ئێمه‌و ئه‌وان
Wednesday, 12/08/2009, 12:00
2201 بینراوە
له‌یلا زانا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
سوێندی ئه‌ندام بوونی له په‌رله‌مان
به کوردی خوێند
هه‌شت ساڵ سجنی قبووڵ کرد
سه‌ری شۆر نه‌کرد بۆ دوژمن
که‌چی ئه‌ندامانی له‌مه‌ڕ خۆمان
جگه له‌پڕ کردنی گیرفان
له لای خۆمان
پاره‌ی سوشیال وه‌ر ده‌گرن
ئه‌پرسی سۆشیال چییه
سوالکه‌رێکی بێ عه‌یبه‌یه
****
ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی دراوسیکان
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کوردن
دست گیر ده‌کرێن
ئه‌ندامانی له‌مه‌ڕخۆمان
فێڵ ته‌نانه‌ت
له ئاین ده‌که‌ن
ئه‌ندامانی دراوسیکان
میله‌تی نوێ دروست ده‌که‌ن
ئه‌وانه‌ی خۆمان
له‌به‌ر خۆیان
ماڵی هه‌ژار کاول ده‌که‌ن
به‌ئه‌وان ده‌ڵێن تیرۆریست
ئه‌وه‌ی خۆمان
پیان ده‌ڵێن
شۆڕه سوارانی
نیشتیمان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست