نە مەسعود بارزانی دەبێت بە ئال مەسعود، نە کوردستانیش بە سعودیە

Wednesday, 18/09/2013, 12:00

4932 بینراوە


ڕوونکردنەوەیەکی پێویست
ئەم بابەتە دوور و درێژەم ٣ ساڵ زیاتر بەر لە ئیستا نووسیوە، بەڵام لێم بزربوو، تازە دۆزیمەوە و لە ئەرسیفەکەی کوردستانپۆستدا نەمابوو، هەروەها ئاماژە بە کۆمەڵیک لینکی پەیوەست بە باتەکە دەکات، بەداخەوە هەندێکیان بۆ ئەمڕۆ لەکار کەوتوون، بەڵام دۆزینەوەیان ئاسانە زۆربەیان لە فەیسبووکەکەمدا هەیە، یان لە گۆگلەدا بۆی بگەڕێ دەیدۆزیتەوە. دیسان کۆمەڵێک نموونەم هێناتەوە، کە زیاد لە پێویست دوورو درێژ کراوەتەوە، بەو هیوایەی لێم  تێبگەین کە پەکەکە بەتەنها شەڕ لەگەڵ تورکیا و پارتی یەکێتی ناکات، بەڵکوو شەڕ لەگەڵ تەواویی ناتۆ ئیسرائیل و ئەوروپا و هەموو جیهانیشدا دەکات، کەچی باکیشی نییە و سەرکەوتن بە دوای سەرکەوتن تۆمار دەکات. ئەم بابەتە بۆ ئەمڕۆ پێویستی بەدەسکاریی و هەندێک پێداچوونەوە هەیە، ببورن کە نەخۆشم و بۆم نەکرا.
****************************
هەرکەسێک وێژدانی مابێت، لەوە دڵنیایە، کە مەسعود بەرزانی دەستی سوورە بەخوێنی کوردانی هەرچوار پارچە و بەرپرسە لە سەدان کارەسات کەبەسەر گەلەکەمانیاندا هێناوە، جگە لەوەش دەیەوێت هەروەک بنەماڵی ئال سعود، هەرچی سەروەت و سامانی ووڵاتە بۆ گیرفانی خۆی قۆرخ بکات، گەلیش دەمرێت لەبرسا یانا، ئەوا نەک باکیان نیە، بەڵکوو ئاواتیانە. بەڵگەش بۆ ئەم باسە ‌هێندەی دەرییاکانە، هەر بۆ نموونە، لەوسەردەمدا کە گەلەکەمان، لەئەنجامی ئابڵۆقەی سەدام، پاشان ئابڵۆقەی نەتەوە یەکگرتوەکان، دواتریش ئابڵۆقەی ئال بەرزان خاوەن کۆمپانییای پارتی، گەل ناچار کرا، بەداوای کەمپاینەکاندا ڕابکات، بۆ کۆکردنەوەی دەنکە گەنم، یا خواردنی گژ و گیا، وەک چەرخی بەردین. هەر ئەو لەساتانەشدا بەپێی بەڵگەکانی(سندوقە ڕەشەکە) کە سیخوڕێکی میتی تورکە، بەناوی (بروسک یڵدرم)، هەموو ئێوارەیەک لە نێوان ٣ ملێۆن دۆلارەوە بۆ ٥ ملێۆن دۆلار، لەلایەن بنەماڵی ئال بەرزانەوە، ڕەوانەی بانکەکانی تورکیا کراوە. هەروەها ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتوەکانیش ڕاستێتی هەمان ئامار، دەسەلمێنێت. هەروەها قاچاخچێتی جگەرە و کەلووپەلەکانی دیکەی نێوان نێچیر و عودەیش هەمان بۆچوون پشتڕاست دەکەنەوە.


هەروەها بەپێی بەڵگەکانی ووڵاتی بەریتانی، هونەرمەندە چەپەکان و کەسە بە وژیدانەکان و مرۆڤ دۆستەکان، لەکاتی کۆڕەبەکۆمەڵەکەی ١٩٩١دا، زیاتر لە ٥٧ ملێۆن پاوەندیان، بۆ لێقەوماوانی کوردەکانی باشووری کوردستان کۆکردوە، کەچی ئەو دوو بێویژدانەی وەکوو مەسعودبەرزانی و جێفری ئارچەردا، ئەو پارەیان سەرنگونکرد، لەوکاتە پێویستەدا، کە گەلەکەمان لە ئەوپەڕی نەهامەتی نەداریدا، ژیانی لە ژێڕ ڕيهێڵەی بەفر باریندا بەسەر دەبرد، جێفری ئارچەر لەسەر دزینی ئەو پارە وکەتنی دیکە، بە دە ساڵ زیندانی سسزادا. بەڵام مەسعودەکەی لەمەڕ خۆمان، هەروەک هەموو جارێک هەروەک ئەوەی نەبای دیبێت نەباران. بۆی دەرچوو. جێفری ئارچەر لە سەر ئەو دزیە بە زیندان سسزادرا، کەچی ڕۆژنامە ڕووزەردەکانی ئال بەرزان، جێفەری ئارچەری جانەوەر بە دۆستی ڕۆژە سەختەکانی گەلەکەمان ناوزەد دەکەن.


تکایە کلیکی ئەو لینکەی خوارەوە بکە، لە ٥ لاپەڕەی جیاوازدا، پاشان دەبینیت ٥ بەڵگەی تێدایە، ٣ نیان لە ڕۆژنامەکانی بەریتانیاوەیە بەزمانی ئینگلیزی، دوانیشیان بەزمانی عەرەبیە لەزمانی دادگای بەریتانیاوە وەرگێڕدراوە بۆ زمانی عەرەبی، دەربارەی دزینی ئەو ٥٧ ملێۆن باوەندە، کە دەکاتە ١١٤ ملێۆن دۆلار.


هەروەها، ئەوکاتەش کە بەعس کوردستانی بەجێهێڵا، لەجیاتی ئەوەی کە هەموو ماشێن و شۆفڵ و ئامێرەکانی دیکەی کەبەعس لەپاش خۆی بەجێیهێڵا، بەکاری بهێنن بۆ ئاوەدان کردنەوەی ووڵاتە کاولبوەکەمان، کەچی دەست بەجی هەرهەموویان فەرهود کردو ئاودیوی ئێران کرد، بە پێداویستەیە هەرەگرنگەکانی سەدی بەخمەو دووکان و دەربەندیخانیش.
لێچوونەکان، زۆر زۆرە، لەنێوان ئال سعود و ئال بەرزاندایە، لەدەڤەری ئال سعودا،جگە لە کوڕو کوڕەزاو خزم و کەس و کاری ئال سعود، هیچ کەسێک بۆی نیە لە دەزگاکانی دەسەڵات نزیک بێتەوە، لە دەڤەری ال مەسعودی زەردێش بەهەمان شێوە، مام سەرۆکە، برازا سەرۆک وەزیران، کوڕی گەورە دەزگای ئاسایش، ئیتر مەنسوورو موسرور عتشان مەتشانی دەوری بنەماڵە زیاتر، کەسێکی سۆرانی، لە ڕۆبۆت زیاتر پێ ڕەوانبیندرێت. ئال سعود تەواوی سامانی سعودیەی خستۆتە بەردەست ئیمپریالیزمی جیهانی، بە بەڵگەوە دواتر لەسەر باسانە بەدرێژی دەدوێین، کەچی خۆشیان کردۆتە قەشمەری هۆڵیود، هەربۆ نموونە لە گۆگلە بنووسە(تەیکن٢).


(تەیکن٢) نموونەیەکە لە دەیان فلیمی ڕاستی واتا ڕویداوە، کە ئال سعود چۆن بوونەتە گاڵتەجاڕی، بینەرانی سینەماکان، ئال بەرزانیش بەهەمان شێوە، ئال بەرزان ئەو هەموو سەرمایەیان کردە گیرفانی تورکە فاشستەکانەوە، کەچی تورکییای فاشی جارنیە کە سووکایەتی بە بە ئال بەرزان نەکەن.

هەرهەموو جیهان ئاگادارە کەئەگەر ئەو بودجە زەبەلاحەی کوردستانی باشوور نەبوایە، تورکییای فاشی، هەمیشە قەرزاربوو، ئێستا توانای ئەوەی نەبوو کە تەنها مانۆڕێکی سەربازیش ئەنجامبدا، نەک بتوانێت بەرانبەر شۆڕشگێڕانی پەکەکە ڕاوەستێت

جارێ مەسینەی لەبەردەم دادەنێن، جارێ ال مەسعود هەموو هەولێر بۆ تورکە فاشیەکان پڕ دەکات لەئاڵای تورکی فاشی. کەچی تورکەکان، بە ڕۆژی نیوە ڕۆ سوکایەتی بە ئال بەرزان دەکەن. ئەو کلیپە ڤیدۆییە، ببینە و بزانە ئال مەسعود چ سووکایەتیەکی پێدەکرێت، لەلایەن تورکەکانەوە.


هەروەک ئال سعود ئال بەرزانی تەنها کورسیەکەیان، لەدەست نەچێت، هەموو بوون و نەبوونیان بدۆڕێنن، بەبای خەیاڵیان نایەت هەرگیز پەیان بۆ سۆز ڕیزی گەل نیشتیمان نەبردوە، هێراکلیۆس یان هەرقل ناحەقی نیە کە ئەڵێ: بەراز چیژ لە قوڕاو زیاتر وەردەگرێت، تائاوێکی سازگار و ڕوون.


ئال سعود هێندە کوڕو کچیان هەیە، کە خۆشیان ناویان نازانن، ئال بەرزانیش بەهەمان شێوە، بەڵام کەمتر، نەوەکانی ئال سعود، بەتایبەت ئەمیرەکان سامان و قووتی ووڵاتەیان تەخشان و پەخشان دەکەن، بەبێ گوێدانە هیچ بەهایەکی مرۆڤایەتی، بۆ ئەو باسەش سەدان بەزموو بالۆرەیان، دەبیندرێت، بۆ نموونە. بە چاوی خۆت ببینە، کە ئەمیری سعودیە چۆن بە قوڵینە دۆلار دەڕێژێت، بەسەر لەشفرۆشەکاندا.


ڕەوشی کوڕەکەی ئال بەرزانیش ئاگادارین جارێ لە دووبەی بە ملێۆن دەدۆڕێنێت، جارێ لە ئەوروپا بە ملێۆنەها دزی لێدەکرێت و مێشیش میوانی نیە. گەلی کوردیشیان تووشی سەدان هەزار ماڵوێرانی و دەردی سەری کردوە. ئایا ئەمە ئەنفالی سپی نیە، کە لەو هەوا پاک و سروشتیەی کوردستاندا، لە چەرخی ئینتەرنێت و ئایفۆن و ئایپادا، نەخۆشی کولێرا، بڵاو دەبێتەوە؟ ئەمەوێ بڵێم لەسایەی ئەم دەسەڵاتەوە، سەدان هەزار سەنگەر دژ بەگەلەکەمان دروستکراوە. لەگەڵ ئەوانەشدا، گەلی کورد جەربەزانە، وەک چیایەک ڕەق وەستاوە. پێش دەسەڵاتی ال بەرزان، کەسمان نەمان بیستبوو، کە کەسێک خۆی بکوژێت لەکوردستانی باشووردا، تاک و تەرا لێرەو لەوێ بیستراوە، بەلام هەرگیز بەم شێوەی ئەمڕۆ نەبوە، کە ڕۆژ نیە لە ڕۆژنامەکاندا، نەخوێنیەوە کە فڵان خویکوشت، لە دەڤەری ئال سعودیش هەمان کارەسات دەبیننەوە، ڕۆژنامەی (فڕانس ٢٤) دەنوسێت، سعودیەکان لە هەژاریدا خۆیان دەکوژن، ئەم لینکە.


لێچوونی ئال سعود و ئال بەرزان، راستیەکی بەڵگەنەویستە، ئەمما لێکچوونی کوردستان و نەتەوەی کورد، عەرەبی عەرەبستانی سعودیە،بە هیچ شێوەیەک ناسلمێندرێت و زۆر جیاوازن، بۆ نموونە هەر شارێکی هەروووڵاتێکی عەرەبی بگریت بە مەکە و نەجەف و کەربەلاشەوە، بەلانی کەمەوە، قەحبەخانەیەک دوانی تێدابوە و هەیە، بۆ نمونە لە بەغداد، گەڕەکێکی گەورەی وەک کەمالیە کە سەرژمێری خۆی دەدات، لە نیو ملێۆن کەس، لەدەرگای هەرکەسێکیان بدەیت، خۆیەتی، هەموومان بەتایبەت کوردەکانی باشوری کوردستان، عەفەجمان بیستوە، کەنعان و سەی حاجی و عەشتار لە بەسرا، بگەڕێێنەوە بۆ دیمەشق بە ڕۆژی نیوە، پیاو بەسالاچووەکان گەنجەکان یەخە بە ڕێبواران دەگرن بۆ پێشکەشکردنی لەشفرۆشان. لە هوتێلەکانی شامدا، هوتێلێک نابینیتەوە، کە لەدەرگات نەدات و باسی خانمی جوانت بۆ نەکات. مانای چی لەهەر چوار لای جیهانەوە ڕوو دەکەنە قەتەر، ئەگەر بۆ لەشفرۆشی نەبێت، ئاخر قەتەر شاخی کوا، چەموو ڕووباری دڵگیری! لەو گەرما کێ ئارەزووی گەشت گوزار دەکات، جگەلە گەڕان بەدوای کیژی و ئەولاد مخەلەدوندا، ئەوروپی و ئەمەریکیەکان هەمیشە گاڵتەیان بە ئەقڵی عەرەب کردوە، کەچی ئێستا پیرە مێردە سویدەیەکان، بە کۆمەڵ دەچن بۆ قەتەر. باکوری ئەفریقیا هەرباسی ناکرێت، بە ڕۆژ بە ڕۆژوە و بە شەو لەشفرۆشیش دەکات، ئێستا زۆرێک لە کوردەکانیش فێری ئەو لاساییەی کردنەوەی ئەوروپیەکان بوون، کە بۆ گەشت و گوزار ڕوودەکەنە میسر ومەغریب و تونس. بەڵام لەکوردستاندا هەرگیز لەشفرۆشمان نەبوە، بە درێژای مێژوو. بەعس هەوڵی زۆریدا ، بەڵام بۆ نەچوە سەر، ئەگەر بیرتان بێت، ڕیک پشتی مزگەورتی گەورەی لە سلێمانی لە جێگەی دارە سووتاوەکە، پێش ئەوەی دارەکانی بسووتێت، سەرەتای ساڵانی ٧٠کان بوو، کە بەعس کۆمەڵی لەشفرۆشی میسری هێنا بەناوی هونەرو فەن و سیحرەوە، کە سەرپەرشتیارەکەیان ناوی (دوکتۆر یەحیا عرنووس) بوو، ئەو دەمە یەکەمجاربوو لە سلێمانی کە ئافرەت بەشێوە نیمچە ڕووتە خۆیان پیشانی جەماوەر بدەن و گڵۆپ بە لاقوونی ئافرەتاکانەوە بنێن و دابگیرشێ. بەڵام بەعس سەرکەوتوو نەبوو، نارنجۆکیان فڕێدایە ناویانەوە و ڕایانکرد. ئێستا دەکرێت، بۆیە هەڵە نیە کە بڵێی ئەوەی بەعس بۆی نەکرا، ئێستا جەلال و مەسعود ئەنجامی دەدەن. هەر بۆیە باشترە کە بڵێین کە سەرسەخترین دوژمن دوژمنی ناوخۆیە، نەک دوژمنە دەرەکیەکان.
بنەماڵەی ئال سعود، کە بە ڕیشە دەچنەوە سەر بنەماڵە بەنی هاشمی باوانی محەمەدی کوڕی عەبدوڵای دامەزرێنەری ئیسلام، ئەو لینکەی خوارەوە، پاشان لینکی دوەم، بە باوەڕی خۆیان، بنەچەی و ڕیشەی ئەوان دەسەلمێنێت کە دەچنەوە سەر محەمەدی ئیسلام، باوەڕ مەکەن ئەمەش وەک سینارێۆکەی شێخ زانایە!


ئەو خێزانە، ئال سعود کە سەربە بنەماڵەی پێغەمبەری ئیسلامەکانە، بۆگەنترین دڕنندە ترین و ساختەچیترین، خێزانە کە وێنەیان لە بۆگەنیدا هێشتا گەردوون خێزانی وا بۆگەنی بەدونیادا نەهێناوە، دۆستێکم کە ئیسلامیەکی توند ڕەوە گووتی: ناسایاوێکم لە عەرەبدستانی سعودیە کار دەکات، ئەو بۆ دۆستەکەمی باسکردوە کە ئەو فەسادیەی کەلە سعودیەدا هەیە نموونەی لەهیچ جێگەیەکیدا دنیادا بەدی ناکرێت، بۆگەنی دەسەڵاتدارانی فەرمان ڕەوا، ووردو دروشتی ئەو ووڵاتەیان ئالودە کردوە. ئەم خێزانە لەسەرەتای سەدەی ڕابردوەوە، ئەوکاتەی بۆیەکەمجار نەوت دۆزرایەوە، لەلایەن ئیمپرلایزمی جیهانیەوە، کراون بە زالوویەک بۆ مژینی خوێنی گەلانی بەتایبەت چەوساوە. بە سەرمایەی ئەم خێزانە خوێنخۆرە، کە تەواوی جەنگەکان جیهانی پاش جەمگی جیهانی یەکەم و دوەم،بە سەرمایەی ئەو بنەماڵە خوێخۆرە ئەنجامدراوە ، جگە لە جەنگی (جەنگی شەش ڕۆژە)،. (مستەر چارلس وۆر) ناوی فلیمێکە، کە لە ڕاستیدا ڕویداوە، هەروەها فلیمی (مید نایت ئێکس پریس) واتا ئەو فلیمە بەڕاستی ڕویداوەو، خەیاڵ نیە.
فلیمی مستەر چارلس وۆریش بەهەمان شێوە، ڕوداوێکی ڕاستیە و ڕویداوە، پێشتر، ناوەڕۆکی فلیمەکە، باس لەوە دەکات کە، سەناتۆرێکی ئەمریکی، بە دزیەوە، چەکی دژە هەواوی(ستینگەر، ئێف، ئای، ئێم) دەدەن بە بەرهەڵستکارانی ئەفغانی بە دژ فڕۆکە جەنگیەکانی یەکێتی سۆڤیەت،

بەرهەڵستکارانی ئەفغانی بەهۆی ئەو چەکە پێشکەتوەوە، تەنگ بە هێزی هەوای سۆڤیەت هەڵدەچنن و لەکۆتایشدا، یەکێتی سۆڤیەت، ئەفغانستان بەجێدەهێڵێت، بەپێی کەیهانی عەرەبی ئێرانی سەرەپای خەرجی جەنگەکە لە بودجەی عەرەبستانی سعودیەوە دابین کراوە.

بەپێی ناوەندی ویکی پیدیا، یان شاردنەوەی ڕاستیەکان، ویکیپیدیائەڵێ گوایە، عەرەبستانی سعودیە، تەنها نیوەی خەرجیەکەی داوە. هەروەها بە فەرمی عەرەبستانی سعودیە، خەرجی جەنگەکەی ئسرائیل و لوبنانی ٢٠٠٦ گرتە ئەستۆی خۆی و ١٠ ملیارد دۆلاری بەخشی بە ئیسرائیل، نیو ملیاردیشی دا بە لوبنان، هەرکاتکیش قەیرانی نەوت دروست بووبێت، ئەوا سعودیە، دەستبەجێ بەهەرزاتر ئاسانتریش قەرەبووی ئەو قەیرانەی کردوە، کە تووشی ئەمریکای باکور هاتووە. هەروەها، عەرەبستانی سعودیە، تا ئێستاش عەرەبستانی سعودیە،(بی ئێن پێ) واتا بەرهەمی گشتی ناوەوەی ووڵاتێک، دیار نیە، بەڵکوو سەراپای دەرامەتی ئەو ووڵاتە دەچێتە گیرفانی خودی پاشای سعودیەوە، کە تا ئێستا عەرەبستانی سعودی یەکێکە لە ووڵاتانەی کە بەرزترین ڕێژەی بەرهەمی بەرووبوومی سروشتی هەیە، وەک نەوت، گاز، هەروەها خورما. کەچی بە پێی ئەو لینکەی خوارەوە،کە ڕۆژنامە نوسێکی سعودیە لە ڕۆژنامەی سعودیەدا بڵاوکرۆتەوە،کە %٦٠ سعودیەکان لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین، بەڵام دەسەڵاتدارانی سعودیە، بە زێدەڕۆی دەزانێت و دەسەڵات ئەڵێ تەنها %٢٠ دانیشتوانی عەرەبستانی سعودیە، لەژێر هێڵی هەژرایدا دەژین.


ئال سعود، تەنها ساڵێک وەک مرۆڤی ئاسای ژیان، ساڵێ ١٩٧٣ بۆ ساڵی ١٩٧٤، لە ساڵەدا ئال سعود، پشتی خۆیاندا بەپشتی عەرەبەکانی دیکەوە دا و نەوت فرۆشتنیان ڕاگرت، ڕاگرتنی نەوتیش، بەپێی سەرجەم بۆچونەکان، ئەوروپاو ئەمەریکای تووشی شەلەل هاتن و بەهای نەوت گەیشتە بەرزترین ئاست، لەگەڵ ئەوەشدا، کاتێک ئەنوەر سادات دەچێتە لای ئال سعود، ناوێرێت بە ئال سعود ڕاگەیەنێت، کە کەی شەڕ دەست پێدەکات، چونکە عەرەبە ئازادیخواهەکان هەرگیز باوەڕیان بە ئال سعود نەبوە.


ئەم جۆرە کەسایەتیانە کەسانی هەرچی و پەرچی، نەدیدکەو نەدیوبدین، بێ ئەزموونن، ئەم دنیا گەورەو پان و بەرینە لە دیدی تەنگ بەرچاو تەنگی خۆیانەوە دەخوێننەوە،دەبوو چارەنووسی سەدامو ئەوانیدیکە ئەزموونێک بوایە، بێگوومان ڕاستیان گوتوە کە تەیری گول عاشق بەداری زەقنەبووتە، وەک سەدام حسین، هەرچەند باری ئابووری لەسەدەرمی سەدامدا خراپ نەبوو، لەگەڵ ئەوەشدا، ئەو ڤیدێۆ کلیپە ببینە، کەسەدام ئەو ئەسپ و عارەبانەی کەلە زێڕی عەیارە ٢٤ دروستکردوە، کەبەهاکەی دەگاتە، ملێۆنەها دۆلار، سەدام نەیتوانی دووجار خۆی پیوە بادات، کە دەنگۆی ئەو هەیە، کە نوێنەرەکەی مالکی ئەو گالیسکەی زێڕێنەی سەدامی فرۆشتوە، بە بەریتانییەکان. ئەگینا چ پێوسیت دەکات کە گالیسکەیەک لە زێڕی ڕووت دروست بکەیت، لەکاتێکدا هاوڵاتیەکەی هاوڵاتیانی دراوسێی برسی و ڕووت ڕەجاڵ بێت. مەسعود و مەسعودەکان دەیان توانی بەو سامانە زەبەلاحەی کەلەبەردەستیاندابوو، چۆلەکە و کانی ئاشت بکەنەوەو ئازاری ئەنفال و کیمیابارانی سەدام هێورتر بکنەوە، دەیانتوانی بەو داراییە زەبەلاحە چۆک بە تورکە فاشستەکان دابدەن، ئال بارزان، نەگەمژەیی سەدام، نە حوسنی موبارەک، نە بن عەلی بۆ نەبوو بە ئەزمونێک، ڕێک ئەوان چیان کرد، بەهەمان شێوەو دڕنندانەتر، کەوتنە گیانی گەلەکەی خۆیان، دڵنیاش بەکە هەمان چارەنوسی سەدام و قەزافی چاوەڕێی مەسعود دەکات.
ئەو ڤیدێۆ کلیپە ببینە.

هەرچەند گەلی کورد، بەدەستی سەرۆکە بێسەرو دەسکردەکانی دوژمنەکانمانەوە، هێندە ماندووکراوە، ووزیەکی وا تێدا نەماوە، بەو نیازەی کە هێواش هێواش ووزە لەجستەیدا نەمێنێت و خۆی ڕادەستی مەرگ بکات، بکرێتە تەرمێکی مردوو. هەروەک سەرۆکی تورکە فاشستەکان (ئیساماعیل ئونونو) گووتی: کوردی باش کوردی مردوە. هەروەئەوشە کەوای کردوە کە سەرۆکە بودەڵ وخۆفرۆشەکان بەخێوبکرێن و بپارێزرێن و یارمەتیان بدرێت، تا بمێنن وەک سەرەتانێک لەجەستەی کوردا. لەگەڵ ئەوەشدا دیتمان کە قارەمانانە پەلاماری کۆشکە خوێناویەکەی چەتەکان ومافیاکانی بەرزانیدا، گەلەکەمان لە پێش بەهاری عەرەبیەوە، تاکە پێڵاوی بەڕووی ئەو ئەو چاخەنە کەناویان ناوە پەرلەمان، بەرز کردەوە. ئەگەر ئەو ڕاپەڕینە زووتر بکرایە، ئەوا ئەمڕۆ دەگەیشتینە ترۆپکی دەسەڵات. لەگەڵ ئەوەشدا ژیان تاقیگەیە، ئەمڕۆ ناسبەی. گەلی کورد گەلێکی جەربەزەیەوە و هەمیشە ئامادەی قوربانیدان بوەو کۆیلایەتی و سەرشۆڕی بە درێژایی مێژوو نەپەرژاندوە. هەمیشە دوای هەر ئاشبەتاڵێک، مەردانە دووبارە، سەنگەرەکانی خەباتی بە ڕۆڵەکانی نەبەزەکانی پڕ کردۆتەوە. لە ڕاستیشدا ئەوەی بەسەر گەلی کورد هێندراوە، بەسەر ئاسنیشدا بهێندرایە، بەرگەی نەدەگرت و چۆکی دادەدا، نموونەشمان هێندی خەرمانێک لەبەردەستایە، بۆ نموونە ٣٥٠ ملێۆن عەرەب گیریان خواردوە بەدەست نیو ملێۆن جولەکەوە، لەکاتێکدا کە عەرەبەکان خاوەن گەورەترین سامانی سروشتی جیهانن. کەچی گەلەکەمان بەدەستی بەتاڵە، بەگیرفانی تاڵانکراوە، شەڕ لەگەڵ تەواوی جیهان دەکات و باکی نیە لە قوربانی، بەنموونەش پارتی کرێکارانی کوردستان.
دەتوانن کە هۆکارەکان بەچەند شێوەیەک دەسنیشان بکەین،
بۆ نممونە پەیوەندی پارتەکانی باشوور لەگەڵ دوژمنە سەر سەخەتە دواکەوتوەکان، وەکوو پەیوەندی جەلالی و مەلایی لەگەڵ مەلا جانەوەرەکانی ئێران و فاشستەکانی تورکیا، سوریا.
مەسعود هەمیشيە دار دەستی ئێران، تورکیا، پاشانیش ئیسرائیل و ئەمەریکای ئیمپریالیزم.
پشتکردن لە گروپ و ناوەندە ئازدیخواهانی دەورووبەر و جیهانیش، وەک دژایەتی کردنی مەسعود و جەلال دژ بە شۆڕشگێڕانی پەکەکە، و لێدانی تەواوی هاوسەنگەرەکانی خۆیان تا دەگاتە پاسۆک.
لە هەمووی ترسناکتر، بەخێوکردنی کەسانی سەرسەری و مشەخۆری قەڵەم فرۆشەکان، نووسەرە قورمیشکراوەکان، هەروەها لە لاوازی پەیوەندیان بەگەلەوە، پەنابردن بۆ کۆمەڵەی کۆنە جاش موخابەراتەکان، بەرەڵاکردنی سەرسەری و چەقۆکێشەکان بۆ گیانی گەل و ڕۆشنبیرانی شۆڕشگێڕ و هەروەها بەرزکردنەوەی ڕۆلێ بودەڵە و هەرچی و پەرچیەکان و خنکاندنی مرۆڤە بەهەڵوێست و جەربەزەکان، ئاخر لەلانەی شێردا تەنها شێر پەروەردە دەبێت، لەلانەی ڕێویشدا تەنها ڕێوی بەرهەم دەهێنێت، قابیلە شێرە ژنێکی وەک (گوڵتەن کەشەناک) لە بنەماڵەی ئال بەرزاندا، وە بەرهەم بێت، نەخێر هەرگیز، بەڵكوو شێرەکانی نێو ئەو بنەمالەدا دەبنە ڕێویو مرڤی بێهەڵوێست.
ژیانەوەو بەخێوکردنی ئاغاو دەرەبەگ و شێخەکان، بێگوومان، ئاغاکان لە پاشای سعودیە تاوانبارتر نەبن، ئەوا کەمتر نین، چونکە گۆڕانی تەواوی دیمۆگرافیای ناوچەکە سەرەتا لە ئاغاکانەوە دەستی پێکرد، بەدژایەتیکردنی کەسایەتیەکی نیشتیمان پەروەری عبدولکەریم قاسم، شەڕکردن لەگەڵیدا بە سەرۆکایەتی مستەفا بەرزانی، تا ئەو کاتەی لە دادگایەکی ساختەچیەکاندا لە سێدارەیاندا. لێرەوەبوو، کە دەرگا بۆ ئیمپریالیزمی جیهانی والابوو و درێژەی کێشا بۆ تەواوی جیهان. ٤٠ ساڵ جەلال ئیدعای سوشیالیستی و ئیتەرنەسیۆنالیکرد، جا ئایا ئەمە ئیتر نهێنیەکە دەربەگ و ئاغا زیندووبکاتەوە، یان وەک مانگی ١٤ ئاشکراەیە کە جەلال سیخوڕێکی ئەنتەرنەشناڵە بە بنەماڵەی ال بەرزانیشەوە. بە پێچەوانەی ویستی نیشتیمان پەروەریەشەو، تیرۆرکردنی ڕۆژنامە نووسان و بێسەر شوێنکردنیان وڕاونایان و دەربەدەرکردنیان. لەسەرووی هەمووشیەوە هەموومان ئەوەمان بەچاوی خۆمان دیت، کە جەلال و مەسعود وەک گورگێکی بیمۆراڵ پەلاماری شۆڕشگێڕانی پەکەکەیاندا.
پەکەکە نەخوازراوانە ناچارکرا کە شەڕ لەگەڵ دوو زل هێزی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاواو چڵکاوخۆرەکانی جەلالی ومەلایش بکات.
بۆ نموونە، هەر لە ڕەوشی کوردەکانی باکورەوە سەرنج بدەین، کە ئەمڕۆ کاران و ئومێدبەخشن، تەنها ئومێدێک کەمابێت بۆ سەرتاسەری هەرچوار پارچەی کوردستان، تەنها پەکەکەیە، کە ئێستا لەدەرگای سەکەوتنیانداوە. دەبینن کە گەلە ستەمدیدەکەمان بەتایبەت،لە باکوری کوردستان کە زیاتر لە ١٠٠ ساڵە ئاگر و ئاسن دەسەڵاتدارە. بەڵگە نەویستە کە تورکییای فاشی و ئێران ئاخوندە جانەوەرەکان، شڕە سەرۆک و پانعەرەبیزمەکان، لەسەرووی هەمووشیانەوە ئیمپریالیزمی جیهانی، هەروەها ئەوروپای پارێزەر و درۆدەسەلەی مافی مرۆڤ، پاشان جەلالی ومەلایی، دوای ئەوانیش نووسەرە قورمیش کراوەکان. ئێستاو ئەوساش، بە چرکە لە هاوکاری تەکنیک و تەکەنلۆجیاو دژ بە گەلەکەمان لەباکوور ڕانەوەستاندوە.
هەربۆ نموونە، هەروەک دەزانینن گرنگترین دەزگای تێکۆشان دەزگای مەدییایە، دەبینن بە هەزاران شێوە، ڕێگری کراوەو دەکرێت، مەد تێڤی داخرا، ڕۆژ تێڤی داخرا. ئێستاش تورکیایی فاشی هەموو هەوڵی خۆی خستۆتە کار، ئەگەر هەر هیچیشی بۆ نەکرا، ئەوا توانیویەتی مەدیاکانی سەر بە گەلەکەمان لەباکور، بگەیەنێتە شوێنی وەها ئاستەنگ کە دەست پێگەیشتنیان ئاسان نیە و بە سانای دەنگی مەدییاکانیان نادۆزرێتەوە. خۆم کۆمەڵیک هاوڕێ دەمێکە هەوڵدەدەین، بەڵام هێشتا نەمانتوانیوە، بە سانایی (ستێرک تێڤی و نەورۆز تێڤێ) وەربگرین، لەبەرانبەرابەریشدا، تورکییای فاشی سەرمایەکەی ئێجگار گەورە خەرج دەکات، تا بە سانایی دەنگی تورکمانەکان بگەیەبێتە خەڵک، بۆ نموونە تێڤیەکی ناوخۆی کە تەنها بۆ شاری کەرکوک و دەرەبەرییەتی، تورکیا فرکانسەکەی داوە بە ئامێری وەرگرتنی کەناڵی ئاسمانی بەناوی (ستۆرە نەمبەر ٢٠٢٨٧٩) و سەدان ئامێری دیکەیی وەرگرتنی کەناڵە ئاسمانیەکان. کەچی هیچکام لە ئامێرانەی توانای وەرگرتنی کەناڵی ئاسمانی، نە کەناڵەکانی ڕۆژ تێڤی، ستێرک تێڤی، نەورۆز تێڤی، مە تێڤی تێدا نیە. هەروەها دوەم ڕۆژی کە کوردستان تێڤیەکەی سەربە بنەماڵەی ال بەرزانی دەستبەکار بوو، وەزیری ڕاگەیاندنی تورکیا بە ڕۆژنامەی شەرق الئەوسەتی ڕاگەیاند کە تورکیا ئەو تێڤیەی بنەماڵەی ئال بەرزانی دامەزراندوە، تا دژایەتی مەد تێڤی پێبکەن. پاشانیش ماڵپەڕی (فیرات نیوز) ی سەر تۆڕی ئینتەرنێت، کە تەنها سەرچاوەیە کە کوردەکانی هەر چوار پارچە ئاگاداری یەکتری بکات، بە هەزار حال دەکرێتەوە، هەتا ماڵپەڕی فیرات نیوز دەکەیتەوە دەتوانینن ١٠ ماڵپەڕ دیکە بکەینەوە. لەبەرانبەریشدا، کەناڵی تەرەتە بەشی سۆرانی، هێندە سادە وەردەگیردرێت، خۆ هیلاکردنی ناوێت، دەنگ ڕەنگێکی وەها دڵگیر کە مرۆڤ ئارەزوودەکات گوێبیستی بێت. پاشان پێش دەستبەکارکردنی (مەد تێڤی، ڕۆژ تێڤی، مە تێڤی، کەی، ئەی، نێن) ئەگەر پارچەکانی دیکەی کوردستان خاپوور بکرانیانە، وورتە لەدەم مەدییای ماڵی بەرزانی و بنەماڵەی تەڵەبانیەوە، نەدەهات. هەروەها بەفەرمیش تورکە فاشستەکان ددان بوەدا دەنێنن، کە فاشیەتی تورک ڕوداو تێڤی بەڕیوە دەباات. ووردوو درشتی کورد ئاگادارە کە تورکە فاشستەکان سەدان جار، هەروەها مەلا جانەوەرەکانی ئێرانیش بەهەمان دەستوور، سەروەری خاکی کوردستانیان پێشێل کردو باخ و بێستان و ڕەز و لاوانی کوردیان دایە بەر ڕێژنەی گوولە، نە تێڤیەکەی ماڵێ مەلا، نە کوردساتەکەی ماڵی جەلال هەرگیز باسیان لەو هەواڵانە نەدەکرد. هەروەک ئەوەی کە ئەو خاکە کوردستان نەبێت و دانیشتوانەکەی کورد نەبن.
ئەڵمانیا هەروەک تورکیا فاشی، هەندێک جاریش لەتورکییاشی تێدەپەڕێنت، ناونانی منداڵانی کورد بەکوردی لە کوردەکانی باکوور تائێستاش بە نایاساییە جواندوە. ئەمەش تەنها بۆ کوردە هیچ ناولێنانێک نایاسایی نیە بۆ سەراپای ئەوگەلانەی کەلە ئەڵمانیا دەژین ، دەتوانن بەکەیفی خۆیان ناو هەڵبژێرن، سەراپای ووڵاتانی دیکەی ئەوروپی هیچ جیاوازیەکی ئەوتۆیان نیە، لەگەڵ تورکیای فاشی، بەتایبەتی ئەڵمانیا، فەڕەنسا، بەلجیک، هۆڵەندا،ئسپانیا، فەڕانسە.......هتد بەهۆ بەبێ هۆ کوردەکانی باکور ئازار دەدەن، ڕێگریان لێدەکەن، دەسگیریان دەکەن، ڕێگە نادەن کە بۆ دۆزەکەی خۆیان کار بکەن. ئەمانە هەرهەمووی بەداخوازی تورکیایە، ئەو هەوڵەشیان لەگەڵ ووڵاتی سویدا، بەڵام سوید، داواکانیانی قبوڵنەکرد. بۆ نموونە لە ڕۆژنامەی سید سڤێنسکەی ڕۆژی ١١ی مانگی یەکی ساڵێ ١٩٨٥ هاتوە، کە کردنەوەی باخچەی ساوا بە زمانی کوردی ئازاری تورکیا دەدات،بۆیە داوایان کرد کە باخچەی ساوا بەزمانی کوردی دابخەن. ئیتر وەرە لە ئەقڵیەتی ئەم وەحشانە تێبگە، لەبەرزانی وەحشتر مەگەر تورکە فاشستەکان بێت.


لەگەڵ ئەوەشدا ووڵاتی سویدیش بێتاوان نیە، چونکە لە فلیمی کۆمێدی(دێن نیە لاندت) کە فلیمێکی کۆمێدیە و هیچ پەیوەندی بە سیاستەوە نیە، کەچی لەو فلیمەدا سووکایەتی بەکورد دەکەن. واتا بۆ دڵنەوای تورکە فاشستە بازرگانەکان،کاریان کردوە.


هەروەها ئەوکاتەی کە پاشای عێراق بەنی هاشمی بڕیاریاداکە ئۆتۆنۆمی بدەرێت بەکوردەکانی باشووری کوردستان، تورکەکان بە پەلە پڕوزێ خۆیان گەیاندە دەسەڵاتدارانی ئەوسای عێراق، دادوبێدایان سکاڵای دایەدەست دەسەڵاتداران کە ڕێگە نەدەن، کەکوردەکان بە پتی لاتینی بنووسن، بەڵکوو هەوڵبدەن کە کوردەکانی باشووری کوردستان بە پیتی عەرەبی بنووسن، تا ئێستاش، فەرهاد شاکەلی و هاوبیرەکانی هەمان بەزموو بالۆرەی عوسمانیمان بەگوێدا دەدەن، کە نووسین بە پیتی لاتینی زیان بەخشە،چونکە دەبێتە هۆی نزیک بوونەوەی کوردەکانی باکوری کوردستان بە کوردەکانی باشووری کوردستان.

بۆ زانیاریش، سەراپای ئەوروپا ، لەهەموو کارە وەحشی و دڕنندەکانی تورکیا بێدەنگبوون، لەکاتێکدا، سەراپای ئەوروپا سەری زمانیان و بنی زمانیان باس مافی مرۆڤ و دادپەروەرەیە و هەر باسی تیرۆر و مادە بێهۆشکەرەکانە، کەچی وەزیری عەدالەتی تورکیا لەگەڵ هەرە گەورە مافییای تورکیا، لە ڕوداوێکی سەیارەدا، لەگەڵ هەرە ناودارترین قەحبەی تورکی پێکەوە برینداربوون. کەبە ڕوداوی (سوسرلۆک) ناسراوە. خودی دەسەڵاتدارانی تورکیا ناوی ئەو گەورە مافیایەن دابوو بە پۆلیسی ئەنتەرپۆڵ، کە ئەو مافیایە دەسگیر بکەن، کەدەستی هەیە لەکوشتنی سەدان هاوڵاتی تورکی. کەچی ئەو گەورە مافیایە کەلەگەڵ وەزیری دادو هەرە ناودارترین قەحبەی تورکیدا لەیەک سەیارەدا برینداربوون، خۆیان گەواهی ئەوەیاندا بە پۆلیسی ئەنتەرپوڵ، ئەو مافیایە، مافیایەکی ڕاستەقینەی مادە بێهۆشکەرەکانە، بۆیە پێویستە، کە دەستگیری بکەن.

ئەوروپا، بێدەنگ بوو، هەرچەند، ئەو ڕوداوەی (سوسورلوک) مەترسی بۆ سەر ئاسایشی ئەوروپاش هەیە. نەک ئەوروپا هەر بێدەنگ بوون، بەڵکوو گرنگیەکی ئەوتۆشی پێنەدرا، بۆ نموونە ئەو سکەنداڵە دەبوو بکرایە بەهەرایەکی گەورە، هەروەها دەبوو بۆ هەموو زمانەکان وەربگێڕدرایە، لە ویکیپیدایادا. بەڵام دەبینن کە ئەو سکەنداڵە تەنها بۆ ٩ زمان وەرگێڕدراوە، لە ویکیپیدایادا.
هەروەها تورکییای فاشی بە نیازی کوشتن لەناوەڕاستی کۆبنهاگنی پایتەختی دانیمارک، تەقە لە (کاک ئیمداد) دەکەن، کە کوردێکی چالاکی باکووری کوردستانە، کەچی ڕژێمی دانیمارک پەکەکە تاوانبار دەکات، هەرچەند کاک ئیمداد خۆی گەواهی ئەوە دەدات کە هەرگیز پەکەکە ئەو کارە ناکات. کەچی ڕژێمی دانیمارک بە کاک ئیمدا ئەڵێ وەرە گەواهی بدە کە پەکەکە هەوڵی تیرۆری ئەوەیانداوە، هەرچیت بوێت بۆ دەکەین، بەڵام کاک ئیمداد جەربەزانە ئەڵێ نەخێر، من ئەو کارە ناکەم و پارەی ئێوەم ناوێت. لە کۆتایشدا (ڕۆژنامەی حوریەتی تورکی) دان بەوەدا ئەنێت، کە خودی تورکییای فاشی ئەو کارەی کردوە وبەدەستی جەمال شان، کە تورکمانێکی شاری کەرکووکە، ڕۆژنامەی حوریەدا، جەمال شان بە قارەمان ناودەبەن. بڕوانە ئەو بەڵگەی خوارەوە، کەبە تێكستیش بابەتەکەم بە تورکی داناوە، نەوەکا ڕۆژێک لە ڕۆژان تورکییای فاشی لینکەکەی لابەرن. کەچی دانیمارک و یەکێتی ئەوروپای ماف پەروەر هێشتا بێدەنگن و نایانەوێت لێپێچینەوە لە دژی تورکیا دەست پێبکەن.


ئەمەیان لە ڕۆڵی ئەوروپاو تورکیا، ئەمەریکاش بەڵگە نەویستە کە ئیسرائیل و ئەمەریکا بە فەرمی بەشداری ڕاستەوخۆی شەڕەکان دەکەن دژی گەلەکەمان لەباکووری کوردستان، با لەکەمال بۆرقای گەڕێین کە ڕۆڵی میتی تورک دەگێڕێت، با بیریشمان نەچێت، لەکاتی دەسگیرکردنی بەڕێز عەبدولا ئۆجەلاندا، مەسعود بەرزانی ئامادەیی خۆی پیشاندا، کە شاهیدی بدات کە بەڕێز عەبدولا ئۆجەلان تیرۆریستە. هەروەها دوەم ڕۆژ، کە بەڕێز ئۆجەلان دەسگیر کراو ڕادەستی تورکیا کرا، سەرجەم ڕۆژنامەکانی تورکیا لەزمانی بوڵەند ئەجەویدەوە بڵاویان کردەوە، کە ئەجاوید گووتویەتی: ئۆجەلانیان رادەستی ئێمە کرد، بەڵام نازانین کە بۆ بەڕیز ئۆجەلانیان ڕادەستی ئێمەکرد؟ بڕوانە سەراپای ڕۆژنامەکانی تورکیا دوەم ڕۆژی دەسگیر کردنی بەڕیز عەبدولا ئۆجەلان.
لە هەمووشیان ترسانکتر، کوردە خۆفرۆشەکانی باشوورە، ئەوان بەنیازەوە، کۆمەڵێک سیمیناریان ڕێكخست، هەرلە تبلسی پایتەختی جورجیاو و یەریڤانی پایتەختی ئەرمینیا، پاشان لوند، شارێکی باشووری سویدە و دانیمارک و ئەڵمانیاو فەڕانسە، تا دەگاتە ئیسپانیا، کۆڕەکان بەناوی کۆنگرەی نەتەوەییەوەبوو، بەڵام سەراپای کۆڕەکان بریتی بوو، لەوەی کە شۆڕگێڕانی پەکەکە، وەک تیرۆریست بە گەکەمان و گەلانی جیهان بناسێنن. نەبێت بە ووتەی (کاک عومەر هیندی) بەشداربویەکی، لەکۆڕەکەی لوندی باشووری سوید، کاک عومەر هیندی فەرمووی: ئەرێ بۆ خاتری خوا، ئێوە ٢،٥ کاتژمێرە قسە دەکەن، کوا باسی گۆنگرە، ئێوە ٢،٥ کاتژمێرە تەنها باسی خراپەکانی پەکەکە دەکەن، هەروەک ئەوەی کە پەکەکە بەس بۆ دژایەتی نەتەوەی کورد دروستبوە. وا خەریکە کاتەکە تەواو دەبێت، بۆ چرکەیەکیش باسی کۆنگرەتان نەکرد!
تۆ مەڵێ بەناوی داهۆڵی کۆنگرەوە هەوڵیاندا کە ناوی پیرۆزی شۆڕشگێرانی پەکەکە سووک بکەن. بەداخەوە کە (دوکتۆر بورهان یاسین) یەکێک بوو لە کۆڕگێڕەکان، گۆران قەرەداخی کۆچکردوو، لە شاری ئۆپسلای سویدەوە بەتایبەت هاتبوو، کە ناوی پەکەکە بزڕێنن. ئێستاش هەروەک ئاشکرایە کە ئەو سامانەی ئەمڕۆی باشووری کوردستان سەراپای دەچێتە بانکەکانی تورکیاوە، ئەو ڕەوشەش وایکردوە کە تورکییای سواڵکەری گەیاندە، ئەوەی کە ئێستا قەرزار نیەو منەتی بە ئەندام بوونی یەکێتی ئەوروپا نەماوە، جگەلەوەش تورکیا بەو سامانە زەبەلاحەی کەلە سەرۆکە بیشەرکەکانمانەوە دەستیان دەکەوێت، تورکییای فاشت دەستی وەڵابوە، بۆ چەک کڕین، گوێنەدانە زیانی ئابووری، چونکە لە گیرفانی و بودجەی باشوورەوە دەردەچێت. هەرکاتێکیش کە جەنگاوەرەکانی پەکەکە، دەسەڵاتدارانی تورکییای فاشیان بەگیر هێنابێت، بەهەمان شێوەی ئەو زنجیرە کۆرەی کەباسمان لێوەکرد، بەناوی کۆنگرەی نەتەوەیی، دەیان نووسەر و ئەندام پەرلەمانە قورمیشکراوەکانی وەکوو ئەندام پەرلەمانی سەربە حزبی گەلی سوید، کە خەڵکی باشووری بچووکی کوردستانە، ئیسماعیل کامیل، بەپەلەپروزێ لەجیاتی تورکە فاشستەکان هاتە دەنگ و پەلاماری پارتی کرێکارانی کوردستانیدا،چونکە جەنگاوەرەکانی پارتی کرێکاران نەیان هێلاو ڕیگیریان لەکۆڵکوژی گرت، ڕۆژی ١٥ی ٩ی ٢٠١٢، سەراپای وتەکانی ئیساماعیل کامیل بریتیبوو لە دژایەتیکردنی پارتی کڕیکارانی کوردستان.
پاشانیش لەلایەکی دیکەوە، ڕۆمان نووس سەلیم بەرەکات، کەبە عەرەبی دەنووسێت، بەهەمان شێوە هێرشیک دەکاتە سەر پارتی کرێکارانی کوردستان، سەلیم بەرەکات کوێرای داهاتوە و نابینێت،کە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا بە مۆدێرن ترین چەکەوە پەلاماری جەنگاوەرەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان دەدەن، سەلیم بەرەکات، وەک تورکە فاشستەکان چاوی بەرایی نایەت،کە جەنگاوەرەکانی پارتی کرێکرانی کوردستان، گورزی جەرگبڕ لە سوپاسی فاشستی تورکیا دەوەشینن، بۆیە سەلیم بەرەکات، شێت و هاو بوە. پارتی کرێکارانی کوردستان هیچ کاتێک هەڵسووکەوتیان هەڵسوکەوتی تیرۆریستانە نەبوە، هەمیشە بەپێی داب و نەریتی جەنگ مەردانە جەنگیان کردوە، ئەگەر سەلیم بەرەکات نامردنیە، بۆ کاتێک تورکیای فاشی چەکی کیمیاوی بەکارهێنا، نەهاتە دەنگ بۆ کاتێک تورکییای فاشی کۆمەڵکوژیەکەی ڕۆبۆفسکی ئەنجامداو تا ئێستاش تورکیاو ئەوروپای پارێزەری مافی مرۆڤ دەمیان بوە بە تەڵەی تەقیوو، دەنگی نەکرد، بۆ سەلیم بەرەکات و سەلیم نابەرکاتەکانی دیکە کاتێک، پۆلیسی فاشستی تورک وەک جانەوەرێکی دڕنندە پەلاماری ووردو درشتی گەلەکەمان دەدات لەباکووری کوردەستان، دەستی مێرمنداڵ وەک چیلکە بە زانینەوە دەشکێنێت، بەدەنگ نەهاتن؟

ئەگەر سەلیم بەرەکات کوێرایی دانەهاتوە، با نووسەریش بێت، نموونەی نووسەری خۆفرۆشمان هێندەی دنکە زیخی کەنار دەریاکان لەپێش چاوە، تەنانەت فەلیەسووفەکانیش خیانتیان لە گەلان کردوە، بۆ نموونە (چارلس داروین) هەرچەند خزمەتێکی گەورەی جیهانی کردوە، ئەو لەئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی هێندە قوڵبۆتەوە، کە گەیشتۆتە ئاستێک ڕیشەی سەرپای توخمەکانی بۆ ئێمە دیاریکردوە،کە ئەمڕۆ بە ڕیگای (دی،ئەی،ئێن) بیردۆزەکانی ئەو دەسەلمێندرێت، بەواتەیەکی دیکە،چارلس داروین، توانی بەبێ ئەوەی کە زانیاری لە زانستی (دی، ئێن،ئەی) هەبێت، بەبێ ئەوەی مایکرۆسۆبێکی وەک ئەوەی ئەمڕۆ لەبەردەستدا کەلە تاقیگەکاندا، بەکار دەهێندرێن، واتا (چارلس داروین) بەڕاستی فەلەسووف بوە،ئەو زانیویەتی کە کە ژیان چۆن دروست بوە، هەروەها زانیویەتی کە بۆ مرۆڤەکانی ئەفریقا ڕەشن، ئەو ئەیزانی کە هیچ جیاوزیەک نیە لە نێوان پێست سپیەک پێست ڕەشەێکدا،کەچی چالس داروین، دەنگی خۆی دەخاتە پاڵ دەنگی نازیەکان و هاودەنگە کە ڕەش پێستەکان، بنبڕ بکرێن.
لەشاری بەغداد لە شەقامی بەتاوین، ئەگەر هەڵە نەبم، وابزانم ئەبو گاتع کە نوسەرێکی سارتێری حزبی شیوعی بوو، هاتە مقڕەکەی حزبی شیوعی و گووتی: ناسیاوکیم کە بەعسیە و لەدەزگای ڕاگەیاندنی بەعس کار دەکات، شتێکی سەیری بۆم باس کرد، کە خزمە بەعسیەکەی کۆنسوڵی تورکی دیوەو کونسوڵی تورکی زاینوویە کەئەم لە دەزگای مەدیایی بەغداد کار دەکات، داوای لێکردوە کە ڕۆژانە ١٠ جار ئەو حەیرانەی کاوێز ئاغا لە ئیزگەی دەنگی کوردی بەغداد لێبدەن، لەبەر ئەوەی حەیرانەکەی کاوێز ئاغا ئەڵێ: کورد خائئینە. بەڵام خزمەکەی (ئەبو گاتع) هیچ تێنەگێشتبوو، کەبۆ ، بۆ کۆنسوڵی تورکیا گرنگە، کە ئەو کارە بکات. یەکسەر پارەکەی وەرگرتبوو و ڕاستەخۆ چوو بۆ ئیزگە کوردیەکەی بەغداد و فەرمانی پێکردبوون، کەسەدام حەزی لەو حەیرانەی کاوێز ئاغایەو سەرۆک خەریکە خۆی فێری کوردی دەکات، بۆیە ئەگەر دەکرێت ڕۆژانە ١٠ جار ئەو گۆرانیە لێبدەن، ئەمە داخوازی سەرۆک نیە، بەڵکوو لەخۆشەویستی سەرۆک سەدامەوەیە. دیسان دڵنیانیم، بەڵام بەئەگەری زۆرە ئەوە کە مامۆستا ئەحمەد دڵزرا و چەند کەسێکی دیکە، گەڕابوون بەدوای سەرچاوەی گوایە کە پەندێکی کوردی هەیە، کەئەڵێ (دوانمان بۆ شارێ زۆرین و یەکێکیشمان کەمە)، سەرچاوەکەی تورکمانەکانی کەرکووکە، کە سەرەتا یەکەمجار لەوێوە دەرچوە، تا دوای وایلێهتاوە، کە هەموو کوردێک ئەو پەندە بکاتە، ئارم. هەڵبەتیش تورکمانەکان مرۆڤی تێگەیشت و بە ویژدانیان هەیە، بەڵام بەداخەوە، زۆریشیان لە خشتەدەبرێن بۆ نیازی گڵاوی فاشستی تورکیا جێبەجێدەکەن.
با لە بیریشمان نەچێت، کە هەوڵێکی زۆردرا، کە هەوڵبدەن، زازاکان وەک گەلێک سەربەخۆ بناسێنن، هەرچەند ئەوان خۆیا ئەڵێن ئێمە کوردین. هەرلەم داییەشدا بەزموو بالۆرەیەکی دیکە سەریهەڵداوە، کە هەورامیەکانیش هەر کورد نین، کۆمەڵێکیشیان بەفەرمی لەشاری گۆتنبەرگی سوید جیابونەوەی خۆیان ڕاگەیاندوە. تەنها بۆ بیرهێننانەوە، کە زۆریك لە چەپەکانیش ڕاستە وڕاست وەک تورکێکی فاشی بیردەکەنەوە و ئەوانیش بە پاچ و بێڵ کەوتوونەتە گیانی گەلی کورد، لەوانە کۆمەڵەکەی عەبەی مهتەدی، مەنسوری حیکمەت، بە ئەندازەیەک کە ڕێک وەک تورکە فاشستەکان دواندنیان بەکوردی لەلا کۆنە پەرستیە و لەلایان باشترە بە فارسی وگفتووگۆ بکرێت. تەنانەت گوێگرتن لە گۆرانی کوریان پێشەڕمەو بە دواکەتووی لە قەڵەم دەدەن. لوڕەکان کەناوچەیەکی بەرفروانی خۆرئاوای کوردستانە، زۆریك لەوانیش هێشتا خۆیان ساخنەکردۆتەوە کە کوردن یان کێن، بەتایبەت چەپەکانیان، هەرگیز خۆیان بەکورد نازانن ، هەمووشمان دەزانین کە لوڕو بەختیاری یەک زاراوەن و هیچ جیاوازیەکی ئەوتۆیان نیە لەگەڵ زاراوەی شاری خانەقین یان زاراوەی فەیلی و کوردەکانی بەغداد. زۆربەرمان بیستوومانە کەسانی کە لەو شارەی کە قازی نەمری تێدا لەدایک بوە، کە منداڵەکانی فێری فارسی دەکات و ئەڵێ: بە کوردی دوان کۆنەپەرستەیە.
هەر سەرپێی مرۆڤ تێدەگات، کە گۆرانی تورکی عەرەبی بەشێوەیەک سەرسوڕهێنەر لەگوێی گوێگری کورد خۆشەویستکراوە، لەپاڵیشیدا سووکایەتیکردن بە زمان و داب و نەرتی و گۆرانی تا دەگاتە کەسایەتیە ناودارەکانی کورد، بەئاستێک کە خودی تورکە فاشستەکانیان شەرمەزارکردوە و هەرگیز بەوشێوەی کە کوردە چەپە ساختەکان پڕوپاگەندە دەکەن، تورکە فاشستەکان خۆیان لە ڕویان نایە بەو شێوە، پڕوپاگەندەبکەن، ناسیاوێکم گووتی ئەڕی ئێستا لەگەڵ ناوهێنانی سمکۆ خانی شکاکدا باسی خولە قۆپچە دەکەن، بەڕاست خولە قۆپچە کێیە؟ سەیر نیە، کە کوردە چەپە ساختەچیەکان هەروەها کوردە ئاشبەتاڵ چیەکان، وەک یەک بیردەکەنەوە ویەک سەنگەریان لە کورد نیشتیمان پەروەرەکان گرتوە؟ مامۆستا محمەد هاوار کە بۆ خۆی کەسێکی مارکسی دەموو دەست پاکە ئەڵێ: شێخی مەحمودی نەمر، کاتێک شێخی نەمر شاری سلێمانی بەجێهێڵاو ڕوویکردە ئەشەکەوتەکانی جاسەنە، سەراپای سامانەکەی خۆی لەگەڵ خۆیدا برد، بۆ شۆڕشەکەی خەرجکرد. هەروەها مامۆستای نەمر محمەد هاوار لە ژیانی شێخی نەمرد ئەڵێ: کاتێک شێخی نەمر دوورخرایەوە بۆ یەکێک لەگوندەکانی نزیک شاری مەریوانی خۆرهەڵاتی کوردستان، تەنها یەک کەسی دیکەی لەگەڵدابوەو خەرجی هەردووکیشیان هەورامیەکان گرتبوویانە ئەستۆی خۆیان. پاشان بەپێی هەموو پێوەرەکان مامۆستا زێوەر یەکێکە لەکەسە شاعیرە هەرە پایەبەرزەکان کەسێکی و نیشتیمان پەروەر ، هەروەها حەمدی شاعیر ساحێب قڕانیش بەهەمان شێوە، ناوبراوان کەسانی نەفام و نەخوێندەوار نەبوون تا وەک کۆیلە و دەروێش هەرچیان پێڕاگەیندرا، دەستبەجێ جێبەجێبکەن. کاتێک شێخی نەمر مفتی ساحێب قڕان ڕادەسپێرێت کە ماڵ منداڵەکەی خۆی دەبار بکات، مامۆستا حەمدی دەچێت بە بەهاوکاری مامۆستا زێوەر ماڵ و منداڵی شێخی نەمر ڕزگار دەکەن و واز لەماڵ و منداڵی خۆیان دەهێنێت. جائەگەر شێخی نەمر کەسایەتیەکی خۆپەرست وهەلپەرست بوایە، مامۆستا زێوەر هەروەها حەمدی ساحێب قڕان ماڵ و منداڵی خۆیان نەدە کردە قوربانی، ماڵ مندالەکەی شێخی نەمر. نەخێر ئەمە هەر ئەوەندە دەگەیەنێت، کە پێشینان گووتوویانە ڕێوی دەمی نەدەگەیشتە ترێکە، گووتی ترشە. خۆیان نە مەردایەتی و نە جوانمێریان لێنەوەشاوەتەوە، لەناچاریدا، دەبێت مێژووی ناودارەکانمان ڕەش بکەن.
بەپێی پسپۆڕانی زانستی دەروننسای، هەر هەموومان ئەو نەخۆشیە دەرونیەمان کە هەیە، کە پێی دەگووتری نەخۆشی خۆدەرخستن، بەڵام لەکەسێکەوە بۆکەسێکی دیکە جیاوازی هەیە، واتا لە هەندێک مرۆڤدا نەخۆشی خۆدەرخستن هێدە بەرزە، دەبینن کە وێنەی لە هەموو شوێنکدا دەبینن، بەهۆ بەبێ هۆ. سەرەتای گەیشتنم بە سوید، ئەوەی لەلام سەرنج ڕاکێش بوو، وێنەی هیچ کام لە سەرۆکەکان یان بەرپرسەکانم بەرچاو نەدەکەوت، جگە لە وێنەی قوول ڕوتەکان کە ئەوانیش ڕیکلام بوون بۆ کەلووپەلەنایابەکان، ئیتر وەک لای خۆمان نیە، کە سەرۆک هات بەخۆی پێنج هەزار پاسەوانەوە، سەرۆک ڕۆی. یا لێدوان بەبێ ئەوەی تەنها ووشیەکی دەربارەی بۆ نموونە سمکۆ خان خوێندبێتەوە،. خۆی دەکاتە مێژوونوسێکی شارەزاو دێت باس لە سمکۆ خانی شکاک دەکات، تەنها لەبەر ئەوەی بڵێن فلانیش قسەی کرد. بەبێ ئەوەی بزانێت کە سوکایەتی کردن بە سمۆخانی شکاک، ڕیک ئەو بوختانەی کە تورکە فاشستەکان ئەو ساو ئێستاش بڵاو دەکەنەوە. تورکەکان لەبەر ئەوەی وێنەیەکی ناشیرنی کورد پیشانی بیانیەکان بدەن، ئەوکارەیان کرد. بەڵگەنەویستە کە تورکەکان دەستی باڵایان لە درۆکردندا هەیە، تەنانەت ئەگەر بگەڕێنەوە بۆ ناوی گوند چیاو چەمەکانی کوردستان ئەوسا تێدەگەین کە نەتەوە نیە هاوشانی تورک درۆزن بێت، بۆ نموونە قاشتی، بیرکێ، قەرەداغ، قەرە تەپە، سورداش.......هتد ئەمەو سەدان و هەزران ناوی گوند چییای کوردستانیان گۆڕیوە بەتورکی. تورک نەتەوەیەک بە ڕق و کینە گۆشکراوە، (جۆنسانە ڕاندال، لە کتێبی امە فی شقاق)دا دەنووسێت، سەبیحە کچی بەناوکراوی(تبنی) ئەتاتورکی گۆڕبەگۆڕ، لەسەرمەرگدا، کە بەئاستەم زمانی گۆی دەکرد، چونکە ‌هێندە پیربوو، پرسیاری لێکردوە کەئایا پەشمان نیە، لەوەی کە دەرسمی بۆردومان کردوە؟ جۆنسان ئەڵێ سەبیحەی بە کچ کراوی ئەتاتورکی گۆڕبەگۆڕ گووتی: نەوەڵا ژێوان نیم،من کارێکی نیشتیمانیم بەجێهێناوە. بەپێی بەڵگەکانی ایرن باستان ئازەبایجانی بڕوانە دوکتۆر محمەد مشکور تاریخ ایران باستان، ئازەربایجان کە پایتەختەکەی باکۆیە، زۆرنا تەنها ٣٠٠ پێش ئەمڕۆ تەنها یەک دانە تورکی تێدانەبوە. هەروەها بۆ نموونە شاعێرێکی ناوداری کورد بەناوی (نزامی گەنجەوی) ەوە، کە ساڵەهایە خودی کوردەکانیش وا تێگەیندراون کە نزامی گەنجەوی تورکە، کەچی بەم دوایە شیعرێکی دۆزراوەتەوە، کە ساراپای شیعرەکە سووکایەتی کردەنە بە تورک ، نزامی گەنجەوەی لە شیعرەکەیدا تورک بە وەحشی و دڕنندە و بێسیفەت و جڕو جانەوە ناودەبات. هەروەها لەو لینکەی خوارەوەشدا ئەوە بورهان کراوە کە هەرسێ ئازەربایجانەکە تورک نین و لە سەرەتادا کوردبوون، لەکاتێکی دیکەدا ئەو لێکۆڵینەوە بڵاو دەکەمەوە، کە ئازەرەیەکان باس لە تورک نەبوونی خۆیان دەکەن، هەروەها ئەو پارچە شیعرەیی نزامی گەنجەوەی کە نزیکە ٨٠٠ ساڵە ئەو شاعیرە ناودارە کورد کراوە بە تورک.


یان زوحاک کوردە کاوە فارسبوە، کەچی لە هیچ شوێنێکی مێژوودا، باسی ئەوە ناکەن کە کاوە فارس بوبێت، یان زوحاک کوردبێت، ڕەنگە زوحاک و کاوە ئەفسانەش بێت، ئێستا ئەوە یادێکە و بۆ داب و نەریتی کورد، فارس، تاجیک، تەنانەت تەتەر و کازاخیش، بەڵام هیچام لەو نەتەوانە باسیان لەوە نەکردوە، کە کامیان کورد بوە یان فارس بوە، جگە لەکۆلەکە کۆمەنسیتە خۆفرۆشەکان، مەرجیش نیە، کە ئەو جۆرەکەسانە، لەلایەن تورکە فاشستەکانەوە ڕاسپێردرابن، بەڵکوو تەنها گەلەکەی خۆیان دەکەنە قوربانی خۆدەرخستنێک و هیچی دیکە، هەرچەند کە هاودەنگی تورکە فاشستەکانن.
پێشتر کورتە باسێکمان دەربارەی هانس دووبەی نووسی کە کۆمەنیستێکی بە رەگەز ئەڵمانیە، لە سوید دەژی، هانسی کۆچکردو لە باشووری سوید شاری مالمۆ کۆمەڵەیەکی بۆ پشیتوانی گەلی کورد دروست کرد، سەردەمێک بوو بە باو، هەرکەسەو لەخۆیەوە هەڵدەستا بە دروستکردنی بیرۆکەیەک کە گوایا بۆ پشتگری نەتەوەی کوردە، بە ڕووکەش،بە ڵام بە ڕواڵەت تەنها کۆمەڵەی بازرگانی بوو بەسەر کوردەوە، بۆ نموونە جێفری ئاچەری نوسەر و ئەندام پەرلەمانی بەریتانی ٥٧ ملێۆن پاوەندی لەهەرە کاتە پێویستیەکانی ژیاندا لەدەمی مندالانی کورد دزی، کەچی مەسعود بەرزانی بە دۆستی دێرینی گەلەکەمان و یارمەتی دەری ناو دەبات.


بە پێی بەڵگەکانی خودی دەسەڵاتدارانی بەریتانیا، ئەو نامەردە جێفری ئارچەر، سسزادەدات، بە ١٠ ساڵ زیندانی، چونکە ئەو بڕە پارەی کە٥٧ ملێۆن پاوەندی هونەرمەندە بەشەرەفەکانی وەک ستیوارد ڕۆس، هەروەها مەدۆناو.......هتد کۆیان کردوە، کە بیگەیەنە دەستی کوردە ئاوارەکانی کۆرەوە گەورەکەی ساڵێ ١٩٩١، هەرهەموو پارەکە گووم لەنێوان مەسعود بەرزانی و جێفری ئارچەردا.


هانس دووبە و هاوڕێکانی، کەخۆم یەکێک بووم لە ئەندامی ئەو گرووپە، هەموو ڕۆژێکی هەینی کاتژمێر ٤ی ئێوارە هەتا کاتژمێر ٦ ئێوارە، لەبەردەم بلیت فرۆشی فڕۆکەدا ڕادەوەستاین، یەخەی ڕێبوارانی سەرشەقامەکانمان دەگرت و باسی دڕنندەی و جانەوەری دەسەڵاتی فاشستی تورکیامن بۆ دەکرد، هەروەها بڵاوکراوەمان بڵا دەکردەوە،کە تورکیا چ جانەوەرێکە، هەموو ڕۆژانێکی هەینیش وێنەی کەلەسەری سەربازێکی تورکی بە سیمبولی و ئاڵای خوێناوی تورکیا،هەروەها دەست و پەنجە خوێناویەکەی سەربازێکی تورکە، پاشان بەبڵاوکراوەو بەگفتووگۆ بە خەڵکی مالمۆمان دەگووت کە سەفەر مەکە بۆ تورکیا،چونکە لەپارەی تۆ لەتورکیا خەرجی دەکەیت،تورکە فاشتەکان بە پارە گوولە دەکڕن و دەینێن بە سنگی لاوی کوردی سڤیلەوە. ئیتر وێنەی لادێ سووتاوەکان کوشتنی بەکۆمەڵ کوردەکانی بڵاو دەکردەوە. ئەمەش وایکرد کە تورکە فاشتەکان ئاگریان تێبەربوو، تەنانەت کوردی باشوریش یەخەیاندەگرتین و دەیان گووت، کەنابێت، بەو شێوە ئابڕووی ووڵاتێکی موسڵمان ببرێت و لەپێش چاوی ووڵاتێکی بێگانەی وەک سوید، خۆ ئەوە تورکە فاشستە هەر باسی ناکرێت، هەروەک چۆن ئێستا کۆمەڵێک بەناو چەپ و ڕۆشنبیر دژی نەک هەر پەکەکە بەڵکوو هەموو پیرۆزیەکی گەکەلەکەمان. تورکە فاشستە بێئاگاکانیش دەهاتنە پێشيوە لێمان، بەکەرتە زمانێکی سوید پێمانیان دەگوت ڤۆ...... ڤۆ ...ڤۆ (ڤار،واتا کوا لە کوێیە کوردستان) تورکەکان هەرگیز فێری زمانیش نابن، جگە لەوانەی کەلە ئەوروپا لەدایک دەبن، لەگەڵ هەموو کەسێکدا بیناسن نەیناسن بەتورکی قسە دەکەن. گوایە کوردستان کوا لەسەر نەخشە نیە، ئەوان وا ڕاهێنراون چونکە کوردستان لە نەخشەدا نیە، ئیتر داوای گەلی کورد داوایەکی پووچە. بە کورتی ئەمە وای کرد، کە یەکێتیەکان داوایان لێم کرد، کە بێن سەردانمان بەکەن، کۆچکردوم ئاگادار کرد، ووتی بابەخێربێن، دوای ئەو چاوپێکەوتنەش جارێکێان، یەکێتیەکانی شاری مالۆی باشوری سوید داوەتیان کردین بۆ ئاهەنگێکی خۆیان کە چی پارەی بلیتەکەشیان لێسەندین. بەهەرحاڵ کاتێک یەکێتیەکان دوایان لە کوۆچکردوو هانس دووبەکرد، کە سەرەتای کارەکەی جٶنبوە وکەی دەستی پێکردوە، هانس دووبە گووتی: سەرەتای کارەکەم لەوێوە دەستی پێکرد، کاتێک بۆیەکەم جار گەریلاکانی پەکەکە یەکەم فیشەکیان تەقاند، لەئەڵمانیا کتێبێکی کۆنی بە ئەڵمانی نوسراو، لەبەرگێکی نوێدا بە وێنەیەکی سەرنج ڕاکێشەوە کەوتەوە بازاڕ، کە وێنەی سمکۆخانی شکاک لەسەر بوو، وێنەی سمکۆ خانی شکاک شێوێندراو لەشێوەی کاریکاتێر، سمکۆ خانی شکاک لەو بەرگە وێنەدا وەک جەردە و ڕێگر وێناکرابوو، ئەو کتێبە دووبارە و سێبارە بە چاپ گەیەندرایەوە و ڕیکلامی زۆری بۆ دەکرا، کە سەراپای کتێبەکە پڕ بوو لە سووکایەتی کردن بەتەواوی نەتەوەی کورد، بەپێی بڕیارێکی نەتەوە یەکگرتوەکان سووکایەتی کردن بەهەر نەتەوەیەک بە نازیستی دەجوێندرێت. بەلا هێج کەسێک خۆی نەکردوە بەخاوەن و سکاڵای لەسەر نوسەری کتێبەکە تۆمار نەکرد، ئەوساش کورد لەهەموو ئەوروپا کەم بوون. لەگەڵ ئەوەشدا کوردو تورک دەبیندران، لەئەڵمانیادا، هانس گووتی منیش سەرەتا وەکوو هەموو تورکێکی فاشی، سووکایەتیم بەگەلی کورد دەکرد. تا ئەو کاتەی بە ڕیکەوت لەکاتی گەڕان بەدوای پەیداکردنی زیاتر زانیاری دەربارەی کورد، ڕێکەوتی کۆمەلێک لێکۆڵێنەرەوی ئەڵمانیام کرد، دیتم کە ئەوانیش بەهەمان شێوە، بۆ زانیاری کۆکردنەوە دەربارەی کورد، عەوداڵن. هانس گووتی: کاتێکم زانی، کە بۆچوونەکانم هەمووی هەڵەی کوشندەبوون، بۆیە زیاتر و زیاتر و کەوتمە گەڕان، لەگەڵ ئەو کۆمەڵە کە خەریکی توێژینەوەبوون، لەسەر گەلی کورد، تا ئەو کاتەی بە شارستانیەتی مەزنی گەلی کورد ئاشانبوون، تا دەگاتە سۆمەریەکان کەبەردی بناغەی شارستانیەتیان دامەزراندوە، کە کوردەکانن، بەڵام دوای ئەوەش تووشی نیگەرانیەکی گەورەهاتم، لەئەنجامی ئەو دۆستە توێژەرەوانە، تێگەیشتم کەنەتەوەی کورد بەرەو قڕبوون و لەناوچوون بۆتەوە، بۆیە دۆستەکانم هەزران کاسێتی دەنگ و ڕەنگیان کۆکردۆتەوە، ئیتر هەر لە حەیرانی دەڤەری دیاربەکرد، تا دەگاتە هۆرەی جافی و سیاچەمانەی دەڤەری هەورامان، بۆچوونی دۆستە ئەڵمانیە لێکۆڵەرەوەکانم هەڵە نەبوو، چونکە ئەو کتێبەی کەباسی سملۆ خان دەکات، نیو ملێۆن مارکی ئەوکاتەی تێدا خەرج کرابوو، بەردەوامیش بەهاکەیاندادەبەزاند، تا خەڵکێکی زۆر بیخوێنێتەوە، دۆستەکانم پێیان گووتم گەلی کورد بەر هێرشیکی ئێجگار دڕندانەی تورکە فاشستەکان کەوتوە، هەروەک باخچەلی لەسەربەندی دەستپێکردنی گفتووگۆی میتی تورکە فاشستەکان جەنگاوەرانی پەکەکە لە ئۆلسۆ گووتی: ئاگر بەستی چی ئێمە بەگەڵابە پارەمان خەرجکردوە! دواتر هانس دووبە گوتی: ناوەڕۆکی ئەو کتێبە وای لێکردم کەپەیوەندی بە تورکەکانەوە پەیدا بکەم، سەرەتای پەیوەدنیەکەم بەتورکە فاشستەکانەوە، هەمووی سەرلەقاندن بوو، هەرچەند بۆخۆم ڕەوشەکەم بەدڵ نەبوو، بەڵام لەکۆتایدا بەخێر بۆم گەڕایەوە، چونکە ئەو گروپە تورکە فاشستە، ڕێگەیان بۆ خۆشکردم، کە دەستم بگات بەدەستی تانسۆ جیللەر، بوڵەند ئەجاوید، سلێمان دیمیرێل، دەولەت باخچەلی، ناسینی جەنەڕال ئالانی، هەروەها نزیکەی ٣ مانگ هەلیکۆپتەرێک بە ١٠ کۆماندۆوە کەبە باشترین شێوە، مەشقیان دیبوو، هەروەها هەمیشە لەباشترین هۆتێل دایان دەنام، بە باشترین خواردن و خواردنەوە، سەرەپای خەرجیەکانیش لەسەر بودجەی دەوڵەت. لەماوەی ئەو سێ مانگەدا زۆر نهێنی بۆ منی ئەڵمانی ئاشکرابوو، هەروەها پەیم بە زۆر نهێنی برد،کەتەنها ئەو ڕێکەوتە وای کرد کە ئاشکرا بێت، بۆ نموونە کارەساتەکەی هەکاری، کەبە سەرپەرشتی (سیاو موساد) پاشان هەرچوار دەوڵەتە داگیرکەرەکەی کوردساتن عێراق، ئێران، تورکیا، سوریا، هەروەها بەو نیازەی کە بۆ فاشستەکانی بسەلمێنم کە کورد مرۆڤ نیە، ٤٠٠ کاسێتم پڕ کردوە لەدەنگی هاوڵاتیانی کوردی باکور، شارنشین و گوند نشین، خوێندەوار ونەخوێندەوار، سەرمایەدار و گەدا، ئەوان تورکە فاشستەکان بە سووکایەتیەوە، یادە ئاینی عەلەویەکانیان بۆ من دەکردە بەڵگە کە کەلی کورد گەلێکی، وەحشیە. هانس دوبە لە درێژەی ووتەکانیدا گووتی: من زۆر دڵم خۆشبوو، بەوەی بەپەلە بە کاسێتەکانەوە بگەڕێمەوە بۆ ئەڵمانیا، تا زووتر نەتەوە یەکگرتوەکان ئاگادر بکەم و کورد لەمەترسی قڕان بەخۆم و هاوڕێکانم ڕزگار بکەم. بەڵام تورکەکان بەرۆکیان بەرنەدەدام، هەر جارەو بۆ شوێنێکی دیکەیان دەبرم، ناچار بووم کە بڵێن دەبێت من بگەڕێمەوە و تا کۆمەڵێک توێژینەوەری دیکە لەگەڵ خۆم بهێنم، چونکە ئەوان لە زۆر بواریدیکەدا، لەمن شارەزاترن. هانس گووتی بەو فێڵە توانیم خۆم ڕزگار بکەم و بگەڕێمەوە، برادەرەکانم کە سەرگەرمی لێکۆڵینەوەبوون، بە دیتنی بەرهەکانم وەک گوڵ گەشانەوە، بەڵام کاتێک وێنەی منیان لەگەڵ بەرپرسانی وەک سلێمان دیمرێل و بولەند ئەجاویدو باخچەلی یەڵمزدا دیت، گەشکەیانکرد، کاتێکیش سەرگوزشتەی کارەساتی هەکاریم بۆ گێرانەوە، کە جەلال و مەسعود بەرزانی، هەرلە شارەزوورەوە تا دەگەنە هەکاری بەبێ سیم پەیوەندیان بەسەرکردایەتی ئەنقەرەوە هەبووە، بەتەواوی تێکچوون و بەچاوی خۆیان باوەڕیان نەدەکرد، زیتر و زیتر لەوە دڵنیابوون کە نەتەوەی کورد قڕانی تێدەکەوێت، بەشێوەی ترساندن و تۆقاندن، سووک کردنیان کە نەوێرن خۆیان بەکورد بناسێنن، لەسەروی هەمووشیانەوە، کە جەلال مەسعود هاوکاری، ئەوتورکە فاشستانە دەکەن، لەهەمووی ترسناکتربوو بۆ ئەو گروپە کە توێژینەوەیان لەسەر تواندنەوەی گەلی کورد کرد. هانس دووبە لە درێژەی قسەکانیدا گووتی: هەر گەڕامەوە بەپەلە هەموو وێنەو کاسێت و بەڵگەکانی دیکەشمان بەسێ جێگا کۆپی کرد، گەیاندمانە جێگای مەبەست، هەروەها منیش پاش ئەوە هاتم بۆ سوید، لەوساوە بۆ ئەم مەبەستە کار دەکەم. من تەها زۆرینەی ئەو وێنانەم دیوە، یەکێک لەو ئەو وێنانە سەرنج ڕاکێشترینیان،کە (کاک نزار چاو جوان)، کە ئەو کاتە نوێنەری(ی ن ک) باشووری سوید، ئەو وێنەی بردی ئێستاش لای خۆی گلی داوەتەوەو نەیگەیاندۆتە جێگای مەبەست، وێنەکە، وێنەی بەحرێک لەجامانە سوورە، کە لەنزیک ٣ هێلیپۆترەوە وەک مەڕ مۆڵەیان پێکراوە، هێلی کۆپترەکان ئێرانی، تورکی عیراقیە، بە پەرچەمی شای ئێرانی و ئالای عێراقی کۆنی سەردەمی سەدام، هەروەها بەئاڵای ئێستای تورکە فاشستەکانەوە. ئەم باسەم لەسەر ئەو کتێبە هێنایەوە، کە سەراپای سووکایەتی کردنە بە نەتەوەی کورد، فاشیزمی تورک پارەیەکی ئێجگاری گەورەی تێداخەرجکردوە، کەچی زۆرێک لە ئێمە بەنائاگای هەروەک، چۆن ئەو تورکانەی کە جگە لە زمانی تورکی زمانێکی دیکە نازان، کەچی کەناوی کوردستان دەبیستن خێرا و بەپەلە دەگەڕێن ناخشەیەکی جیهان دەهێنن و ئەڵێن: ڤۆ کوردستان ڤۆ، هەر ئەڵێی هەرهەموو تورکەکان یەک مامۆستا فێری کردوون.
خۆشمان بێت ترشمان بێت، دوژمنێکی نەبەڵاو ناقۆڵامان هەیە، بیسنوور کیناوی و بوغزاویە، ئیتر ئەو دوژمنە، سەیر و سەمەرەکە لەوێدایە کە پێی خۆممانیان یان کردوە بەو داوەو، تەنانەت ڕۆشنبیرەکانیشمان، بەهامان میلۆدی کیناوی تورکە فاشستەکان هەڵدەپەڕن، ناخۆ ئاگایی ئەو کتێبەی کە سەراپای سووکایەتیە بە سمکۆخان و تەواوی گەلی کورد، دەکەنە سەنگی مەحەک و بەهەمان شێوەی فاشیسمی تورک سووکایەتی بە نەتەوەی خۆیان دەکەن، لە بێئاگایدا.
بەداخەوە کاک جەزا چنگیانیش بەهەمان شێوە و میلۆدی تورکەکان نا ئاگاهانە، ناوەڕۆکی ئەو کتێبە دەکاتە پاچێک بەکار دەهێنیت و وورەی گەلەکەمانی پێدەڕووخێنێت. لەبیرمان نەچیت کەلینین ئەڵێ: پڕوپاگەندە نیوەی سەرکەوتنتە، ڕاستیەکەشی هەربەهەمان شێوەیە، لە ڕووی دەرونناسیشەوە، نەمانی باوەڕ بەدرێژای مێژوو کاریگەرەێکی هەرێ مەزن بوە، ئەگەر تەماشایەکی جەنگی نێوان، ئەسکەندەری گەورە و داریوشی سێهەم ساڵی ٣٣٣ پێش زاین بکەین، لە شکری ساسان سەدان جار پۆشتەو پەرداختر و ئەزمونی باشتر، هەروەها لەڕوی چەک جبە خانەشەوە،لەشکرەکەی داریوش تەنانەت فیلەکانیشیان قەڵغانداربوە، واتا ڕمی گرێکیەکان کاریکەری نەبوە، هەروەها لەشکری ساسان بە ژمارە ١٠٠ بەرانبەر لەشکری یۆنانیەکان گەورەتربوە، بەڵام کاتێک داریوشی سێهەم ڕادەکات و گۆڕەپانی جەنگ بەجێدەهێڵێت، ئیتر ئەو لەشکرە جەبارەی ساسان خۆی ناگرێت، لەدوایدشدا، هەر هاوڕیاکانی داریوش خۆی، داریوش دەکوژن. بۆیە بەهەند وەرنەگرتنی وورە چ لەنوسین چ لە گفتوگۆدا، کارێکی هەڵەیەکی گەورەیە. دەبینن تورکەکان، هەموو مێژویان لەسەر بناغەی بەرزکردنەوەی وورە، دروستکردوە، بە هەزارەهایان لێبکوژرێت، ئەلێن سەربازێکمان بریداربوە، چونکە ڕەچاوی بواری دەرونی، بەپێی بۆ چوونی سەراپای دەروناسان، میتۆدێکی سەرکەوتووە. گوومانیبتێدا نیە، کە ئەو سەردەمە جیاوازی لە نێوان کورد و فارسدا نەبوە، بەڵکوو زۆربەی مێژوو نوسانیش دڵنیان، کە کورد و فارس ئەگەر پورزا نەبن ئەوە ئامۆزای یەکترین، کەچی دەیان دەم بەتاڵ پەیدابوە، بەبێ ئاگای یان ڕاسپێندراون، کە تانانەت وەەک باسمان کرد، دێنە قسەو ئەڵین کورد هیچ نەبوە، تەنانەت ئەڵی زوحاک کوردبوەو وکاوە فارس. یان گەلەکەمان بە مێگەل دەجوێنن، چونکە چەساندنەوە بەرزانی و تاڵەبانی پێقبوڵەوە، دەنگ ناکات. لە سێ هەفتەی ڕابردوودا بەڕیوەبەرانی (ئێم، کۆ، بێ واتا خانووی شارەوانی شاری مالمۆی باشووری سوید) لە تازەترین بەرنامەی کەمپەینێکیدا، ١،٥ ملێۆن کرۆنی سوید خەرچ دەکات، بۆ ئەوەی خەڵک فێری سڵاوکردن لەیەکتری بکات، یانی چی، بەرنامەیەک بۆ فێرکردنی خەڵک کە سڵاو لەیەکتری بکەن، بۆ خۆرهەڵاتییەک ئەمە تەنها لە قسەی نەستەق دەچێت، نەخێر، ئەوە ڕاستیەکە، دەسەڵاتداران:

مرۆڤیان گەیاندۆتە ئاسێک، کە زۆر زۆر لە ڕۆبۆت نزیکبۆتەوەو لە چێوەی مرۆڤدا نەماوە، زۆرێک لە ئیمە لە ئەوروپا دەژین و ئاگاداراین کە نەباوک و نەدایک ئاگایان لە منداڵەکانیان نەماوە، زۆرێکمان بە پێشکەوتنی لەقەلەم دەدەین، لەکاتیدا سوکرات ئەڵێ: ١٠٠ مامۆستا ناتوانێت، هێندەی دایک یان باوک کاریگەری هەبێت،لەپەروەردەکردنی منداڵدا، ڕاستیەکەشی هەروەها، کاتێک دایک و باوک ئاگای لە نەوەکانی خۆی نەمێنێت، مامۆستا کێیە، مامۆستا کار دەکات بۆ ئەوەی مووچەکەی وەربگرێت، منداڵ فێر دەبێت ئەگینا،بۆ مامۆستا کێشە نیە، دەتوانین ئەمەش بەدیدی خۆمان ببینن، بۆ نموونە ئەو منداڵانەی کەلە قوتابخانەکانی ئەوروپیدا زمانی زگماکی خۆیان دەخوێنن، لەمالەوە بەزمانی زگماکی خۆیان نادوێن، هیچکامیان فێری زمانە زگماکەکەی خۆیانم نەبوون، بۆئەوەش دەیان بەڵگە هەیە و لێکۆڵینەوەش ئەنجامدراوە،کە هەرئەوەیان بورهان کردوە،کە ئەو منداڵانەی کە باوک دایکیان یەک زمانن و لە ماڵەوە بە زمانی زگماکی خۆیان دەخوێنن، ئەوا زمانە زگماکەکیان بەباش وەرگرتوە.
کاتێک پاڤلۆڤ کەسی دوەم دوای سیگمۆن فرۆیدی دەرووناس، سەرکەوتووبوو، لە تاقیکردنەوەکەیدا، کە توانی ئەوە بسەلمێنێت کە دەتوانێت، مرۆڤ ڕابهێنێت،کەهەرکاتێک زەنگی لێدا و خواردنی بەدەستەبوو بۆ سەگەکەی، ئیتر لەلای سگەکەی پاڤلۆ، زەنگ لێدا واتای خواردن هات، بۆیە سەگەکە هەمیشە بە بیستنی زەنگە لیک لە لا شەویلگەیدا دەهاتە خوارەوە. هەرخودی پاڤلۆڤ کاتێک زەنگ لێدەدات و خواردن نادات بەسەگەگەی دووبارە و سێ بارە، ئیتر سگەکەی لیک بەلا شەویلاگەیدا نایتە خوارەوە، ئیتر سگەکەی بە بیستنی زەنگ وا تێناگات کە خواردن هات. هەر ئەوکاتە کە جۆزێف ستالین ئەمە دەبیستێت، بەپەلپروزی خۆی دەگەیەنێتە لای پاڤلۆڤ
و داوای لێدەکات، کە گەلانی سۆڤێتی وەکوو سەگەکەی دەستەمۆ بکات، پاڤلۆڤ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە