مەلا بەختیار. جگە لەکانی سپیکەو کەڵەکن. کوێی تر ماوە بۆیان بفەلسەفێنی.؟

Sunday, 21/06/2009, 12:00

2649 بینراوە


سایتە درۆزنەکەی مەلا بەختیار کە کارو پیشەی ڕۆژانەی هەڵگێڕانەوەی ڕاستیەکانەو بە تێلیس و بە خەروارو بە تەغار درۆ بڵاو دەکاتەوەو یەك دەنك تەریق نابێتەوە چونکە پیاوی درۆزن تەنها درۆ پیشەیەتی و ڕاستی لە مەزهەبدا نیە. بۆیە دەمەوێ بۆئەو کاك مەلاحیکمەتەی کە هیچ حیکمەتێکی تێدا نیە ڕون بکەمەوە کە چۆنو بۆچی خەڵکی ئەم دو گوندە وا بەجۆش و خرۆشەوە هاتبون بۆ کۆبونەوەکەی مەلا کە خۆی و لە سایتە درۆزنەکەیدا وای بڵاو کردۆتەوە. لەڕاستیدا هاتنی ئەو خەڵکە بۆ ئەوە نەبو. وەك مەلا لینگاو قوچی کردو ڕاستیەکانی ئاوەژو کردەوە کە ئێستاش ئەو خەڵکە دڵسۆزی جاش جەلالیەکانن و شەیدای گوێ گرتن بن لە درۆو دەلەسەکانی کاك مەلا. چونکە خەڵکی ئەو دو گوندە بە تایبەتی دانیشتوانی کانی سپیکە زۆربەیان خەڵکی ئەسڵی گوندی مالومەو چۆخماخ و یاخسەمەرو هەڵەدن و گوندەکانی تری دۆڵە ڕوتن و زۆربەشیان پێشمەرگە بون و رابوردوو کارنامەو ماهیەتی درۆو دوڕوی مەلابەختیار چاك شارەزان وزۆربەشیان لە نزیکەوە ئاگادری ئەوەن کە کاتی خۆی ئەم مەلا حیکمەتەی خۆی ناو ناوە بەختیار دەیویست تەسلیم بە ئیستخباراتی بەعس ببێتەوە لەسەرو بەندی دروستکردنی ئاڵای شۆڕشداو دواتر گرتنەوەی لە لایەن یەکیتی و بە کراسی تیتۆڵ تیتۆڵیەوە کە ئەوەندە ڕای کردبو دەتگوت ئاربیجیان پێوەناوە وەك پەرۆکۆنی لێهاتبو بەو حاڵەوە بۆ زیاتر ئەتککردن وڕیسوا کردنی لەلایەن سەرانی جەلال. سواری کەرێکی لەخۆی شیتاڵ شیتاڵتریان کردبو بەناو گوندی چۆخماخدا بەرەو یاخسەمەریان برد دیارە حیکمەتی بێ حیکمەت خۆشی چاکی لەبیرە کەچیان بەسەر هێنا ئەوکاتە مناڵی گوندەکانیش بەعزێکیان بەزەییان پیا دەهاتەوە نیوەشیان هوهایان بۆ ئەکێشا چونکە ئەوکاتیش مەلا لەبەر چاوی خەڵکی کوردستان چونکە درۆزن بو هەر بەدرۆزن ناسرابو . ئاشکرایە خەڵکی ئەم دو گوندە بەتایبەتی کانی سپیکە چەندین ساڵە بەبێ خزمەتگوزاری لە مەرگەساتدا دەژین دەیان جاریش لە لایەن چەتەکانی جەلالو شەقاوەو چەقۆ وەشێنەکانی شارەوانی سلێمانی کە حاکم قادر سەرۆکی بو بە شۆفلو گرێدەر هەڵیان دەکوتایە سەریان بۆ تێکدانی خانوەکانیان و دەیان خانوی خەڵکی فەقیریان بەسەرسەرجەم شتەکانی ناویەوە ڕوخاند نەیان دەهێشت شتەکانیشیان بێننە دەرەوە. سەرەڕای ئەوەش چەتەکانی حاکم قادر کە لەبەرگی پۆلیس دابون گوارەیان لەگوێی مناڵان ئەدزی وەك ئەوەی لەکەڵەکن کردیان و تەلەفیزۆنی حیزبی شیوعی لە بەرنامەی تیشکێك بۆسەر ڕاستیەکان ئەو مناڵەی نیشاندا کە بەنوێژی نیوەڕۆ گوارەیان لەگوێی دەرهێنابو. بۆیە دواتر خەڵکی بەشەرفی کانی سپیکە بڕیاریان دا ئەگەر ئەمجارە چەتەکانی حاکم قادر هاتنەوەسەریان لێیان بێنە دەستو ڕیسوایان بکەن هەر واشیان کرد هەمو خەڵک بە جۆشو خرۆشەوە بە چەكو بەدارو بەبەرد پەلاماری پۆلیسیان داو سەری دەیان چەتەی حاکم قادریان شکاندو وەك عیبرەت ناردیاننەوە . ئیتر لەوکاتە بەدواوە چەتەکان نەیان وێرا بە مەبەستی ڕوخاندنی خانو لە کانی سپیکە نزیك ببنەوە. ئێستاش کە خەڵکی ئەم دو گوندە کە بەجۆش و خرۆشەوە وا لە کۆبونەوەی مەلا ئامادە بون لە بەر چڕو چاوی جوانی مەلا نەبو بەڵکو لە بەر ئەوە بو هەمویان دەزانن کە بنەماڵەی جەلال و مەسعود و ئەوەی کە ناویان لێناوە حوکمەت تا ئیشی بەخەڵک نەبێت ئیشیان بۆ ناکەن ئەوەشیان دەزانی کە خانوەکانی قالاواو قلیاسان و ئاوبارەو..هتد سەرانی مافیا لەترسی هەڵبژاردن و خۆشیرین کردن لای جەماوەر لەسەریان تاپۆ دەکات ئەوانیش بۆیە هاتبون تا داواتان لێبکەن خانوەکانیان لەسەر تاپۆبکەن و خزمەتگوزاریەکانی وەك نەخۆشخانەو قوتابخانەو ئاوو ئاوەرۆیان بۆبکەن. چونکە سور دەزانن تەنها ئەو کاتانە گوێ لەداوای ڕەوای خەڵک دەگرن کە گڵۆڵەتان کەوتبێتە لێژی ئەوە بۆیە ئەوانیش ئەوەیان بەدرفەتزانی و وا بە جۆشو خرۆشەوە ئامادە بون. بۆ داوا کردنی مافەڕەواکانیان بو. نەك بۆ گوێ گرتن لە درۆو دەلەو کای کۆن بەباکردنی مەلای درۆزن و بێ ئابڕو. با مەلا دڵنیاش بێت ئەگەر خانوەکانیشیان لەسەر تاپۆ بکەن هەر دەنگتان پێنادەن چونکە ئەوان ئەوەندە ساڵەی زستانی تا ئەژنۆ لە ناو قوڕو چڵپاوو هاوینی پڕخۆڵ و تەپوتۆزو بێ ئاویو بێ کارەبایی و ڕوخاندنی نیوەی خانوەکانیانو شەق‌هەڵدان لە ژن و مناڵەکانیان و جنێوی ساردو سوك لەلایەن چەتەکانی جەلال و حاکم قادرەوە کە بەخۆیان و بە خێزانەکانیان ئەدرا هەرگیز لەبیریان ناچێتەوە . لەسەر سنوقی دەنگدان ئەو هەقەتان لێ دەکەنەوە... بۆیە دەڵێم مەلا دڵت خۆس نەبێت چالاکیت نواندوە بۆ سەرانی مافیاو لیستی کەرە دێز

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە