بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە مەچنە دەرەوە.


مه‌سرور بارزانی: ژماره‌ی ئه‌ندامانی یه‌کێتی ته‌نها به‌قه‌د لقێکی پارتی ده‌بن بۆیه‌ ناومان نا لقی 66ی پارتی

Thursday, 06.25.2009, 12:00

847 بینراوە


له‌کۆبونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌ ده‌زگای پاراستنی پارتی دیموکرات به‌ سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور کوڕی مه‌سعود بارزانی، که‌ ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ که‌سه‌ تایبه‌تییه‌کانی ده‌زگای پاراستن و که‌سه‌ نا‌وداره‌کانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به‌شدارییان تێدا کرد، مه‌سرور بارزانی پێی ڕاگه‌یاندن: ئێمه‌ پێویسته‌ له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا بیبه‌ینه‌وه‌، چونکه‌ خۆتان ده‌زانن سه‌رۆك بارزانی خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاته‌، هه‌ر ئه‌ویش مافی سه‌رکردایه‌تی و ڕابه‌رایه‌تیکردنی گه‌لی کوردی هه‌یه‌. هه‌رگیز قبوڵیش ناکه‌ین بێجگه‌ له‌ ئێمه‌ که‌سێکی تر ببێته‌ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان.
پاشان مه‌سرور بارزانی وتی: ئێوه‌ نابێت به‌ چاوێکی که‌م بڕواننه‌ نه‌وشیروان، چونکه‌ ئێمه‌ زانیاریی ته‌واومان هه‌یه‌، که‌ له ‌80%ی یه‌کێتییه‌کان ده‌نگ به‌ نه‌وشیروان ده‌ده‌ن، ئه‌وانه‌ش که‌ ده‌مێننه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانیدان ده‌کاته له‌ ‌%20 ی هه‌موو یه‌کێتی، ئه‌م ژماره‌یه‌ش به‌قه‌ده‌ر لقێکی پارتی ده‌بێت، بۆیه‌ پشتیان پێ نابه‌ستین.
دوای ئه‌م قسانه‌ مه‌سرور بارزانی به‌ پێکه‌نینه‌وه‌ کۆتایی به‌و باسه‌ هێنا وتی: ئه‌وانه‌ ئێستا بون به‌ لقی 66ی پارتی.

 (ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ پێنووسه‌ ئازاده‌کانه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌)

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر