ئاگاهی نامەیەک لەلایەن چەند کادرو چەند لە لایەن گرانی یەکگرتوی ئیسلامی

Saturday, 10/12/2011, 12:00

1564 بینراوە


بەڕێزان :
ئێمە وەک چەند کادرو چەند لە لایەن گرانی یەکگرتوی ئیسلامی ، هەڵوێستی تایبەتی خۆمان ڕادەگەیەنین لەمەڕ ڕوداوەکانی چەن ڕۆژی ڕابردوی ناوچەکانی بادینان . وە بەتایبەت هەڵوێستێکی توندمان هەیە لەسەر سیاسەتی شەرمنانەی سەرکردایەتی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان ، بەرامبەر بەو دەست درێژیانەی چەند جارەی پیلانە گڵاوەکانی پاراستنی پارتی . بەرامبەر بە ئەندامان ولایەنگران و بارەگاکانی یەکگرتوی مەزڵومی دەستی پارتی . دیارە کە پاراستنی پارتی دەیەوێت لەڕێگای بەقوربانی کردنی یەکگرتوی ئیسلامیەوە ، خۆی لەو قەیرانە گەورەیە دەرباز بکات کەڕوبەڕویان بۆتەوە لە فەسادی ئیداری و سیاسی و دەست بەسەراگرتنی موڵکی خەڵکی و بەتاڵان بردنی داهاتی هەرێم و بەعەبدکردنی دانیشتوانی کوردستان ، بەتایبەت ملکەچ پێکردنی پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان .
هەر بۆئەم مەبەستە : ئەوە چەند ڕۆژێکە ئێمە لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک تایبەت بەخۆمان وەک چەند کادرێکی یەکگرتو لەمشتومڕێکی هەڵوێست وەرگرتنێکی توندی مەدەنیانەداین ، بەتایبەت لە بەرامبەر سەرکردایەتی شەرمنی یەکگرتودا . وە دەمانەوێت زۆرترین ڕا کۆبکەینەوە لەناو ئەندامانی یەکگرتوی ئیسلامیدا لەسەر ..
١- ڕاگەیاندنی پاشەکشەی تەواوی یەکگرتو لەنێو فراکسیۆنە کوردستانیەکاندا ، کە لەراستیدا لەساڵی ڕابردودا ئێمە بە ئاشکرا ڕای خۆمان داوە بە سەرکردایەتی لەسەر تەسلیمبونی یەکگرتو بە بەناو فراکسیۆنە کوردسانیەکان ، کەئەوە تەسلیمبونە بە سیاسەتەکانی پاراستنی پارتی نەک پاراستنی ئاسایش و سیاسەتێکی عادیلانەی هەرێمی کوردستان .
٢- ڕاگەیاندنی پاشەکشەی تەواوی یەکگرتو لە حوکمەتی هەرێمدا ، بەکابینەکەی بەرهەم ساڵح و موشارەکە نەکردنی یەکگرتو لە پێکهێنانی کابینەکەی نێچیرڤان بەرزانیدا .
٣- ڕاگەیاندنی هاوسۆزی یەکگرتو بۆ سەید ئەکرەمی دەست بەسەری بەڕێوبەری گومرگی ابراهیم خەلیل و کارکردن لەسەر فایلی داهاتی دزراوی ابراهیم خەلیل وسەرجەم داهاتە دزراوەکانی تری هەرێمی کوردستان .
لێرەوە ئێمە ئەوە رادەگەیەنین کە ئێستا لە جاوەڕوانی هەڵوێستێکی یەک لاکەرەوەی سەرکردایەتی یەکگرتوداین ، گەرنا ئەوە بەئاشکرا لەچەند ڕۆژی داهاتودا ناو و پلەو مەکانەی خۆمان ڕادەگەیەنین بۆ جیابونەوەمان لە یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە