له بواری ڕێکخراوه‌یی دا له شێوازی کاری بێسه‌ر و به‌ره و به‌ره‌ڵایی به‌رپرسانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی یه‌کێتی و کۆمه‌ڵه له ناوچه ئازاده‌کان دا ده‌دوا، که چۆن کاره‌کانیان بێ به‌رنامه‌و فه‌وزا ئه‌نجام ده‌ده‌ن و له ناوچه ئازاد کراوه‌کان دا کاری ڕێکخراوه‌یی توند و تۆڵ پشتگوێ خراوه و به‌رپرسه‌کان و سه‌رانی کۆمه‌ڵه و یه‌کێتی هه‌ریه‌که بۆ خۆی ده‌سته و تاقمێکیان دروست کردووه که کارئاسانیان بۆ ده‌که‌ن و ناویان لێناون ته‌نزیم و هیچ مه‌رکه‌زیه‌ت و بنه‌ماو پرنسیپێکی ڕێکخراوه‌ییان تیا نیه و له ڕوی هۆشیاری سیاسیه‌وه هه‌ژار و بێتوانان.
له بواری گه‌نده‌ڵی خزم و هاوڕێیه‌تی دا باسی له سه‌رانی کۆمه‌ڵه و یه‌کێتی ده‌کرد که چۆن زۆربه‌یان خزم و برا و که‌س و کاریان له خۆیان نزیك کردۆته‌وه و له قه‌باره‌ی خۆیان زیاتر به‌رپرسیان پێ به‌خشیون و له نزیك خۆیان و له به‌ره‌کانی دواوه‌ی شه‌ڕ و ناوچه قایمه‌کان دا دایانناون تاکو توشی کوشتن و بریندار بون نه‌بن و پارێزراو بن.
هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی ناوشاری له به سوك تێڕوانینی به‌رپرسانی به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه‌ی ساده و دێهاتیه‌کان و مامه‌ڵه‌ی خراپیان به‌رامبه‌ریان ئاگادار ده‌کرده‌وه.
له‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی نابه‌رابه‌ری پێشمه‌رگه و به‌رپرسه‌کانی ده‌نوسی که چۆن ئه‌وان به به‌راورد به ژیانی پێشمه‌رگه ژیانێکی خۆشگوزه‌ران و جل و به‌رگ و خواردنی زیاتر و باشتر و هه‌میشه‌یان هه‌یه و ته‌نانه‌ت له به‌ده‌ستهێنانی جگه‌ره و خواردنه‌وه‌ی کهولیشدا که‌م و کورتیان نیه و پێشمه‌رگه‌ش سه‌رباری خۆبه‌خت کردن و هیلاکی له هه‌موو شتێك مه‌غدور کراون و ته‌نها چاوه‌ڕێی پشتیوانی دێهاته‌کانن، له کاتی دامه‌زراندن له ماڵی دێهاتیهکانیش دا، به‌رپرسان له ماڵه به تواناکان داده‌نرێن که خواردنی باشیان ده‌خه‌نه به‌ر ده‌م و پێشمه‌رگه‌ش له ماڵه هه‌ژاره‌کان که زۆرله‌و ماڵانه خۆیان پێویستیان به یارمه‌تییه و بۆ خۆیان و منداڵه‌کانیان خۆراکی پێویستیان نییه، نه‌خوازه‌ڵا بۆ پێشمه‌رگه‌ی میوان.
سه‌باره‌ت به ناکۆکیه‌کانی نێوان باڵه‌کانی کۆمه‌ڵه به تایبه‌تی باڵی مه‌لا به‌ختیار و سالار و مامۆستا جه‌عفه‌ر له‌لایه‌ك و نه‌وشیروان مسته‌فا و پشتیوانه‌که‌ی مام جه‌لال له لایه‌کی تره‌وه شه‌هید دلاوه‌ر به ناکۆکی ده‌سه‌ڵاتی ده‌زانین و ئه‌وه‌ی دوباره و دوباره ده‌کرده‌وه که ئه‌و ناکۆکیانه ته‌نها بۆ مه‌رامی ده‌سه‌ڵاتن و به‌رگی ئایدۆلۆژیان به‌به‌ردا کراوه. ناکۆکیه‌کانیان به‌ڕاده‌یه‌ك توند و ئاشکرا بوون که خێمه و ماڵه‌کانیان دوور له یه‌کتری داده‌مه‌زران، بۆیه هه‌ندێ له پێشمه‌رگه و کادران که ئاگاداری وه‌زعه‌که بون بۆ گاڵته‌جاری به مه‌عه‌سکه‌ری شه‌رقی و غه‌ربی ناویان ده‌هێنان.
ئه‌م نامانه یه‌که‌مین هوشیارکردهوه و چاوکردنه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی ئه‌ندامانی ڕێکخستنه‌کانی شار بوون، پاشان ئه‌ندامان خۆیان به شێوه‌ی نهێنی و ئاشکرا سه‌ردانی ناوچه ئازاد کراوه‌کانیان ده‌کرد بۆ تێگه‌یشتن له ڕوداوه‌کان و هه‌ل و مه‌رجی ئه‌و سه‌رده‌مه. هه‌ندێك جاریش ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی ده‌چونه شاخ و ده‌بونه پێشمه‌رگه په‌یوه‌ندیان به ناوشاره‌وه نه‌ده‌بڕی و نامه‌ی به‌رده‌وامی ڕه‌خنه‌گرانه‌یان له‌سه‌ر باری گه‌نده‌ڵی ناوچه ئازاد کراوه‌کان ده‌نوسی.