لە نوسینگەی پەرلەمانتار لەتیف مستەفا شێخ ئەمینەوە ،بۆ ڕای گشتی خەڵکی کوردستان

Wednesday, 21/03/2012, 12:00

2097 بینراوە


سڵاوێکی گەرمتان لێدەکەم و جەژنی نەتەوەیی نەورۆزتان لێ پیرۆ. بێت
لەڕێگا گەڕانەوەم لە بەغداوە بۆ سلێمانی ،بینیم لە هەندێ زالگە وێنەی مالکی دانراوە .بۆیە لە بەیاننامەیەکدا داوام لەمالکی کرد کە فەرمان بدات بە دام و دەزگا ئەمنی و سەربازیەکان وێنەکانی لابەرن، چونکە ئەوە دیاردەیەکە تەنها لە ڕژێمە دیکتاتۆریەکانده بوونی هەیەولای عێراقیەکان دیاردەیەکی بێزراوەو ،ڕۆژانی دیکتاتۆریەت و تاکڕەوی سەدام حسێنمان بیردەهێنێتەوە ،ئەمڕۆ هەندێ لە ڕۆژنامەو میدیاکان لەسەر زاری سەرچاوەیەک ئەمنی باڵا بڵاوی کردۆتەوە کە مالکی فەرمانی داوە بەداگرتنی هەموو وێنەکانی لەزاڵگەو شوێنە گشتیەکان ،و داوای کردوە لافیتە هەلبواسرێ کە تەئکید لە سەربەخۆیی و بێ لایەنی هێزە ئەمنیەکان دەکاتەوە ،ئێمە لەکاتێکدا سوپاس و دەست خۆشی لەم کارەی سەرەک وەزیرانی عێراق دەکەین ،لە هەمان کاتیشدا داوا لە بەڕێزان مسعود بەرزانی و جلال تاڵەبانیش دەکەین فەرمان بدەن بە داگرتنو لێکردنەوەی وێنەکانیان لە فەرمانگەو شوێنە گشتیەکان ،وە هەندێک لەو برا ڕۆژنامەنوسانە عەرەبانەی پەیوەندیان پێوەکردم بۆ دەست خۆشی ،لە هەمان کاتیشدا پێیان دەگوتم کە دەبوایە ئەو داوایەت لەوانەی خۆشتان بکردایە
لەگەڵ ڕێزو خۆشەویستیم بۆ گشت لایەک
پەرلەمانتار لەتیف مستەفا شێخ ئەمین
٢١-٣-٢٠١٢

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە