۆرت بردۆتە کوردلاند و لینکی ماڵپەڕە قەڵەباڵخەکان؟
خێرە یانەکە هەموو بابەتەکانی داخراون تەنها لینکی گۆران ترانسپۆرت دانراوە؟
باشە تۆ لای ئەو عەزیز ناوە شاگردیت وا تەلەفۆنی خۆت بەکاردەبیت ئەگەر شت بگوازنەوە دەتوانن پەیوەندی بەخۆتەوە بکەن.
ئادەی یەک کوردی شارەکەی خۆتان بابێت بنوسێت و ئەو لینکەی دانراوە باکەسێک هەرکەسە پەیوەندی بکات بزانن هەمان ناو نییە گۆران ترانسپۆرت و ئەو کۆمەڵە کوردیە ناوە؟

تۆ ئەوەندە گێلی پێت وایە خەڵک لەچاخی نایدەرتاڵ دەژێت. ئادەی باکەسێک پەیوەندی بکات زانیاریەکان بنوسێت.

لەکۆتایدا:
کاک جەبار نەدەیناسم و نەپەیوەندی بەم نوسینانەوە هەیە و بیر و ڕای خۆمە و ئیمەیڵ ئەدرەسی خۆم نوسیوە. هەروەها هەموو ئەندامانی یانەکە و چاودێران کاک ڕیشوان ...هەمویان ڕێزی تایبەتیان هەیە و ماڵپەڕەکەش بەتایبەت کوردیش وێب چاوی هەموومانە. تەنها و تەنها ئەم بابەتە بۆ جەنابتە تەنها جەنابت کەسی تر نا کەپارە و مشەخۆری بەناوی کوردەوە دەکەیت.

سەلام خەیات(گۆران کوردی) لەڕێگای پاکستانەوە ساڵی 1994 هاتویتە هۆڵەندا لەڕێگای یوئێنەوە.

هەمووی کەسی دەرەوەی ئەم باسە ڕێزیان لەسەر چاوانی شانۆ هەولێریە. کاک جەبار تائەو ڕۆژەی دەمرم مەنونم وەکو ماڵپڕیکی سەربەخۆ ئەم بابەتەی بڵاو کردەوە. وەئەم وەڵامەش بۆ ئەوەیە کەنوسیتە لێرە.

http://kurdishweb.net/INFO/2009/Kurdishweb%2027-05-2009.html

هەروەها کوردستان پۆستیش وەکو دەزگایەکی بڵاوکردنەوەی ئازاد بڵاوی دەکاتەوە ئەینا نەدور و نزیک نەدەیانناسم و نەپشتگیریان دەکەم. تۆ دەتوانیت وەڵام بنوسیت وەکو هەموو کەس ئازادیت.
shano
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە