کوشتنی جوتیار عومەر لە ڕوو بە ڕوو بونەوەیەکی چەکداری

Sunday, 24/11/2013, 12:00

2015 بینراوە


کوشتنی جوتیار عومەر لە ڕوو بە ڕوو بونەوەیەکی چەکداری بە تۆمەتی ئەوەی کوشتنی سه‌وه‌رت حاجی‌ ره‌شیدی‌ پاسه‌وانی‌ تاڵه‌بانی

ئەو پرسیارانەی ڕووبەرووی دەزگای زانیاری و دژە تیرۆر ئەبێتەوەو وەڵامی بەجێ و دروستی ئەوێت
ئایا بەڕاست جوتیار عومەر بکوژی سه‌وه‌رت حاجی‌ ره‌شیدی‌ پاسه‌وانی‌ تاڵه‌بانیە؟ و چون؟
بۆچی کوشتی؟
کەسی دووەم و سێەم کێیە لە پشت ئەم کوشتنەوە؟
چۆن زانیتان بکوژەکە ئەوە؟
ئەگەر گریمانەیەک وەرگرین و بڵێین بکوژەکە جوتیارە .
بۆ کوشتتان؟
ئایا نەئەکرا بە بە بەرنامەیەکی دروست و قایم قۆڵبەست بکرێت و لە دوای چاودێریەکی کورت بە تەنھا سێ کەسی ئازا قۆڵبەست بکرایە ؟
بۆ ئەبێت ئەو ھەموو چەکدارە کۆ بکرێتەوە و شەڕە تەقە دەست پی بکرێت و ئەوی تیا بکوژرێت
ئایا جوتیار ئاگاداری ئەوە بووە کە ئەبێت بگیرێت؟ وا خۆی ساز و ئامادە کردووە بۆ شەڕی ڕوو بەڕوو بونەوە؟؟
ئایا ئەندامی خۆتان نەبووە ؟نەتان ئەتوانی بە تەلەفۆنێک بۆ مەڵبەندی بانگ بکەن بە بیانووی کاری ڕێکخستنەوە ،یان بانگی بکەن بۆ ئەو دەزگایەی کە لێپرسراوە بەرامبەری،
لە ڕاستیدا ئەمە کاری خۆتانە و زۆرتر لە ئێمەی سادە تاکتیک و پیلانی بەھێزتان ھەیە بۆ گرتنی ھەر کەسێک ئەگەر بتانەوێت بە زیندویی بیگرن؟
ئایا دەزگای زانیاری و دژە تیرۆر ھیچ مانایەکی ئەمێنێت کە نەتوانێک گومانلێکراوێک لە دۆسیەیەکی وا ھەستیاردا بە زیندووی بگرێت و ،مەسەلەکە دیزە بەدەرخۆنە نەکرێت و شتەکانی تر ون نەکرێت؟
لە ڕاستیدا ئەم پریارانە ئەبێت وەڵامی پڕ بە پێستی خۆی ھەبێت.
*************************************
ھاوڕێیانی کوردستانپۆست من نووسەر نیم،بەڵام ئەم بابەتەم بۆ ناردوون ،بۆ خۆتان ئەگەر بە شیاوی ئەزانن ئەتوانن چۆن دەسکاری ئەکەن بیکەن و بڵاوی بکەنەوە
تێبینی ،من ئەمە یەکەم جارمە مایل بۆ ئێوە ئەنێرم،من دانیشتوی وڵڵاتی دانیمارکم، من خوێنەرێکی باشم،بەڵام زۆر جار درک بە ھەندێک مەسەلەی ڕۆژ ئەکەم ،ئەگەر پێتان باش بێت ئەتوانم ناو بە ناو بە شێوازێکی باشتر بنوسم و بۆتان بنێرم، نەک بەم پەلە پەلەی ئێستا کە بەم نوسینەمەوە دیارە
هاوڵاتییەک

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە