تاڵه‌بانی زۆر ده مێکه مردوه

Wednesday, 12.19.2012, 12:00

1202 بینراوە













تاڵه‌بانی زۆر ده مێکه مردوه له ساڵی 1966

بڕوانه‌ ئه‌م ڕاپۆرته‌ ڤیدیۆه‌یه‌ی NRTV ده‌رباره‌ی ژیانی جه‌لال تاڵه‌بانی:

http://www.nrttv.com/video-dreje.aspx?jimare=375

را پۆرتێکی ڤیدیۆیی له سه ر "وێسته گه کانی ژیانی جه لال تاڵه بانی" .

راپۆرته که زۆر به جوانی هۆنرابوه وه ساڵ دوای ساڵی وێستگه کانی ژیانی تاله بانی له خۆ گرتبو تا سڵی ١٩٦٣، دوای ئه و ساڵه نرتیڤی هه قی به خۆی دا مێژو بشێوێنی و باز بدا به سه ر سالی ١٩٦٦و مۆڵگه کانی به کره جۆ له شاری سلێمانی.
تێبینی زۆر هه یه له سه ر میدیای ئه هلی و سه ر به خۆ و ئۆپپزسیۆن له کوردستان، به شێوه یه کی گشتی زۆر به یان ،نه ک هه مویان بونه ته سه کۆیه کی ده رگا ئاوه ڵا بۆ هه ندێ نوسه ر، که ناوه کانیان به به رده وامی دوباره ده بێته وه له سایته کان، به هه مان عه قڵیه تی لێپرسراوه ده سه ڵاتداره کان مامه ڵه له گه ڵ لاپه ره کانی رۆژنامه کان و ماڵپه ره کان ده که ن، چۆن به به رده وامی لێپرسراوه ده سه ڵاتداره کان وێنه ی خۆیان چاڵاکی خۆیان له رۆژنامه و ماڵپه ره حزبیه کان بڵاو ده که نه وه، زۆربه ی میدیای ئه هلی وسه ر به خۆ و ئۆپزسیۆنیش به هه مان ئه قڵیه تی ئه و لێپرسراوانه مامه ڵه له گه ڵ میدیای ژێر ده ستی خۆیان ده که ن. ئه و راستیه به ئاسانی هه ستی پێده کرێ بۆیه ش ده بینین له کوردستان چگه له گرفتی هه یمه نه ی حزبی، کێشه ی هه یمه نه ی نوسه ره ده سه ڵاتداره کانی ناو ئه و رۆژنامه وه ماڵپه رانه شه ش هه یه ، بۆ سه لماندنی ئه و راستیه ش ئه گه ر سه ره نچی له میدیای کوردی بده ین له باشوری وڵات ده بینین له لایه ن کۆمه ڵیکی زۆر بجوکی نو سه ران ده ستی به سه ره گیراوه و به به رده وامی شێکردنه وه ی سیاسی خۆیان و بیرو بۆ چونه تایبه تیه کانیان تیا دا بڵاو ده که نه وه. ئه مه خاڵیکی زۆر هه ستیاره که میدیای کوردی ده بێ هه وڵبدا خۆی لێلابدا.
میدیای کوردی لێپرسراوه تیه کی زۆر گرنگی له سه ر شانه له و قۆناغه مێژویه ی که میلله ته که مانی پیادا ره تده بێ، له وه ی بتوانێ پارێزگاری له نا ونیشانی خۆی بکا وه کو میدیایه کی خاوه ن هه ڵوێستی راستی به ویژدان ، وه بتوانێ قه واره ی جه ماوه ریه که ی پا نو به رین بکا، فرسه تی یه کسان بۆ هه مو قه ڵه مه بوێره کان هه ڵبخا و هانده ریان بێت ، بێگومان ئه و جۆره قه ڵه مانه پارێزگاری له هه ڵوێستی راستده که ن، بۆیه ش په نا ده به ن بۆ میدیاکانی ئۆپۆزسیۆن و ئه هلی و سه ر به خۆکان ،ده نا بێگومان له میدیا حزبیه کان له سه ر ئه رزی واقیعی کوردستان بازار تا بڵێ ی گه رمه .
میدیای کوردی به شێوه یه کی گشتی ئه گه ر به و ئاراسته یه به رده وام بێت له هه نگاو نان ئه و بێگومان متمانه ی خه ڵک له ده ست ده دا، نابێ به سه رچاوه یه ک که میلله ت بروای پێبکا بۆ ده ستکه وتنی زانیاری راستو دروست. میلله تی کورد به درێژای مێژو چۆن عه وداڵی به ده ستهێنای ئازادی بوه به هه مان شیوه عه وداڵی به ده ستهێنانی سه ر چاوه ی میدیای جێگه ی متمانه ش بوه، بۆ یه ده بینین تاکی کورد به تایبه تی له رابردو بۆ به ده ستهێنانی زانیاری راست په نای بۆ رادیۆیی بیانی بردوه وه کو رادیۆی ببسی و ده نگی ئه مریکاو مونتیکارلو.
نرتڤی خۆی خسته جێگه ی پرسیاری زۆره وه له وه ی که ئایا ئێزگه یه کی سه ر به خۆی ئازاده؟ یان سه ر به لایه نه کی سیاسیه و بۆ یه ش هه ق به خۆی ده دا مێژو چه واشه بکا و زانیاری ناراست ئاراسته ی میلله ت بکا. ئه گه ر میدیای سه ربه خۆ و ئه هلی و ئۆپۆزسیۆن بوێرانه نه یتوانی حه قیقه تی مێژوی بخاته رو با شتر وایه بێده نگێ هه ڵبژێرێ له وه ی مێژو بشێوێنێ. گومان له وه دا نیه ستافی نرتیڤی زانیاری ته واویان هه یه له سه ر روداوه کانی ساڵی ١٩٦٦وه گرنگیه تی ئه و رەداوانه له سه ر شۆرشی کورد و میلله ت، وه باش ده زانن له و سێ له وه تاله بانی لاشه ی سیاسی خۆی به خاک سپارد، به ڵام خۆدزینه وه له وه ی که نایانه وێ دانی پیادا بنێنن، ماناو مه غزای زۆر له خۆی ده گرێ.