سڵاو.... بۆ یا شێخ

Thursday, 18/06/2009, 12:00

2246 بینراوە


كاكە شێخ سڵاو... جارێ نازانم جەنابتان ناوتان چیە و ئایا ئەم یا شێخە ناوە نازناوە چیە!!. بەڵام پێم وایە جەنابتان تەنیا ناونیشانى بابەتەكەتان بینیووە و بەس. هەر چۆنێك بێ دەتوانى وردتر سەیرى بابەتەكەم بكەیت ئینجا وا بە توڕەییەوە قسە لە بەرامبەر خەڵك بكەیت و كۆمەڵێك قسەى نامەسئولانە بەرامبەر كەسێك كە نە بینییوتە و نە دەیناسى ریز بكەى.
كاكە شێخ.. من هەرگیز هیوادار نیم نوسەرى كورد ئەگەر رەخنەى لە بۆچوونى كەسێك هەبوو بەو زمانەى بەڕێزتان وەڵام بداتەوە. من هەرچیم نوسیبێ بۆچوونى خۆمە و هى ئەوە نیە بەڕێزتان لە جیاتى من بیربكەنەوەو بڕیار بدەن، لە جیاتى ئەوەى ئەو كۆمەڵە قسەیەت بۆ بابەتەكەى من نوسییووە كە گومانم هەیە خوێندبێتەوە بە تەواوى. دەبوو تۆش راى خۆت دەربارەى هەڵبژاردنەكانى ئێران بدەى. من نوسیوومە ئەگەر ئەمە دەنگى خەڵك بێ، ئەگەر ئەمە ساختە نەبێ، چونكە ئیدى هەر وایە، ئەگەر نەژاد 63%ى زیاترى دەنگەكانى بە بێ ساختە هێنابێ، بەڕێزتان ناوى لێ دەنێن چى! من لە رۆژنامەى ئاسۆ كە ئەمە لینكى بابەتەكەیە
http://dengubas.net/article_detail.aspx?ArticleID=968&AuthorID=124

، باسم لەوە كردووە كە هەموو هیوامان وایە كە ئەو دەنگە زۆرەى نەژاد ساختە بێ نەك راستەقینە، چونكە ئەگەر ئەو دەنگە زۆرەى هێنابێ، دەنگدانە بە توندڕەوى و تەپڵى شەڕ نەك میانڕەوى، منیش هیوام وابوو مەسەوى ببێتە سەرۆكى ئێران نەك نەژاد.
تكام وایە ماف بە خۆت نەدەى قسە لەسەر كەسێك بكەى نایناسى، تكام وایە هەموو نوسەرێكى كورد رێز لە بیروڕاى تایبەتى یەكتر بگرن و پەلامارى نا مەسئولانەى یەكتر نەدەن، ئاخر ئەمە كەى قسەى كەسێكە بەرامبەر كەسێك نەیناسێ (تۆش زۆر زوو پێشبینیەكى كرچ و كاڵت دا بەدەستەوە، هەر ئەوەندە دەڵێم خاك بە دامانى ئەو كەسەى تۆ لە زانكۆ تەعلیمى هونەر و زانستى سیاسى نێودەوڵەتى دەدەیت !!)
من رێزى بیرو ڕاى سەربەستى هەموو كەسێك دەگرم.

لە گەڵ سڵاومدا
كوردستان هەولێر
07504496493

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە