کۆمیته ی نه مسای یه کێتی نیشتیمانی کوردستان خۆسڕکردنی خۆی ڕاگه یاند !

Monday, 01/06/2009, 12:00

6128 بینراوە


ئه مڕۆ یه کشه ممه ڕێکه وتی ٣١ / ٥ / ٢٠٠٩ له ڤییه ننا ی پایته ختی نه مسا کۆبوونه وه یه کی فراوان بۆ هه موو ئه ندامانی ی.ن.ک له وو ڵاتی نه مسا به ڕێوه چوو له گه ڵ ئه ندامان و کارگێرو به رپرسی کۆمیته به به شداری که رته کانی ڕێکخستنی ڤییه ننا و گراتس و لینز که تیایدا له باره ی ڕه وشی ئه مڕۆی یه کێتی و بارودۆخی کوردستان و هه ڵبژاردنه کانی کوردستان به تێروته سه لی باسی لێوه کرا.

سه ره تا دوای ده قیقه یه ک وه ستان بۆگیانی پاکی شه هیدانی کوردستان و خه باتی
یه کێتی کۆبوونه وه که ده ستی پێکرد . پاشان بۆ یادی ٣٤ ساڵه ی دامه زراندی یه کێتی نیشتیمانی کوردستان هه موو به شداربوانی کۆبوونه وه فراوانه که به یه که وه سروودی مه شخه ڵانیان ووته وه.

له ته وه ره ی باسه کان نیگه رانی کوردانی ده ره وه ی ووڵات نیشان درا له باره ی به شدار نه بوونی کورده کانی دانیشتووی ئه وروپا له هه ڵبژاردنه کانی په ڕله مانی کوردستان.

له ده ره نجامی کۆبوونه وه که به زۆرینه ی ده نگی ئاماده بووان بڕیار له باره ی سڕکردنی کاره کانی ڕێکخستنی کۆمیته ی نه مسا درا تاکاتێکی نادیار له به ر ئه م هۆیانه ی خواره وه .

١ - ئیهمال کردن و په راوێز کردنی کۆمیته ی نه مسا له لایه ن مه کته بی ڕێکخستنی ی.ن.ک به تایبه ت دوای گێڕانه وه ی مه ڵبه ندی ده ره وه ی یه کێتی بۆ ناوخۆی کوردستان له هاوینی ٢٠٠٧ وه که زیانێکی زۆری گه یاند به ڕێکخستنه کانی یه کێتی نیشتیمانی کوردستان له ده ره وه ی ووڵات ـ

٢- ووڵام نه دانه وه ی وه ک پێویستی ڕاپۆڕته کانی ﴿ پێشنیارو ڕه خنه و داواکاریه کانی﴾ کۆمیته ی نه مسا له لایه ن مه کته بی ڕێکخستنه وه هه روه ها ته گه ره خستنه ڕێی به ستنی کۆنفڕانسی کۆمیته که له ساڵی ٢٠٠٥ وه کۆنفڕانس بۆ کۆمیته نه کراوه سه ره ڕای به رزکردنه وه ی چه ندین جاری ڕاپۆرت له و باره یه وه به مه به ستنی به ستنی کۆنفڕانسی کۆمیته ی نه مسا .

٣- هۆکارێکی ترو هه ره سه ره کی ترینی خۆسڕکرندنه که ی کۆمیته ی نه مسا ده گه ڕێته وه بۆ په یڕه وکردنی سیاسه تی ده رکردن و نان بڕینی کادرو پێشمه رگه و دڵسۆزانی یه کێتی و قاره مانه کانی ڕۆژانی سه ختی کوردایه تی ، هه روه ها ده رکردنی کادیرانی کارامه و لێهاتووی بواری ئیداری و مامۆستایانی زانکۆ و په یمانگاکان له سه ربیروڕای جیاواز که به خنکاندنی دیموکراسی داده نرێت و زیانێکی گه وره ده گه یه نێ به ڕێکخراوێکی سۆسیال دیموکڕاتی وه ک ی ن ک که ئه ندامی کارای سۆسیال دیموکڕاتی جیهانیه ـ

شایانی باسه خۆسڕکردنه که بڕیاره به رده وام بێت تا ی.ن.ک به رده وام بێت له ده رکردنی تێکۆشه رانی خۆی. وه ئه م خۆسڕ کردنه په سه نکرا له لایه ن ٤/٣ ئه ندامانی به شداربوی کۆبوو نه وه که.





٣١/٥/٢٠٠٩

Linz - Austria

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە