پەندێكى پێشینانى كوردى دەڵێت عوزریان لەقەباحەت گەورەترە

Saturday, 22/02/2014, 12:00

2014 بینراوە


چاودێرێك

ئەوەبۆماوەى یەك مانگ زیاترەهەردووجێگرەكەى تاڵەبانى (كۆسرەت رسول و د.بەرهەم احمدێالح)بەگوتەى خۆیان وازیان لەجێگرى هێناوەوئێستاتەنهائەندامن لەناویەكێتى نیشتمانى كوردستان.بەپێى دیسپلینى حیزبى لەهەموحیزب و ڕێكخراوێك ئەندام كۆبوونەوەى پێدەكرێت نەوەك بەپێچەوانەوەئەندام كۆبوونەوەبەستافى مەڵبەندبكات،ئەمڕۆئیوارەلەبارەگاى مەكتەبى سیاسى یەكێتیى نیشتمانیى كوردستان لەشارى هەولێر بەسەرپەرشتى ئەندامان كۆسرەت رسول و بەرهەم احمد كۆبوونەوەبەستافى مەڵبەندى(3)ى هەولێركرا.بەشداربووانى كۆبوونەوەكەپێك هاتبوون لە لێپرسراوى مەڵبەند و سەرجەم جێگرەكان و كارگێڕانى مەڵبەند.كەلەلایەن ئەم دووئەندامەكۆبوونەوەیان پێكرا.هەرچەندەكۆبوونەوەكەشتێكى تازەى تێداباسنەكرا.جگەلەبابەتەكانى پاراستنى یەك ڕیزى یەكێتى و كاركردن بۆ هەڵبژاردنەكانى پارلەمانى بەغدا و ئەنجومەنى پارێزگاكان هتد.. .ئەوەى سەیرەلاى ئێمەئەوەیە نازانین كام لایان لەنێوان ئەم دووئەندامە و ستافى مەڵبەند گاڵتەیان بەعەقڵى یەكتردەكرد.من بەنیازنەبووم بۆ كۆبوونەوەكەبچم چونكەوەك ئاماژەم پێدامن پلەى ڕێكخراوەییم هەیەچۆن دەبێت ئەندام كۆبوونەوەم پێبكات بەڵام دوایى هەڤاڵێكم گوتى بەعەقڵى خۆیان گاڵتەبەعەقڵى ئێمەى كادیردەكەن بەڵام ئێمەبەشێكمان بۆ گاڵتەكردن بەعەقڵى ئەم دووئەندامە بەشداریدەكەین.منیش بڕیارم دابچم .سەرەتاى دەست پێكردنى كۆبوونەوەكەبەگاڵتەجارییەوەدەهاتەبەرچاوم. هەركە كۆسرەت قسەى دەكرد بەشێكى هەڤاڵان سەیرى یەكتریان دەكردیەكێك لەهەڤاڵان دەیگوت بەباغایەكم هەبوو زۆربەڕەوانى قسەى دەكردوو تێیدەگەیشتى ئەمەیان لەگەڵ كۆسرەت بوو كەبەرهەم قسەى دەكردهەڤاڵێكى تردەیگوت جارێك باوكم سیساركە كەچەڵێكى گرتبوو زۆرلەبەرهەم دەچوو.بەم شێوەیەكۆبوونەوەگاڵتەجارییەكەمان كۆتایى پێهێنا.بەڵام ئەم دووئەندامە وەك ئاماژەمان پێداعوزریان لەقەباحەت گەورەترە.لەلایەك دەڵێن ئێمەتەنهائەندام ین . لەلایەكى تریش كادیربۆ كۆبوونەوەبانگ دەكەن . لەلایەكى تریش هەریەكەوچەندین سیارەى وەنەوشەى پڕلەچەكدارى بەدوواوەیە.ئایائەمەگاڵتەكردنەبەعەقڵى كادیر یان گاڵتەبەخۆیان دەكەن ئەم پرسیارەئاڕاستەى كادیران دەكەین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە