مه سعود به‌رزانی مافی ئه‌وه‌ی نیه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا و له کۆنگره‌ی هاوپه‌یمانه دیموکراته‌کان له رۆما به‌شداری بکات و شینی ئازادی و دیموکراتی بکات و سوکایه‌تی به سه‌رۆکه دیموکراته‌کانی نیشتیمانی دوههممان بکات و پێیان بڵێت " هه‌ڤاڵه دیموکراته‌کانم". به‌ڵام له ناوخۆی ماڵه‌که‌یدا به به‌رچاویه‌وه به چه‌پ و ڕاستا دیموکراتیه‌ت و مافی مرۆڤ بخرێته ژێر پێڵاوه بریقه‌داره‌کانی به‌رپرسانی بارزانی و نۆکه‌ر و مه‌سینه هه‌ڵگره‌کانی و ده‌زگا پاراستنیه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ده‌وروبه‌ری.
ئێمه وه‌ك کورد و هاوڵاتی ئه‌وروپای دیموکراتی له دو لاوه سوکایه‌تیمان پێده‌کرێت، له لایه‌که‌وه که ناڕاستی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکه‌کانی نیشتیمانی دوههممان دا ده‌که‌ن که نوێنه‌ری هه‌ڵبژێردراوی ئێمه‌ن له کۆنگره نێوده‌وڵه‌تیه‌کاندا. له لایه‌کی تره‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی به بنه‌چه و هه‌ست و ویژدان و خوێن کورد و کوردستانین و هه‌ست ودڵمان ئاوێته‌ی خاك و ئاسمانی کوردستانه ناڕاستی له‌گه‌ڵ هاوخوێنه‌کانی نیشتیمانی یه‌که‌مماندا ده‌که‌ن.
مه‌سعود بارزانی مافی نیه له بازاڕی ئازاد و کرانه‌وه‌ی بازرگانی به ڕوی دونیادا بدوێت، له کاتێکدا ته‌واوی کۆمپانیا و ده‌زگا و سه‌رمایه‌کان و بازرگانی له ژێر ده‌ستی بنه‌ماڵه‌که‌یی و بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی شه‌ریکه ستراتیجیه‌که‌ی و ده‌ست و پێوه‌نده‌کانیاندا دابێت و له خزمه‌تی ئه‌واندا بێت و هه‌ژاران هه‌ژار تر و ده‌وڵه‌مه‌ندان ده‌وڵه‌مه‌ند تر بکات و ئابوری وڵات به‌ره و نابوتی به‌رێت.
مه‌سعود به‌رزانی مافی نیه له کۆنگره‌ی 13 دا خۆشحاڵی خۆی ده‌رببڕێت و بڵێت:(بەڕاستی ئەو كادرانە هەڵبژێردران كە كادری حزبن، نە مەسەلەی خزمایەتی، نە عەشیرەتگەری، نە ناوچەگەری هیچ تەئسیری نەكرد)، له کاتێکدا که ته‌نها و ته‌نها عه‌شیره‌تگه‌ری و ناوچه‌گه‌ری و خزمایه‌تی و مه‌حسوبیه‌ت و مه‌نسوبیه‌ت و ده‌نگ کڕین بڕیارده‌ری چه‌ندین مانگی پێش ده‌سپێکردنی کۆنگره‌که بون.
له کاتێکدا پلان له که‌س و لایه‌نی (به به‌راورد) پێشکه‌وتن خواز و کراوه‌تر ئه‌نجام بدرێت و دوریان بخه‌نه‌وه و بیانشکێنن و پلانی تهسفیهکاریان به‌رامبه‌ر بگێڕن که ئامانجی ئه‌وه‌ڵ‌و ئاخری کۆنگره‌که بوو.