ڕفاندن و تیرۆركردنى(سه‌رده‌شت عوسمان) ئیدانه‌ ده‌كه‌ین

Thursday, 06/05/2010, 12:00

1751 بینراوە


گروپی رۆژنامه‌نووسان بۆ/ ڕاى گشتى
له‌كاتێكدا زۆرێك له‌به‌رپرسانى كوردستان شانازى به‌ئازادى ڕاده‌بڕین و كارى ڕۆژنامه‌گه‌رى ده‌كه‌ن. به‌ڵام به‌به‌رچاوى هێزه‌ ئه‌منیه‌كانى و له‌كۆلێژى ئادابى زمانى ئینگلیزى له‌ناو پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان خوێندكارى ڕۆژنامه‌نووس(سه‌رده‌شت عوسمان)یان ڕفاندو دواتریش له‌موسڵ به‌تیرۆركراوى دۆزرایه‌وه‌.
وێڕاى ئه‌وه‌ى ئه‌م كرده‌وه‌ ترسنۆكانه‌ زۆر به‌توندى ئیدانه‌ ده‌كه‌ین، خودى سه‌رۆكى هه‌رێم به‌به‌رپرسیارى سه‌ره‌كى ده‌زانین له‌تیرۆركردنى ئه‌م خوێندكاره‌، چونكه‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى حیزبه‌كه‌ى ئه‌و ڕفاندن و تیرۆركردنه‌ روویداوه ‌و چاوسوركردنه‌وه‌ شه‌ق تێهه‌ڵدانیش تائێستاش به‌رده‌وامه‌. بۆیه‌ به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ گروپى ڕۆژنامه‌نووسانى بێسنوورى كوردستان وێڕاى ئه‌وه‌ى هاوخه‌مى به‌كه‌سو كارو هاوڕێكانى سه‌رده‌شت عوسمان و سه‌رجه‌م ئازادی دۆستان ڕاده‌گه‌یه‌نین داواش له‌سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین، ڕوونكردنه‌وه‌ى پێویست بدات له‌باره‌ى تیرۆركردنى ئه‌م خوێندكاره‌ ڕۆژنامه‌نووسه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر ڕوونكردنه‌وه‌ى پێویست نه‌دات و بكوژه‌كان ئاشكرا نه‌كات. ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئێمه‌ هه‌ڵوێستى ترمان ده‌بێت.
هه‌ربه‌مبۆنه‌وه‌یه‌وه‌ له‌سه‌ر سایتى گروپ كه‌مپینى ئیدانه‌ كردنى كاكه‌ سه‌رده‌شتى جوانه‌ مه‌رگ ڕاده‌گه‌یه‌نین ئێوه‌ش به‌په‌یامه‌كانتان به‌شداربن.

بۆ/سه‌رۆكى هه‌رێم
بۆ/سه‌رۆكى په‌رله‌مان
بۆ/سه‌رۆكى حكومه‌ت
بۆ/كونسوڵى گشت ووڵاته‌ بیانیه‌كان هه‌رێمى كورستان
گروپى ڕۆژنامه‌نووسانى بىَ سنوورى كوردستان



Kidnapping and assassination to condemner (Sardasht Osman)

Public

The combined total of more staff to honor Kurdistan says: will be free and the corset is of great ideas.
But at the heart of the capital of Irbil, Kurdistan and eyes forward visibility and police forces secure the city along with journalists and university students (Sardasht Osman) is kidnapped a few days after his body is found in Mosul.

We do this to non-fair and we condemn their President Kurdistan responsible to know that the secret to discover otherwise in this kidnapping was conducted at the border of his party responsible for his assassination because we know now to intimidate journalists and beating unarmed his party at the border is done he has no reaction.

While we're condemned to do this sorrow and regret to the family and we have announced late on your site about this campaign announced and we want you to vote at this time to write

* Transcript for

- President of Kurdistan
- Chief Ministers of Kurdistan
- President of Kurdistan Parliament
- All the country's consul in Kurdistan
Kurdistan Borderless Journalists Group
www.besnuri.com
Grup Rojnamensan Bsnur Kurdistan
گروپی رِۆژنامه‌نوسانى بیَ سنورى كوردستان
Kurdistan Borderless Journalists Group
مجموعة صحفيي بلاحدود كردستان
گروه روزنامه‌نگاران بدون مرز كردستان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە