یەکێتی لە سۆسیال گۆچانی تالەبانییەوە بۆ سۆسیال پۆستاڵی پاڤێل


دکتۆرە داعشیەکانی نیشتیمان

Tuesday, 02.17.2015, 12:00

2158 بینراوە


دڵنییان کە دیموکراتی چارەسەری کێشەکانی مرۆڤایەتی ناکات، بە پێچەوانەش ئەوە خودی دێموکراسییە کە کێشەکانی بۆ کۆمەڵگاکان دروست دەکات، چونکه‌ هه‌ر له‌سێبه‌ری دیموکراتیدا بوو، که‌ هیتله‌ر گه‌یشته‌ ترۆپکی ده‌سه‌ڵات، هه‌ر دیموکراسیه‌ که‌ هه‌ر ئێستا 300 هه‌زار سوری بێ نان و ئاون و نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کانیش ناتوانێت هاوکاری بکات، که‌چی عه‌ره‌بێکی دیکه وه‌ک پاشای سعودیه‌ یەکێکە لەوانەی کە خاوه‌ن زۆرینه‌ی سامانی نووستووی جیهانه‌، هه‌ر دیموکراسیشه‌ که‌" کارلۆس سه‌لیمی" کردۆته‌ سه‌رمایه‌ترین که‌سی جیهان، هه‌ر له‌ژێر ته‌لاره‌کانی کارلۆسدا، هه‌زران دۆزه‌که‌ر ده‌ژین. ‌ئەگەر وانیه‌، دایکە(تێرێسا) پێویستی بەوە نەبوو، کە هەموو ژیانی خۆیان تەرخان بکات، کە منداڵه‌ لانەوازه‌کان بژێنی، بە خێری کەسانی دیکە، لە باشترینی سیستێمە دیموکراتیەکانی جیهان، کە هیندستانە. بۆیە دەیان و سەدان کەسایەتی دیکە،دوای بیرۆکەی خاتوو تێرێسا کەووتن.
پێش دایکە تێرێسایش، بیرمەدنی گەورەی وەک مارکس، جیڤارا، ژیانی خۆیان، بۆ یارمەتی دانی نەداران تەرخانکرد. پاشان قاوبوونەوەیان، توولە ڕێگەی سەختریان هەڵبژارد، بۆ باشکردنی ژیانی خەڵک، چی گیڤارا دەیتوانی شا ئاسا بژیایە، کارل مارکس بەهەمان شێوە، بەڵام ژیانی خۆیان کردە قوربانی ژیانی نەداران و هەژاران. ئه‌گه‌ر له‌ساییه‌ی دیموکراسیه‌وه‌ ژیان ئۆکه‌ی بوایه‌، ئێستا که‌س ناوی جیڤارای نه‌ده‌هێنا و که‌سیش نه‌یده‌زانی که‌ دوکتۆر بووه‌و یا نه‌بووه‌، ئه‌گه‌ر ژیان بێ که‌موو کوڕی بووایه‌،چ پێیستمان به‌ ناسینی کارل مارکس هه‌بوو، ئه‌وه‌یش پێویستی نه‌بوو، که‌ خۆشگوزه‌رانی ژیانی خۆی بکاته‌‌ قوربانی گه‌لانی جیهان.
دوکتۆری کارێکی مرۆڤ دۆستانەیە، چونکە ڕاستەو خۆ مامەڵە لەگەڵ ژیانی مرۆڤەکان دەکات، بەڵگەنەویستە، کە ئەگەر دوکتۆر نەبوایە، ئەوا زۆرێک لە نەخۆشەکان، بریندارەکان، نەخۆشە دەروونەیەکان نەدەژیان، با گوێ لە جادرووگەری و ساختەچێتی مەلا کەڵک چیەکان، نەگرین، ئەگەر دوعاکردن چارەسەربوایە، ٣کوڕی نازاداری پێغمبەری ئیسلام بەنەخۆشی نەدەمردن، جا کاتێک پێغمبەری سەروەرمان، نەیتوانی دەسکاری کاری خوا، ئایا ساختەچیەکی وەک مەلا عەلی کەڵەک، یان مەلا کرێکار! ئای هاوار تۆزێک ووشیاری.
قاسم وهو الژي يكنى به الرسول سلى الله عليه وسلم فيقال : أبو القاسم سلى الله عليه وسلم وأمه خديجه‌ بنت خويلد القرشيه‌ رچي الله عنها . 2 عبد الله ، ويقال له : الگاهر والگيب ، وأمه كژلك خديجه‌ رچي الله عنها . 3 إبراهيم وهو أسغر أولاده سلى الله عليه وسلم ، وأمه ماريه‌ القبگيه‌ رچي الله عنها . وكلهم ماتوا سغارا.
ئەفسووس دەبینن ئەوڕۆ کە تەنانەت دوکتۆرەکانیش دیللی دەستی سیستێمی سەرمایەداری بوون و لایەنە جانەوەرییەکەیان کردۆتە بەرنامەی ژیانی خۆیان و داعشیانە هەڵس وکەوت لەگەڵ مرۆڤ دەکەن. لەوەش دڵنیاین کە ئەو ڕه‌وشه‌ سروشتی نیە و هۆکار زۆرە، کە دوکتۆرێک دەبێتە جانەوەرێکی داعشی. لە ڕاستیدا زۆرینەی داعشیەکان قوربانین، سەرلێشێوان، قوربانی دەستی مەلا ساختەچیەکانن، زۆرێک لەمەلا ساختەچیەکان باشترینی ڕاوکەری، ئەوکۆمەڵە که‌سانه‌ که‌ که‌نارگیرکراون، کە بێ ئومێدانە خۆیان لەبەردەم دەرگای داخراودا دەبیننەوە، بۆیه‌ ده‌بینن لەهەر جێگایەکی ئەم جیهانەوە ڕوو لە نێو ڕیزەکانی داعش ده‌کەن،بۆ ئەو مەبەستەش دەتوانین کەلە گۆگلە بنووسین(داعشەکان گەڕانەوە بۆ ماڵەوە، بەزمانە جیاوازەکان) ئەوسا ڕاستیەکان دەبینن، بۆ نموونە، ئەو کوردەی کەچووە ناوداعش و پاشان وازی هێنا، پاش ئەوەی هاوسەرەکەشیان زەوت کردووە، هێشا، هەر بەهەوای داعشیەوە خەون دەبینێت، بە چاوی خۆت بینە لەزمانی خۆیەوە، کە چ ژیانێکی جەربەزیی وکوولەمەرگی دیووە، لەکاتێکدا، هێشتا، ئەو مێرمنداڵێک بووە. ده‌روازیه‌کی دیه‌که‌ی شک نه‌بردووه‌، له‌ولاشه‌وه، داهۆڵی داعشیه‌کان، به‌ئاستێکه‌، سه‌رسووڕ هێنه‌ر، چونکه‌ ده‌سه‌ڵات لێیان به‌ئاگایه‌و،‌ ده‌نگیش‌ ناکات، ڕێک وه‌کوو ئه‌وه‌ وایه‌ خودی ئه‌مه‌ریکا له‌ داعش ده‌دات به‌ڕووکه‌ش، که‌چی له‌ولاشه‌وه‌، به‌دزیه‌وه،‌ چه‌کیان ده‌داتێ.
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=ff2e48cf
هه‌روه‌ها یان ئەو فلیمە دۆکۆمێنتارانە ببینە، ئەوسا دەزانیت، کە چی لەم ئەوروپایەدا ڕوودەدات،بۆ نموونه‌ له‌ ووڵاتی سوید، که‌ ووڵاتێکە ناودارە بە پارێزگار له‌مافه‌کانی مرۆڤ و منداڵ، گوێمانیان پێ سیخناخ کراوه‌،ده‌بینیت که‌ مرۆڤێک پاسەوان، هێنده‌ی گامێشێکە، کەچۆن سواری گیانی پەپەوولەیەک بووە. سوپاس و پێزانین کە فلیمی گیراوە، ئەگەر فلیمی نەگیردرایە،چی دەبوو؟ لەگەڵ ئەوجانەوەریی ده‌زگای ئاسایشی ووڵات، سەرۆکی پۆلیس بە وکارەساتە، ئەڵێ شتێکی ئاساییە، سوپاس بۆ چەپەکان و سویدیە مرۆڤ دۆستەکان کە توانیان سەرکۆنەی پۆلیس بکەن و کەیسەکەیان بەشێوەیەک وروژاند، کە پۆلیس ناچار کرا، دەست بە لێپێچینەوە، هه‌روه‌ها خودی پۆلیس ناچارکرا کە داوای لێبوردن، بکات.

https://www.facebook.com/taha.amin.37

http://www.metro.se/.../polisen-valjer-.../EVHobi!P03E3nCbG55B6

http://www.svt.se/.../.../9-arig-pojke-dunkades-i-golvet-av-vakt

به‌کورتی، هەرلە سەرەتای مانگی یەکەمی ٢٠١٣ ئاشناییم لەگەڵ زۆرێک لە دوکتۆرەکانی تبلیسی پایته‌ختی، گورجستان پەیدا کرد، بەڕیگای وەرگێر،بۆ یارەمەتیدانی کورد و عەرەب و تورکمان، کە دەهاتن بۆ چارەسەری نەخۆشیەکانیان لە گورجستان، هەر وەکوو ئەوەی نیشتیمان دوکتۆری تێدانەبێت.
بەیانیەکیان زوو" ڕۆزە "خانم بەگریانەوە،لە خەستەخانەی تبیسلی پایتەختی گورجستان، تەلەفۆنی بۆ کردم کەبەپەلە بەگەمە لایان، بەچاوی خەواڵووەوه‌،‌ خۆم گه‌یانده‌ میترۆی کە به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌که دەچوو‌. ڕۆەخان پزیشکی تایبەتی نەشتەرگەری، بەچاوی پڕ لەفرمێسکەوە، ووتی: تەماشای ئەم وێنانە، دەبینیت، ئەمانە هەمووی گەواهین، کە دوکتۆرەکانتان، گورچیلە ساغەکەیان دەهێناوەو گورچیللە نەخۆشەکەیان دەست لێنەداوە، دووبارە، ڕۆزە خانم بەگریانەوە پرسی ئەمە چ ئەخلاق و ج جۆرە ویژدانێکە؟
لە درێژەی ووتەکانیدا، ڕۆخەخان، ووتی من هاوکارانیشم یەک دوکتۆرەکانتان، کە گورچیلە ساغەکەیان دەرهێناوە و فرۆشتوویانە، بۆیە دەستکاری نەخۆشەکان نەکەن یان بۆ ئێمەیان نەنێرن.
دەیان و سەدان نەشتەرگەریان بۆ نەخۆشکردوە، کە پێوست نەبووە، نەخۆشەکان سەقەت دەکەن پاشان بۆ ئێمەیان دەنێرن، کە ئیتر چارەسەی ئەستەم دەبێت.
نموونه‌یه‌کی دیکه‌، به‌ بۆچوونی دوکتۆر (ماڵخاز) که‌ به‌ڕێزیشیان پزیشکی ئێسشکان و چکاکردنه‌وه‌،(جراح) ه، ووتی: ببینه‌ ئه‌م ئێسقانه‌ ته‌نها کڕاندنی پێویست بوو، هیچ فه‌لسه‌فه‌و زانستێکی تیدایه‌،ئه‌م وێنه‌، وێنه‌ی کوردستانه‌، ده‌بینیت له‌ وێنه‌ی دووه‌مدا ئه‌و ئێسقانه‌یان به‌ ته‌واوی ده‌رهێناوه‌، که‌ پێویست نه‌بوو. به‌کورتی له‌جیاتی ئه‌وه‌ی که‌ چاره‌سه‌ری بۆ بکه‌ن، تووشی کێشەی دیکەیان، کردووه.‌
پاشان، پاش ئەوەش، چەند وەرگێڕیکی ئینگلیزی زمانم، لە مەیدانی" ڕۆستاڤیلی" پایتەختی شار ناسی، کە کێشەی زمانیان بۆ درووست بوو بوو، کە گلەییان لەوە دەکرد، کە گورجیه‌کان زۆر بەکەمی، زمانی ئینگلیزی دەزانن، تەنها ڕووسی دەزانن، هەروەها خودی وەرگێرەکان کە زۆرینەیان ئیگلیزیان و فارسیان و هیندیاندەزانی، ڕووداوی واجەرگبڕیان دەگێڕایەوە، کە هەرگیز باوەڕنەکردنەنی بوو، بۆ نمونە کەسێک گێرایەوە کە لەگەڵ نەخۆش وەکوو وەرگێر، چووە بۆ هیندستان، هەمان کارەستیان دەگێڕایەوە، کە بۆ نموونە، کیسەیەکی بچووک لە سیەکانیدا بووە، لە جیاتی ئەوەی تەنها کیسە ئالوودەکە ببڕن، نزیکەی نیوکیلۆ لە سیەکانیان بڕیووە، کە پێویست نەبوو، بەڵکوو دوکتۆرەکانی کوردستان دەیانتوانی کە تەنها کیسە ئالوودەکە ببڕن، ئەمەو دەیان کارەساتی دیکە، کەلە زمانی وەرگێرەکانی جێگە جیاوازەکانی دیکەوە، کاری وەرگێری دەکەن. جگە لەوانەش وەرگێرەکان کۆمەڵێک دەسەواژەی زانستی پزتیشکیان بەکار دەهێنا، کەمن لێیان تێنەدەگەیشتم، کەنەدەبوو، وا بکرێت، چونکە دوکتۆر لێی ئاگادارن.
ڕه‌نگه‌ زۆر پێویست نه‌بێت، که‌ نموونه‌ی نه‌شته‌رگه‌ریی نه‌خۆشه‌کانمان له‌ ده‌ره‌وه‌ی کوردستان بهێنینه‌وه‌، چونکه‌ هەموومان، ئەو کارەساتەمان دیت، کە بەدەرمانی ئێکسپایەر، چاوی نزیکەی ٥٠ هاوڵاتی کوێرکرا، و بەرپرسانی ئەو کارەساتەش، هەروەکوو نەبای دیبێت نەباران بۆی دەرچوون.
وەکوو پێشتر باسمان لێوە کرد، هۆکار هەیە، کە دوکتۆرەکانمان کە کارەکەیان کارێکی مرۆڤانەیەو ئێستا بە هزری داعشیانەوە هەڵسوکەوت لەگەڵ هاوڵاتی دەکەن، نموونه.‌
دەقێکی یاسایەکی ئیسرائیلی ئەڵێ: لەژێر هیچ کاریگەری هیچ ناهەموواریەکدا، نابێت، کە سەروەری یاسا پێشێل بکرێت، تەنانەت لە کاتی کارەسات و جەنگیشدا. هەر لەو بارەوە لەکاتی جەنگی شەش ڕۆژەی "عەرەب و ئیسرئیلیدا"، ئەفسەرێکی ئیسرائیلی فەرماندەدات، کە دەست ڕێژ بکرێتە، سەرئەو تەنە نادیارە، کە دڵنیانین کێیەو کێ نیە، دوای دەردەکەوێت، کە خێزانێکی عەرەبی بێچەکن. لەکۆتایدا، دادگای ئیسرائیلی فەرمانی تاوانی بەسەر ئەفسەرەکەدا سەپاند و هیچ بڕوبیانوویەکی ئەفسەرەکەیان نەپەرژاند، کەکاتی جەنگە.
دیتمان کە دادگای ئیسرائیلی "ئێرێل شاروون "یان بەگیرهێنا، لەکاتێکد،ا ئەو لەسەرە مەرگیشدابوو، هەروەها سەرۆکی لیجنەی لێپێچینەوە، نەیتوانی ئێرێل شاروون ببینێت، تا پرسیاری لێبکات، چونکەدوکتۆر رێگەی نەدا، واتا دوکتۆریش لەو بازنەی کە کاری تێدا دەکات، دەسەڵاتدارە و هیچ هێزێکی دیکە ناتوانێت، سنووریان ببەزێنێت.
هەروەها دادگای ئیسرائیلی سەرۆکی ووڵاتەکەی موشیە کەتساف بە سسزای ٧ساڵ زیندانی سسزادا، ئەمە واتا وماناییەکە کە بەڕاستی یاسا سەروەرە.
پەند و ئەزموونەکانی، جەنگی جیهانی دووەم ئەڵی: لەناوەڕاستی جەنگی جیهانی دووەمدا کاتێک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بەرەوکارەکەی دەڕوات، پۆلیسی هات و چۆ ترومبێلەکەی ڕادەگرێت، سەرۆک وەزیرانی ئیگلیز "چەرچل" لە پۆلیسکە دەپرسێک، ئایا دەزانی من کێم؟ پۆلیسکە لەوەڵامدا ئەڵی: بەڵی دەزانم بەڕێزتان سەرۆک شالیاری ووڵاتن، بەڵام گەورەم تۆ کاری خۆت دەکەیت منیش، بە پێیی یاسا کاری خۆم دەکەم، ئەڵێن ئیتر چەرچڵ لە ترومبێلەکەی دابەزیوەو پۆلیسکەی ماچ کردووەو گووتوویە، مادام یاسا کار دەکات ئەم جەنگە دەبەیەنەوە.
لە بیرەوەرییەکانی کاکە حمەی حاجی مەحمود هاتووە، کە نووسیوویە، کە تا حەمە ناوی تاوانبارمان کوشت، ٦ حەمە ناوی بێتاوانمان کوشت،(دڵنیا نیم کە حەمە یاخود ناوێکی دیکە، بەڵام دڵنیام کە کاکە حەمە ئەوباسەی لە بیرەوەریەکانیدا نووسیوە).
زۆربەمان بیستتومانە، کە دوکتۆری کوردستان بە ژنی دووگیانی وتتووە، چیقە چیق، ئەو بۆ لەکاتی لنگت بەرز دەکردەوە، هاوارت نەدەکرد، بەلام هەمان دوکتۆر ببەرە هەر جێگایەکی ئەوروپا، دەبێتە ئەو دوکتۆرە میهرەبانەی، کا شایستەی ناو هێنان بێت،
لەکاتی تەقینەوە خۆکوژیەی شوباتی ٢٠٠٤دا، کەناڵەکەی بنەماڵە ووتی: هەر ئێستا کەناڵی ئەلجزیرە ووتی: کە تەقینەوەیەک لەهەولێر ڕوویداوە و لە ئەنجامیشدا کۆمەڵیک گیانیان لەدەستداوە. ئائەمەیە تراژیدکۆمێکی نیشتیمان، خاکمان بەسەر ببینە کێ ڕێبەری دەزگای مەدییا دەکات، کە مەدییا ماتۆڕی ژیانی کۆمەڵگایە.

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=ff2e48cf