بۆ ئەوانەى قسەى ناهەق درەهەق بەYNDK دەكەن دەم لەبەرزە گەڵا دەكوتێ..!

Saturday, 10.17.2009, 12:00

812 بینراوە


لەو رۆژەوەى گەنجیەتى گەوجاوەتەوە، گەوجانەش ئەوەى دەیڵى نایلێتەوە، دەوێ‌ وەپەناى مەزنە مرۆكانەوە، خۆى نەبێ بوونەر عیلمى نیە بۆ دەحەپێ، قسە لە مافى مرۆڤ، ژنان، حزب، فكر، مناڵ، بەتاڵ و بۆشایى گەردونیش دەكا، خودى خۆیشى پێ هاوسەنگ ناكرێ، هەر رۆژە بەكەسێكەوە دەیگرێ و، كەس نەبێ بەهەناوى رەشى خۆیدا دەرشێتەوەو بۆنى گەنیو لەهەناسەى دى، پێرێكە سەرى لەگۆچانێكى دو سەر دەچێ، با لەكوێووە بێ ئەو لەوێووە شەنە دەكاو، دەستى ناپاكى لە ماڵى مزگەوتیش نا پارێزێ هەموو پاكییەك لاى ئەو نا پاكییە، هێندە بچوكە غیرە لە جوڵانەوەى میرولەش دەكات، ئەو هەرگیز لەخولیاو خووەكانی خۆی ناشۆرێ‌ و، تۆزقاڵێك لەهزرو رێگەو ڕیتمەكانی دور ناكەوێتەوە، مەگەر بەردى ئەلحەد ناوچەوانى بسمێ، دەیەوێ‌ نەوەكانی ئەمرۆش وەك ئەوانەى دوێنێ‌، لێكترازاوو هەڵگری فرە چەمكی داتاشراوی، یەك ئامانجى كاسە لێس و سەر نزم بن، دەیەوێ‌ وەك خۆی، گوێ‌ بۆ بانگەوازە مرۆ جارسەكەرەكانى شلبكەن و بكەونەوە شوێنی، ئەو تۆزوكێكیش بووبێ‌ لەبونى ئەمرۆ، هاندەری زۆرینەیە بۆ مراندنی بونێك كە ئەو تیایدا وەك سەردەمی بێ سەر، حاكم و مەحكومی موتڵەق نەبێ‌، تیایدا، بەشوێنمانەوەیە بۆ فریودان و لەبەینردنی تەبایی و گیانی بەیەكەوە ژیان و تێكۆشان، خۆی دووبارە كردۆتەوەو هاتۆتەوە ریز، ئاوا بەشداری گەمەی سیاسى و دیموكراسی دەكات، دەزانێ‌ دوا هەلیەتی، زمان لە بزماریش دەدات، سەرى چەكوشى چاڵ كۆلینى دیوارە ئەخلاقیەكانە، یەك ڕیتم و یەك ڕەنگە، جوان و ناشرین، چەپ و راست، وەختى ئەو بۆ كوشتنى خەندەو بۆ مراندنى دیقەى پیاوەتى و مرۆ بوونە، ئەمڕۆ، پیربار وەكو زۆردار، بۆئەوەی بگاتەوە خۆی و لەگەڵ دۆخی ئێستادا خۆی بگونجێنێ‌، كەوتۆتە هەراجكردن عەقڵیەتە پوچەكەى و لەو مەزادخانەیەدا، یارى سێرێك بە وجودى خۆى دەكات، لەوەش بەو لاوە، ئەوەندە بە بڕواو ڕەهابوونێكیشەوە، دانیشتووەو قسە دەكات، تەنانەت بە داماوەكانى دەوروبەر خۆى گوتووە ئایندە بۆ ئێمەیە! قسەم بە كەلامى خوا مەزانایەتى ئەو مەزنە پیاوەى لە پەنایەوە تەقەى پێ لەم و لەو دەكەى نەبێ، بزنێكى گەڕو لەڕ چەن دەتوانێ دەم لەبەزە گەلایەك بكوتێ تۆش هەر ئەوەندە وەفەریاى كۆكردنەوەى گەلا وەریوەكانى ئابروت دەكەوى!..