زانیاری ورد دەربارەى یەكگرتنەوەى یەكێتى و گۆڕان بخوێنەوە

Saturday, 05/01/2013, 12:00


بەپێی ئەو زانیارییانەى دەست بەندە كەوتووە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد نیگەران و ناڕازی بووە بەدانانی كۆسرەت رەسوڵ بەجێگری تاڵبەانی و بڕیاروایە پاش ئەوەی لەئەڵمانیا دەگەڕێتەوە دۆخەكە دەگۆڕێت و ئەگەری زۆرە كۆسرەت لەو پۆستەی دوربخرێتەوە، چونكە پێشووتر ئێران لەگەڵ تاڵەبانیداو پاشتر لەگەڵ نەوشیروان مستەفادا سیناریۆی یەكێتی دواى تاڵبانی داڕشتووە، بەوەی یەكێتی و گۆڕان ببن بەیەك و نەوشیروان بەڕێوەی ببات، كە ئەمەش بەلای هێرۆخان و كوڕەكانی و مەلا بەختیارو دلێری سەید مەجیدو چەندین سەركردایەتییەكی تری یەكێتییەوە پەسەندە.
چونكە سەردانی تاڵەبانی و هەروەها بەدوایدا نەوشیروان مستەفا بۆ وڵاتی ئێران تایبەت بووە بە دۆخی دواى تاڵەبانی، هەربۆیە نەوشیروان مستەفا دواى گەڕانەوەی لەئێران دەبێتە میوانی تاڵبانی لەدەباشان و بەنهێنی رێككەوتنێك ئەنجامدەدەن كە ئێستا بەرێككەوتنامەى دەباشان ناودەبرێت.
لەبارەى بەرهەم ساڵەح و كۆسرەت رەسوڵی هەردوو جێگری یەكەم و دووەمی تاڵەبانییەوە وڵاتی ئێران بە بەرهەم رازی نییەو دەڵێت كەسێكی تەواو ئەمریكییە، كۆسرەت رەسولچیش ناتوانێت یەكێتی بەڕێوەببات و نەخۆشی تەنگی پێ هەڵچنیوە، هەربویە ئێران بەهەموو شێوەیەك لەرێگەی سنوری یەكێتی و خودی حزبی یەكێتییەوە ململانێی پارتی و وڵاتی توركیا دەكات و بەئاسانی دەستبەرداری دۆستە 40 ساڵییەكەی (تاڵەبانی و یەكێتی) نابێت.
هەر بەپێی ئەو زانیارییانەى بەدەستم كەوتووە یەكێتی بەهۆی بەتەواوی غیابی تاڵەبانییەوە لەنێوان مانگی (3 بۆ 6) گۆنگرە دەبەستێت و ئەگەرى زۆر لەگەڵ گۆڕان ببنە یەك و سەركردایەتییەكی نوێ لەهەردوولا بەسرۆكایەتی نەوشیروان مستەفا پێكبهێنن.
لەمنێوەندەدا ئەوەی بەتەنها دەمێنێتەوە پارتی دەبێت، چونكە رەنگە هەموومان یەكڕا بین لەسەر ئەوەی كە تاڵەبانی لەدواى 2003وە لەپێناو كورسییەكەى بەغدایدا گۆڕەپانی سیاسی كوردستانی تەسلیم بەبارزانی و پارتی كردبوو، هەروەها زۆر كات قسەی سەركردایەتی حزبەكەی خۆیشی بەلاوە ناوە لەبەرامبەر بارزانیدا، بۆیە لەئێستادا ئەوەی كە زیانی گەورە دەكات پارتی دەبێت و زیانە زۆر گەورەكەش بەر میللەتی كورد دەكەوێت كە هەمیشە بوونەتە قوربانی هەڵەی سیاسییەكان و دەستی وڵاتان لەناو هەناوی كوردستان و حزبەكانیدا.

https://www.facebook.com/ehsanmalafuad?ref=tn_tnmn

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە