لە سلیمانى ئیدارەى تەندروستى یان ئیدارەى حیزبى

Wednesday, 05/10/2011, 12:00

1441 بینراوە


ئارام

زەمانێكە لە سلێمانى ئیدارەیەكى نادروست بەرێوە دەچێت و زەمانێكیشە خۆمان راگرتووە بەو مەبەستەى بەڵكو انشاالله رۆژێك لە رۆژان ببێتە ئیدارەیەكى دروست و كارەكان وەك پێویست و بە گیانێكى خزمەتگوزارانەوە بەرێوە بچن .
بەڵام بە داخەوە تا دێت بە حیزبى كردنى ئیدارەكان و ناوەندە خزمەتگوزارییەكان روو لە زیاد بوونەو لەوەش ناچێت هیچ نیەتێكى باش هەبێت و نییەتى چاكسازى لەم دەڤەرەدا بە تەواوى بێ ئومێد بووە .
من لێرەدا تەحەدا ئەكەم گەر 90% ى ئیدارەكانى سلیمانى زیاتریش هەموویان ئەوانەن كە بەراست و چەپ دا بە حەق و بە ناحەق ئەشهەدو بیلا بۆ حیزبى دەسەلاتدارى دەڤەرەكە دەكێشن و ئەگەر واش نەبێت لە 24 سەعاتدا لابراوە .
ئەگەر لە ئیدارەكانى تەندروستى سلیمانى بروانین ئەوا دەبینین كە :
بەرێوەبەرى گشتى تەندروستى و جێگرەكەى جگە لە یەكێتى هیچ لایەنێكى تریان قبول نییە .
بەرێوەبەرى نەخۆشخانەكان هەموویان ئەندامى ئەو حیزبەن و لە كومیتەكانەوە دانراون .
كارگێرى نەخۆشخانەكان هەموویان گۆشكراوى ئەو لایەنەن و بەردەوام لە شەرە دەنووكدان لەگەڵ لایەنە نەیارەكان و تەنانەت هاوپەیمانەكانیشیان و جگە لە خۆیان اعتراف بە هیچ لایەنێكى تر ناكەن .
هەموو لیپرسراوى بەشەكانى ناو دیوانى فەرمانگە و نەخۆشخانەكان بەیانیان لە دائرە و ئیواران لە كۆمیتەكان خزاون بۆ ئەوەى پشتیان بەرنەدەن .
تەنانەت بە شێوەیەك فشاریان خستووەتە سەر ئەندامان و دۆستانى لایەنەكانى تر ئەگەر لە بەشێكى بە سووددا كەسێك دابنرێت ئەندامى خۆیان نەبێت هەزار كێشە و گرفت دروست دەكەن لەبەردەمماندا و پێ یان رەوا نییە جگە لە ئەندامانى خۆیان كەسی تر سوودمەند بێت .
بۆیە پێویستە سەرۆكایەتى هەرێم چاوێك بەم دەڤەرەدا بخشێننەوە و هەولێكى جددى بدەن بۆ چاكسازى و وەلا نانى زاڵ بوونى حیزبى بەسەر ناوچەكەدا چونكە لە ئێستادا لەبەر ئەوەى سەرۆكى حكومەتیش لە حیزبى ناوبراوە هیچ هیوایەكى لێ بەدى ناكرێت و خۆى لە سەرووى هەموویانەوەیە و زۆر جاریش خۆى سەرپەرشتى كۆبوونەوەى نهێنى كردووە كە بە كادرە حیزبییەكانى كردووەو خەلاتیشى كردوون لەسەر ئەو بە حیزبى كردنە هەرچەند لە بەردەم راگەیاندنەكاندا خۆى وەها نیشان نادات .
بۆیە ئێستاش دەرفەت ماوە كە ئەم شارە لەو قەیرانە رزگار بكرێت ئەگەر نا ئەوا ناچار دەبین شارەكەیان بۆ بەجێ بهێڵین و ناوى لێ بنێین (شارى یەكێتییەكان) چونكە كورد واتەنى ماڵى قەڵب بەرۆكى خاوەنى ئەگرێتەوە .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە