پیاوەکانی بارزانی لە شنو داوادەکەن خەڵکی دەستبداتە چەک، تا رۆژهەڵات ببێتە گۆمی خوێن


شه‌رمه‌زار کردنی ده‌وڵه‌تی تورك‏

Thursday, 08.18.2011, 12:00

771 بینراوە








کێ ؟؟ پشتیوانی له‌نیشتمانمان بکات ؟؟؟ کێ دڵسۆزه‌ بۆ خاکه‌که‌ی ؟؟ کوان ئه‌وانه‌ی ده‌یان ساڵه‌ وابێبه‌شن له‌نانی ڕه‌ق؟؟؟
شه‌رمه‌زار کردنی ده‌وڵه‌تی تورك له‌مه‌ڕ بۆردومانی بناری قه‌ندیل ئه‌رکێکی نیشتمانی هه‌موو کوردستانیه‌که


سه‌رۆکی به‌ناوعێراقی فیدراڵ له‌کاتێکدا له‌شاخ بویت خۆت ته‌رخان کردبوو بۆ ئازاد کردنی کوردستان تا له‌ دوو ژووری خاکی کوردستاندا بحه‌وێیته‌وه‌ تۆخۆت ته‌رخان کربوو بۆشه‌هید بون له‌پێناوی نیشتمانێکی ئازاددا.هێرش کرنه‌ سه‌رنیشتمانامان له‌لایه‌ن داگیرکه‌رانی وڵاتمانه‌وه‌ بۆ زیاتر بێ هه‌ڵوێستی خۆتان له‌خاچ ده‌ده‌ن .
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌ڕابوردوت ناپرسمه‌وه‌ شه‌رمه‌زارمان ده‌که‌یت ئه‌وه‌نده‌ په‌ڵه‌ی ڕه‌شت پێوه‌ ده‌بینم به‌ڵام ده‌توانم بڵێم تۆ کوڕی بارزانیت ئه‌وبارزانیه‌یه‌ی که‌وا شانازی به‌شۆڕشه‌که‌یه‌وه‌ ده‌که‌یت و تۆی گه‌یاندۆته‌ حوکمی کوردایه‌تی ئێستا خۆت به‌ سه‌رکرده‌و سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ده‌زانیت تۆ به‌رپرسیاری له‌ خوێنی کوردێك له‌م دونیایه‌دا بڕژێت به‌تایبه‌ت ئه‌وانی بۆ به‌دی هێنانی ئامانجه‌ نیشتمانیه‌کان خه‌بات ده‌ن بۆ ئازادی ڕاده‌ربڕین له‌هه‌رکوێیه‌کی پارچه‌کانی کوردستان بێت تۆ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی تۆ سوێندت خوار به‌به‌رچاوی دانیشتوانی هه‌رێمه‌که‌ته‌وه‌ که‌وا پارێزگاری له‌ نیشتمانمان بکه‌یت دیمان بپارێزی ئه‌خلاقمان بپارێزی هێرشمان نه‌کرێته‌سه‌رو سه‌رفرازی بۆ داهێنانی سه‌ربه‌خۆیی بێنیته‌ ئاراوه‌ به‌ڵام ئێستا بۆبه‌رژه‌وه‌ندی خۆتان ناتوانن نه‌ك هێرشی شۆڕش گێڕانه‌ ئه‌نجام بده‌ن به‌ڵکو له‌مێدیاکانه‌وه‌ هێرش بکه‌نه‌ سه‌ر حکومه‌ت و په‌رله‌مانی داگیرکه‌ران ...
په‌رله‌مانی کوردستان هیچ متمانه‌یه‌کتان نه‌ماوه‌ ته‌نها کارتۆنین په‌رله‌مانتان داناوه‌ بۆ کات به‌سه‌ربردنی ڕۆژانتان و ڕه‌گی کوردایه‌تیتان له‌ڕیشه‌دا فرۆشراوه .