ئێمە و ئەوان

Friday, 27/03/2015, 12:00

1593 بینراوە


ئێمە و ئەوان، با خۆمان بەراورد بکەین بە بریتانییەکان. ئێمەی کورد خێرا دەموچاوی پێشکەشکاری بەرنامەمان لەبەر چاو دەکەوێت بە دوو یان سێ مانگ بێزار دەبین لە هەمان بەرنامە و هەمان پێشکەشکار، بەڵام ٢٣ ساڵ زیاترە بێزار نەبووین لە سەر و فڵچی سێ چوار سیاسەتمەدار و سەرکردە. ئەوەندەی من بزانم تەمەن درێژترین بەرنامە (بەرنامەی ژیانەوەی کوردستان) ــە ئەویش وابزانم مانگانە پێشکەش دەکرێت. زۆربەی بەرنامەکان تەمەنیان تەنها یەک دوو مانگ دەبێت. پێشکەشکار کە کەمێک چووە تەمەنەوە لای دەدەن، بەڵام سەرکردە تا گۆڕ هەر سەرکردەیە دەبێت مردن وازی پێبهێنێت. کورد بە بینینی هەمان پیشکەشکار و هەمان بەرنامەی تەلەڤیزیۆنیی بێزار دەبێت، بەڵام بە بینینی هەمان سەروچاوی سەرکردە و هەمان قەوان بێزار نابێت.
با بەراوردێکتان بۆ بکەم لە نێوان ئێمە و ئەوان دا. بریتانییەکان لە تۆنی بلێر تەواو بێزار بووبوون، چوونکە دوو خول بوو بە هەڵبژاردنێکی دیموکراسییانە سەرۆک وەزیران بوو، ئەو تۆنی بلێرەی بە توانا و زیرەکی خۆی ئێستا پارەی زیاتر بەدەست دەهێنێت لە مووچەی سەرۆک وەزیرانییەکەی. ئەی ئەگەر سەرۆک و سەرۆک وەزیرانەکانی لای خۆمان وەک تۆنی بلێر دەست لە پۆست هەڵگرن و بڕۆن بە عەقڵیان کار بدۆزنەوە چەندە مووچەیان دەبێت؟
هەر ئەم بریتانییانە کە بە سەروچاوی سیاسەتمەدار پەست دەبن ئەگەر دوو خول لە هەمان پۆستدا بێت، بەڵام بە سەروچاوی پێشکەشکار بێزار نابن. 
فەرموون ئێوە و چەند نموونەیەک:
1- بەرنامەی(who wants to be a millionaire) ئەم بەرنامەیە ٢٠ ساڵە لە لایەن (Chris Tarrant) پێشکەش دەکرێت
 ٢- (Deal or no deal) ١٠ ساڵە لە لایەن (Noel Edmonds) پێشکەش دەکرێت.
 ٣- (Top Gear) ٢٦ ساڵە لە لایەن (Jeremy Clarkson) پێشکەش دەکرێت. بەڵامJeremy ئیشەکەی لە دەست دا هەفتەی ڕابردوو بەهۆی ئەوەی لە یەکێک لە ستافەکانی دابوو، نەک لەبەر ئەوەی خەڵکی بریتانیا لێی بێزار بووبن.
ئەمە یەک جیاوازیی بچوکی ئێمە و ئەوان بوو ئیدی تۆیش ڕای خۆت بڵێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە